تەوار شەریفی
لە مێژووی هاوچەرخی ئێران‌دا و هەر لە كۆتاییهێنان بە دەوڵەتەكانی قاجاڕ و پەهلەوی 1 و 2 ، كردارێكی مەدەنییانە و جاروباریش هەڵكشان بەرەو كاری نیزامی رۆڵی بینیوە. ئەم كردارەش "ناڕەزایەتی گشتی" بووە كە توانیویەتی رێگا بۆ رووخانی دەسەڵاتەكانی رابردوو خۆش بكات. كۆماری ئیسلامیش فشارەكانی بۆسەر خەڵك زیاد كردووە، چونكا ئاستی ناڕەزایەتییەكان زۆر بووە. لە پاش دروستبوونی جموجۆڵەكانی ناوچەكە و رووخانی چەندین دیكتاتۆری گەورەی وەك موبارەك و قەزافی و بن عەلی و شەقبوونی وڵاتی سوودان و سەربەخۆیی بەشی باشوورەكەی لەگەڵ دروستبوونی جموجۆڵ و دابەشكاری و هێڵكاریی تازە لە خۆرهەڵاتی ناوین وبە گشتی دنیای پاشكەوتووی رۆژهەڵات و تەشەنە كردنی ئاگری مافخوازیی گەلانی خۆرهەڵاتی،
سۆما یەزدانپەنا
سیاسەتی ساڵی تازە كە خەریكین 6 مانگی یەكەمی تێدەپەڕێنین پێوەندە بە هێندێك بابەتی هەستیارەوە كە هەوڵ ئەدەم بە كورتی باسیان بكەم. جەمسەری دیكتاتۆرە زەبەلاحەكان و هەژمونییان لە دنیای تازەدا بووەتە كێشەیەكی گەورە و لە جاران زیاتر پەلەقاژەی مانەویان دەكەن ئەمەش مەترسییەكی گەورەی بۆ گیانی ئازادییە گەردوونییەكانی مرۆڤ هەیە. چین و رووسیا وەك دوو جەمسەری زەبەلاح كە بە تازەیی خەریكن هێند - ی پڕ لە هەژاریشی تێوە دەگلێنن، بوونەتە مایەی خاوبوونەوەی هەڵوێستی ناوەندە جیهانییەكان. روسەكان ساڵانێكە باس لە قوربانیكردن هەموو وڵاتان لەسەر بەرژەوەندییەكانیان دەكەن و بە سیاسەتێكی دوو لایەنەوە (دۆستین بەڵام خۆمان دەتكورۆژین!) درێژە بە ژیانی سیاسی وپێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی خۆیان لەسەر ئەم هەسارەیە دەدەن.
عەلی هیمەتی
ئەگەر ئاوڕێكی سەرپێیی لە مێژووی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران بدەینەوە، زیادەڕۆیی نییە كە بڵێم، ئەگەر هەموو رۆژێك دروشمی مردن بۆ ئا‌مریكا و دروشمی مردن بۆ ئیسڕاییل لە لایەن كاربەدەستان و لایەنگرانی ئەو رژیمە نەگوترابێتەوە، ئەوا هەموو حەوتوویەك لە نوێژی هەینیدا گوتراوەتەوە. ئەوانەی پسپۆڕن لە بواری شرۆڤەكردنی هەڵگیرساندنی شەڕدا، زۆر باش دەزانن كە سەرەتای هەڵگیرسانی هەر شەڕێكی فیزیكی بە شەڕی راگەیاندن دەست پێدەكات. زۆر سەیرە!... نزیك 34 ساڵە كە رژیمی ئێران بۆ مانگێك شەڕی راگەیاندنی لە دژی ئا‌مریكا و ئیسڕاییل رانەگرتووە و لەولاتریشەوە ئا‌مریكا و ئیسڕاییلیش بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی، رستەیەكی پۆزێتیڤیان بەرانبەر بەو رژیمە بەكار نەهێناوە. كەوابوو
وەهاب یوسفی
ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆری به چ عه‌قڵییه‌تێک ده‌توانی ئاڵوگۆڕ له وڵات‌دا پێک بهێنێت؟ ئه‌و پرسیاره و ده‌یان پرسیاری دیکه ده‌توانن ڕونکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه بن که: به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی ڕاپه‌رین و به گژدا چوونه‌وه ڕوویانداوه، که چی ئێستاش مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌ی شه‌ڕ، نایه‌کسانی و ...یه، به‌ڵام بۆچی؟ کای کۆن به با ناکه‌ین و لاپه‌ڕه‌کانی میژوو هه‌ڵناده‌ینه‌وه و سه‌رده‌می خۆمان له‌به‌رچاو ده‌گرین و به لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ری تیرێک ئاراسته‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ین به‌و هیوایه چاو و گوێکان بکرێته‌وه.
هادی ئه‌مین
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA، 800 نوسخه‌ی تازه له‌كۆی هه‌زار نوسخه‌ی توێژینه‌وه‌ی (راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌روانگه‌ی رۆژنامه‌نووسانه‌وه) سوتێندراو ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه‌ش كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌سوتاندنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه؟! رۆژی 16ی ئه‌م مانگه، كه چووم بۆ ده‌وام له‌ئۆفیسی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان PDA ، ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌م بیست، كه سه‌رجه‌م نوسخه‌كانی توێژینه‌وه‌ی (ره‌وشی میدیای سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستان)، كه له مه‌خزه‌نی ئۆفیس مابووهنهوهو نزیكه‌ی 800 نوسخهبوون،سه‌رجه‌میان براون بۆ ناوچه‌ی تانجهرۆو له‌وێ سوتێندراو‌ن،
حامد محەممەد عەلی
پاش ئەوەی كە گۆڤاری (چرپە) بابەتێكی نەشیاو و پڕ لە سوكایەتی بە خوا‌و پیرۆزییەكانی ئیسلام بڵاوكردەوەو ناڕەزاییەكی زۆر و كۆمەڵیك دەرهاویشتەی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەوەبوو لە دیداری سەرۆكی حكومەت و كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەیدا لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای ئایینی بریاردرا كە كاربكرێت بۆ دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی پیرۆزییە ئا یینیەكان، دواتریش بەپێی راگەیاندنەكان، لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەكی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكردووە. بەپێی بەدواداچوونی من بۆ ئەم بابەتە، لە میدیاكاندا دوو بۆچوون لەسەر پڕۆژە یاساكە خرایەڕوو:
عەبدولڕەحمان سدیق
ئەو رۆژەی خەڵك بە ئایینی ئیسلام ئاشنابوو، رۆژێكی یەكجار مێژوویی و بێوێنە بوو، چونكە ئیسلام كۆتایی بە مۆنۆپۆڵكردنی حەقیقەت لای تەنها كەسێك یان لایەنێك یان توێژێك هێنا، كە هەزار ساڵی ماوەی حوكمڕانی پیاوانی ئایینی لەئەوروپای سەدەكانی نێوەڕاست، جۆرێك لەم بۆچوون و فەرمانڕەوایەی هێنابووە ئاراوە. بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە كە دواتر ئەم جۆرە شێوازی بیركردنەوەیە پەڕیەوە جیهانی موسڵمانان و، هەندێك لە بیرمەندانی ئیسلامیی عەرەبیش ئەم بیرۆكە ترسناكەیان تێكەڵی فەرهەنگی ئیسلامی كرد، كە تائێستاش زیانەكانی بەرچاو دەكەون
رێبوار مەعروفزادە
مرۆڤ و گڵۆباڵیزم، ئه‌قڵانییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کێشه‌ی باننهتهوهیی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌رانسه به سه‌رکه‌وتنی فرانسوا هولاند به‌ربژێری حیزبی سۆسیاڵیست کۆتایی پێهات. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه فه‌زایه‌کی ره‌خساند که تێیدا نه ته‌نیا کێشه‌کانی نێوخۆیی فه‌رانسه، به‌ڵکوو کێشه‌کانی نێوان فه‌رانسه و یه‌کیه‌تی ئوروپاش به‌رجه‌سته بووه. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ڵکی فه‌رانسه، به هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی که له ساڵی 2008وه ده‌ستیپێکردوه، ده‌نگیان به گۆرینی نیکۆلا سارکۆزی دا و فرانسوا هوڵاندیان نه‌ک وه‌ک ئاڵترناتیوێک له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی راست دا، به‌ڵکوو وه‌ک ئاڵترناتیوێک له به‌رامبه‌ر شه‌خسی سارکۆزیدا هه‌ڵبژارد.
نوسینی: عەلی زیرەک
“كۆنگرەی ناسنامە” ساغمان دەكاتەوە.
بانگەوازێك بۆ كوردناسان و خەباتكارانی وڵاتەكەمان، لە ژێر ناوی: "بەستنی كۆنگرەیەك بە مەبەستی ساغبوونەوەمان لەسەر ناسنامەیەكی هەمەگیر لەسەر كورد، لە روانگەی كوردەوە" ئامانج لەم نووسینە بەرچاوڕونییەكی زیاترە بۆ كاراتركردنی "كۆنگرەی نەتەوەیی" و گیرابوونی پەیامەكەی لەسەر رای گشتی كورد و دنیا. بەستنی كۆنگرەیەكی كوردستانییانە لەسەر "ناسنامەی کورد" وەك سەرەتایەكی باش بۆ یەكترناسینی لایەنەكان و هێنانەبەرباسی كێشە بنەڕەتییەكان پێویستە و ئامانجەكانی دەتوانێ ئەم خاڵانەی خوارەوە بێت
وەهاب یوسفی
دروشمه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان یان مافهئینسانێکان
شوینیزم ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی هه‌ستێکدا به‌دی ناکرێت که به هۆی ناڕهوایهکهی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ژێرده‌ست بکات، به‌ڵکو سیسته‌مێکه بۆ باڵاده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
باڵاده‌ستی و ژێرده‌ستی دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له یه‌کتری کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی به‌رهه‌مه که له ژیانی نێو کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه. له وڵاتێک‌دا که نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست و باڵاده‌ست له ئارادا بێت، به ڕاشکاوی له گشت کاروباری سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا شوێنگهیدهسهڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌ی زاڵ دیاره. ئه‌گه‌ر چی حکومه‌ت له ڕێگای به سیسته‌م کردنه‌وه
جەنگیز چاندار
قسە و باسی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی لە عێراق، دەبێتە هۆی ئەوەی لە توركیا زۆر تابۆ بشكێندرێن. بەر لەچەند ساڵێك پیتەر گاڵبرێس پێی راگەیاندم كە دەزگای چاپی پینگوین داوای لێكردووە لەبارەی دامەزراندنی (دەوڵەتی سەربەخۆی كورد) لە عێراق پەرتووكێك بنووسێ و لەوبارەوە پرسیاری لێكردم. ئەو نووسینی پەرتووكەكەی خستبووە مێشكی خۆیەوە. پیتەر گاڵبرێس دامەزراندنی دەوڵەتێكی جیاواز لە كوردستانی عێراق بەپێویست دەزانێ و لەوبارەوە بەڵگەی پتەو و بەهێزی لەدەستدابوو، هیچ كاتێكیش ئەوەی نەشاردووەتەوە. ئەوم، لەساڵی 1980ەوە دەناسی و ناو بەناو بە گاڵتەوە تانەم لێدەدا و پێمدەگوت: وەك لۆرانسی
عەبدوالواحد خەندەرەش
پێشکه‌وتنی زانست و پیشه سازی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئایتی، شۆرشێکی تێکۆنۆلۆژیی مه‌زنی به فراوانیی جیهان به‌رپاکرد. په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رفراوانتر و خێراتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر بوون. ڕێگا دووره‌کان نزیک بوونه‌وه. تاکه‌کان توانیان بێ‌ترس و دوودڵی و به نرخێکی هه‌رزان له هه‌موو گۆشه‌یه‌کی جیهاندا هاوڕێ و هاوکار و هاوبیری خۆیان بدۆزنه‌وه. سیستمی کاروباری فه‌رمانگه و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌کانی زانستی و هتد...بوون به دیجیتاڵی و ئارشیڤ و په‌رتووکخانه کۆن و به‌ناوبانگه‌کانی جیهان خرانه سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت... ئه‌مانه هه‌موویان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدان و خزمه‌ت به به‌ره‌روپێشچوونی کۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن.
وه‌هاب یوسفی
پێشکه‌وتنی زانست توانیوێتی گۆڕانکاری له‌گشت بوارێکی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا به‌دی بهێنێت. کاری ڕاگه‌یاندنیش به‌دوور نه‌بووه‌له‌و پێشکهوتنانهکهبههۆی زانستهوهبهکۆمهڵگای مرۆڤایه‌تی به‌خشراوه. له‌دونیای پێشکه‌وتووی سه‌رده‌مدا ڕاگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسان و بروسک ئاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گشتی ده‌توانین بڵێین که: پێشکه‌وتوویی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن خزمه‌تێکی گرینگ و به‌رچاویان له‌بواری ڕاگه‌یاندندا به‌دی هێناوه. ئه‌و خزمه‌ته‌ی کهپێشرهفتی تیکنۆلۆژیا به‌میدیاکانی کردووه، بۆته‌هۆی ئهوهکهڕاگهیاندن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌بچێت و
ره‌زا شوان / نه‌رویج
هه‌واڵی کۆچکردنی هاوڕێی دڵسۆزم، کهڵهئهدیبێکی گه‌له‌که‌مان، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینمان کاک ( محه‌مه‌د موکری) خه‌م و سوێیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی خسته‌دڵمه‌وه.. دڵی سه‌رجه‌م ئه‌دیبان و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌شمانی هێنایهژان. به‌داخ و په‌ژاره‌وه، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا ، شه‌ممه( 6/ 5/ 2012) دڵه‌گه‌وره‌که‌ی کاک ( محه‌مه‌د موکری )له‌لێدان که‌وت و بۆ یه‌کجاری ماڵئاوایی لێ‌کردین.. به‌کۆچکردنی کاک محه‌مه‌د موکری شائهستێرهیهکی پرشینگداری ئه‌ده‌بی ره‌سه‌نی کوردیمان ئاوابوو.. گۆڵێکی گه‌شی گۆڵزاری چیرۆکی ره‌نگینمان هه‌ڵوه‌ری..زیانێکی گهورهلهئهدهب و رۆشنبیری و ره‌خنه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌وت.
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
پارێزەر سدقی زیلان خەریكی دامەزراندنی پارتێكی ئیسلامی كوردیی نوێیە بە ناوی پارتی ئیسلامی كوردستان. لەوەتەی لەلایەكەوە پارتە ئیسلامییەكانی توركیا كەوتوونەتە ژێر كاریگەری ناسیۆناڵیزم، لەلایەكی دیكەوە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK نەرمی دەنوێنێ بەرامبەر ئایینی ئیسلام، ئەگەری ئەوە بەهێزبووە كە پارتە ئیسلامییەكان لەنێو كوردانی توركیادا سەركەوتن بەدەستبێنن. ئەمەش دەرهاویشتەی ئەو راستییەیە كە كوردە كۆنسێرڤەتیڤەكانی توركیا هەم موسڵمانن و هەمیش شانازی بە ناسنامەی نەتەوەییانەوە دەكەن. لەدوای كودەتای ساڵی 1980،