هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان
خەلکی شەرافەتمەندی کوردستان
پێشمەرگە قارەمان و گیان لەسەردەستەکانی کوردستان
لە رەوەنگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، رەۆتی ئال و گورەکانی چەن مانگی رابردووی ناۆچەکە، به تایبەت کوردستان ئەوەنده بەخێرایی وکوت وپڕ رویان داوه که بە هەموو لێکدانەوەکان دۆخێکی زۆر هەستیار و نوێ بۆ گەلی کورد هێناوەته ئاراوە، بۆیه ئەکتەرە سیاسیەکان پێویستە له کەشوهەوایەکی ئاوا ئالوز و نادیاردا، کە دیاردەکانی له سات دوای سات تووشی گۆران و گۆرانکاری دەبن، دەبێ زۆر هوشیارانە و لەۆ پەری دەرایەت و کەفایەتی سیاسی‌دا، پلان و پروگرامی تایبەت و گوونجاۆ بە تەناسووبی ئەم بارودۆخه دیاری بکەن.
ڕاگه‌یاندراوی هاۆبه‌ش
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان ..
ئاشتیخوازان و مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان ..
ماوه‌یه‌كه چه‌كداره‌كانی ( داعش ) زۆر بێ زه‌ییانه كه‌وتوونه‌ته وێزه و گیانی هاوڵاتیانی مه‌سیحی و شه‌به‌ك و ئێزیدی و هاولاتیانی سڤیلی كورد له‌شاری موصڵ و ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی واندایه و به‌و هۆیه‌ش ناچاریان كردون كهناوچهكانیان جێ بهێلن و له‌خاكی زێدی باب و باپیرانی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌یان بكه‌ن ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بن ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌ڕێی مه‌رگ ببنه‌وه . ئێمه له‌كاتێك زۆر به‌توندی له‌دژی ئه‌و كار و ڕه‌فتاره دژه مرۆڤایه‌تیانه ده‌وه‌ستینه‌وه و ئیدانه‌یان ده‌كه‌ین ، پێشمان وایه ئه‌و كار و ڕه‌فتار و كرده‌وانه‌ی چه‌كدارانی داعش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی و مرۆڤایه‌تی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی پاكتاوی نه‌ژادی و ئایینی و له‌ڕه‌گ و ریشهكیشانی هه‌موو ئه‌و پێكهاته و ئاین و ئایینزا و مه‌زهه‌بانه‌ی كهلهسنوورهكانی داعشدان .. كاره‌كانی داعش هه‌ر به‌كوشتنی هاوڵاتیانی غه‌یری خۆیان نه‌وه‌ستاوه ، بگره ئه‌و تاقمه هه‌ڵساون به‌ته‌خت كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی گشت شوێنه‌واره دێرین و مێژووییه‌كان و مهزارهگهكان و گۆڕی نه‌بی یونس و پیاوچاكانیش . ئه‌و تاقمه له‌ڕاده به‌ده‌ر هه‌موو سنوورێكیان به‌زاندووه و بوون به‌هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش . بۆیه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی ئۆروپا و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و حزب و لایه‌نه كوردستان و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌لانی ئازادیخواز و ئاشتیخواز پێویسته ئیدانه‌ی كار و ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی داعش بكه‌ن و سزای توندی بده‌ن ، له‌هه‌مان كاتدا به‌په‌له هاوكاری و پاڵپشتی و كۆمه‌كی ماددی و خۆراك و ده‌رمان پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكه‌ن و له‌و ڕه‌وشه ناخۆشه‌ی كه‌تێیدا ده‌ژین رزگاریان بكه‌ن ، حكومه‌تی باشووری كوردستان به‌هۆی ئه‌و ئابلۆقه ئابووری و بڕینی بودجه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق خراوه‌ته سه‌ری ناتوانێ به‌پێی پێویست هاوكاری پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بكات ، بۆیه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی پێویسته كۆمه‌ك و هاوكاری به‌په‌له پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تابتوانی به‌كاری خزمه‌تكردن و باشكردنی ژیانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له‌و ڕه‌شه ناله‌باره ههلبستێت .
ناوی حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان :
- الحزب الشیوعی الكوردستانی ( K.K.P )
- ممثلية tv DEm في اقليم كردستان
- بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
- حزبی ئایندهی كوردستان
- پارتی سۆسیالیستی كورد ( پاسۆك )
- ئه‌رته‌شی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
- بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی لاوانی كوردستان
- پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی ڕزگاری كوردستان
- كۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی كوردایه‌تی ( كۆهاك )
- بزوتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان
- جولانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌كسان
- ڕێكخراوی دیاری كوردستان
- پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان
- ڕێكخراوی هاوێنه‌ی كوردستان
- پارتی لیبڕاڵ دیموكراتی كوردستان
- پارتی كۆماری كوردستان
3 / خه‌رمانان / 2714 كوردى
25 / 7 / 2014 زایینی
بەرێزان ئەندامانی مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان
خۆشکی رێزدار و گەۆرمان هێرۆخان
براى بەرێزمان کاک قوباد تاڵەبانى، و گشت بنەمالەی رێزداری تالەبانی
وەک ئاشکرایە ماوەی یەک ساڵ و حەوت مانگ لە نەبوونی گەورەپیاویی سیاسی کورد‌و جیهانی بە هۆی نەخۆشیەوە لە ساحەی سیاسی‌دا تێپەر دەبێت، لەم ماوەیەدا هەروەکی بینرا و دەبینرێت جۆرێک لە ئالۆزی و قەیرانی گشت رەهەندی بالی بەسەر سەرانسەری عێراقدا کێشاوە، بەرکەۆتووەکانی ئەم شەپۆلە لە قەیران و ئالۆزییەکان نەک هەر خەلکی عیراق بەگشتی، بەلکوو بە تایبەت کەمینەکانی ئەم وڵاتەی توشی مەینەتی و هەستکردن بە بێ پشتیوانی پر لەناهۆمیدی کردووە،و لەساحەی سیاسەتی ناۆچەیی، عێراقی و کوردستانی‌دا، بە نەبونی بەرێزیان، چەشنێک بۆشایی لەبواری گووتاری و کرداری هەستی پێکراوە، و عەمەلەن پێویستی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلالی زۆر زیاتر لەپێشوو ئیلزامیتر کردووە.
ئەوەی راستی بێت، لە ساڵی 2006دا سەرەڕای هەبوونی قەیرانەکان، بوونی بەرێزیان بە سەرۆککۆمار، چەشنێک ئارامی و دڵنیایی بە عێراق و پێکهاتەکانی بەخشی و گشت لایەک باوەرمەندی ئەوە بوون کە بەرێزیان سەرۆکی هەموو گەلانی عێراقە. هەربۆیەشە بەنەبوونیان لە ساحەی سیاسی‌دا، گشت لایەک حەسرەتی گەرانەوەی هەرچی زووتریان بۆ وەلات و هەبوونی ئارامبەخشیان لە وەلاتدا، دەکرد.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی گەڕانەوەی بەڕێز مام جەلال بۆ عێراق و باوەشی گەرمی کوردستان، دەگەل بەخێرهاتنکردنەوە و هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ بەرێزیان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هەموو گەلانی عێراق وبە تایبەتی گەلی کورد، و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بنەمالەی بەریز تالەبانی و گشت لایەنگرانی دەکات،و ئاواتەخوازە وەک جاری جاران لە پرۆسێسی سیاسی وەلاتدا ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێ و دڵنیایی و ئارامی بۆ سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە،و ببێتە مەرهەمی ئازار و کۆنترۆلی قەیرانەکان، لەوەلاتی عێراق و ناۆچەکەدا.
مستەفا شەمامی/ رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
١٩/٧/٢٠١٤
(( راگهیاندراویی هاوبه‌ش ))
بۆ :
- ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
- ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
- په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئۆروپا
- ووڵاتانی زلهێزی بڕیار به‌ده‌ستی جیهان
- كۆمسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان
- كۆنگره‌ی ئیسلامیی جیهانی
- دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
- گشت فراكیسۆنهكانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی باشووری كوردستان
-حزب و لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان
- جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و ئاشتیخواز و تێكۆشه‌ری كوردستان ..
وه‌كو پێمان ڕاگه‌یاندن ده‌رباره‌ی ره‌وشی ڕۆژئاوای كوردستان و مه‌ترسی هیرشی چه‌كدارانی داعش و مه‌ترسیه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی
بۆ رێزدار: هاۆسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، B.D.P
دەگەل سلاۆ و ئاراستەکردنی پیرۆزباییمان،
سەرکەۆتنی حیزبەکەتان لە پرۆسێسی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی کوردستانی باکوور ئەوەی سەلماند، کە سوودوەرگرتنی کوردان لە ئەسلی بەشداری و مشارکەتی بەردەوام لەپرۆسێسی هەلبژاردنەکاندا، دەگەل ئەوەی کە نەک هەر سیاسەتی ئینکاری سیستەمی سیاسی تورکیەی دژ بە کوردان بەرەۆ رووکەردی تەعاموول،و دیالۆگ، وە دانووستاندنی ئاشتەوانی هاۆتەریب کردووە، بەلکوو لەهەمانکاتیشدا بە دوونیای سەلماند کە گەلی کورد بەشێوەی شارستانیانەو مەدەنیانە، داخوازی لە مافەڕەواکانی خۆی دەکات، و به درێژایی مێژوویی خەباتیشی، خوازیاری ئاشتی و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له رێگه‌ی دیالۆگی ئاشتەوایی، و خه‌باتێکی مەدەنی وهێمنانه بووه.
بۆیە دەگەل رێزمان، خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە له‌گه‌ڵ ئاراستەکردنی پیرۆزبایمان به بۆنه‌ی سه‌رکه‌ۆتنی ئێوه له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، په‌یمانتان له‌گه‌ڵ نوێ بکه‌ێنه‌وه که بزووتنه‌وه کۆماریخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تاکوو دوا مه‌نزڵگای گه‌یشتن به هه‌موو مافه‌کانی کورد، له جێ جێی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێوه و هەموو نیشتیمانپەروەرانی کورد هاۆدەنگ و هاۆهەنگاۆ دەبێت و تاسەر دەمێنێتەوە، تاکوو بتوانرێ هەموومان پێکەوە له ڕێگه‌ی" دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوانی "، (که وەک ئەسلێکی سەردەمیانە یه‌کێک له پرنسیپه‌کانی بزووتنهوهکەمان پێکدێنێت، و تاکوو ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ۆ ئه‌سڵ و بنه‌مایه هاۆکارو هاۆرێی هه‌موو پارته کوردستانیەکان بووە)، کێشە خۆمالی و دەرەکییەکانی کورد، دەگەل یار و نەیاران، چارەسەر و یەکلایی بکەێنەوە.
دەگەل رێزمان
مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
رێکه‌وتی 6ی ئابریلی 2014
پەیامی پیروزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی جێژنی لەدایکبوونی "پێغمبەری مسولمانانی جیهان، حەزرەتی مەحمەد" درودی خۆدای دەگەل بێت
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی جێژنی لەدایکبوونی "پێغەمبەری مسولمانانی جیهان، حەزرەتی مەحمەد درودی خۆدای دەگەل بێت"، پر بەدل پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خەلکی کوردستان و گشت مسولمانانی کورد و سەرجەم پەێرەوانی ئاینی پێروزی ئیسلام، لە گشت جیهان دا دەکات.
جه‌مالی ده‌لاك
(به‌رله‌هه‌مووشت كوردم و شانازی ده‌كه‌م كه كوردم )
ئه‌و ده‌نگه‌ی لهبۆكانهوه تێیچریكاند و بهقهندیل دا گوزه‌ری كرد‌و له‌سلێمانی بۆهه‌میشه هه‌واری هه‌ڵدا...!
(سووتاندی دڵم كۆچی لە ناكاوی تۆ
ئاوا بوو لە من خۆری بزە و چاوی تۆ
ڕۆیشتی بەڵام هەر لە دڵمدا زیندوون
سەد بیرەوەریی سەوزی بەجێماوی تۆ)
(ئه‌مین گه‌ردیگلانی)
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی نوسینه‌كه‌م ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ( عهتاچاوشین1/2/1961_ 22/6/2020) ڕۆژی هه‌ینی (24/11/2023) بیر‌و هزرو خامه‌م كه‌مه‌ندكێشی كردم بۆلای ژیان و گوزه‌ران و مێژووی تێكۆشانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی سروودبێژو گۆرانیبێژ
( تایه‌ری خه‌لیلی)
ڕۆژی شه‌ممه كێوماڵێكم كرد به‌نێو یاده‌وه‌رییه‌كان و ئه‌رشیفه‌كه‌م له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ند(تایه‌ری خه‌لیلی) و بڕیارم دا وه‌ك جاره‌كانی پێشوو به‌یانی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌م و هه‌ندێك پرسیاری دیكه‌ی ئاراسته بكه‌م،
وه‌ك ڕۆژه‌كانی دیكه و سه‌ره‌تای هه‌فته چوومه سه‌ركار له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، له‌كاتژمێر (1) ی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا بووم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم بۆهات و وتی: ئه‌وه‌ی كاك تایه‌ری خه‌لیلی ڕاسته..؟ !
منیش وتم چی ڕاسته برا ...؟ وتی : ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هونه‌رمه‌ند تایه‌ری خه‌لیلی كۆچی دوایی كردووه؟
ئای چ هه‌واڵێكی ناخ هه‌ژێن بوو، بڕیار وابوو له‌پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆژه (یه‌كشه‌ممه 26/11/2023) په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌م و زانیاری زێده‌تری لێوه‌ربگرم، ناچار به‌په‌له په‌یوه‌ندیم كرد به دوو هاوڕێی زۆر نزیكی هونه‌رمه‌ند( تایه‌ری خه‌لیلی)
جەژنێ خاونکارە جەژنی ئائینی ڕزگاری و ئاشتی وەل ڕوشنایی و ئازادی لە تیەریکی وە گیشت خەڵکێ کورد پەروەرێ ئاینزای یارسان لە کوردستان بمارک بوود و پیر‌وز بایی لە گیشت یارسانەیل جیهان ئۊشیم
جمێشت کوماریخوازەیلێ ڕوژهڵاتێ کوردسان : هڵاتنێ شەوقێ جەژنێ خاونکارە لە ڕوژهڵاتێ گیانێ کە لە در‌و و دۊزەمە و ڕیا پاڵویاس ئاسارەی کە لە ئاسمانی نەریت و فەرهەنگ کوردەواری پاشماوەی پاریزانی دابەو هونەرەو پاکی و دروستی" نە دەست درێژی نه بێ تەفاوتی, ئاینزای کە هەمیشە وە کورد هەستایەتی و گرینگی دان وە کار و نیشتمان و تێکوشان و خاسی لە ڕەوشت و قسەی خاس و مەرام مروڤانە دەیت فەرهەنگی کە بەشێ گەورای لە مێژوو کورد و ناو و نیشان کورد ها بانێ وە گیشتێ خەڵکی کورد و زوورم زوورم ئاینزا پەروەرانی دیروکێ کوردان بەڕیزانێ یارسان پیرووز بایی کەیم
جمێشت کۆماریخوازەیلێ رۆژهەڵاتێ کوردستان
٧ی خەزەلوەر ٢٧٢٣ی کوردی /١٤٠٢
٢٩ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣
حەمید ئەبوبەکر بەدرخان
هونەرمەندی نێوداری کورد مستەفا دادار موکری، دەنگێکی ئەفسووناویی نێو ئاواز‌و مۆسیقای کوردییە... دەنگێکە تاکو ئێستا هیچ کەس نەیتوانیوە لاسایی بکاتەوەو وەکو خۆی بیڵێتەوە! هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دادار لەگۆرانی گوتندا بزۆزو پڕ جووڵەیە... ئەو لەکاتی چڕینی هەر سروود‌و گۆرانییەکدا پەیامێکی هەیە، پەیامەکانی تێکەڵ بەهەست و نەست و خولیاکانی گوێگر دەبێت و ئەفسانەئاساش دەنگی ئەو لەهزری کۆمەڵگای مرۆڤایەتییدا جێدەگرێت.
مستۆ داداری تەمەن 62 ساڵ، هەمیشە لەخەمی کۆمەڵگەی کوردەواریی و مرۆڤایەتییدا بووە. ئەو بەچریکەی گۆرانی و شێوەی خۆشخوانیی خۆی ناخی مرۆڤ و ئاسمان دێنێتە لەرزین و جووڵە و قسە، ئەو ستران بۆ کورد‌و کوردستان و نەتەوە جیاوازەکان و گەلانی ژێردەستە دەچڕێت و هەردەم دەست لەسەر سینگ ئامادەیە بەدەنگە ئەفسوناوییەکەی گۆرانی بۆ هەوادارانی بڵێت.
لەهەر کوێیەک زوڵم و چەوسانەوە بوونی هەبووبێ مستۆ دادار لەوێیە!
لەو کارەساتانەی کە بەسەر گەلی کورددا هاتوون، وەکو مرۆڤێک کەهەست بەلێپرسراوییەتی بکا، گۆرانیی بۆ نیشتمان و خاک و نەتەوەو پێشمەرگەو کارەساتی خوێناویی قەڵادزێ و هەڵەبجەو
وتووێژ لە گەڵ ئەبولقاسمی پەرەندیان ژەنیاری دێرینی کرماشانی
و: هاشم عەلی وەیسی
بێ گومان ئۆرکێسترای ناوداری رادیۆ کوردی کرماشان، بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ناوچە
کوردنشینەکان ئەژمار دەکرێت. ئۆرکێسترێک کە زەمەنێک بە بەشداری گۆرانێبێژانێکی ناوداری
وەکوو: حەسەن زیرەک، خالقی، مورتەزا تەندوور، ئیبراهیمی خۆشناو، لۆڕنژاد، پیر خدری و …
گوێگرانێکی زۆری هەبوو و سەرنجی هەموو کەسێکی بۆ الی خۆی راکێشابوو. ئەندامانی ئەم
ئۆرکێسترە هێشتاکەش لە پاش ئەو هەموو ساڵە لە نێو هونەرمەندان خاوەن پێگەیەکی تایبەتن. یەکێک
لەم هونەرمەندە دێرین و ناودارانە مامۆستا ئەبولقاسمی پەرەندیانە. ئەو لە دوای رۆشتنی مامۆستا
موجتەبای میرزادە بۆ تاران وەکوو جێگری ئەو هاتە ناو ئەم کۆمەڵە ئۆرکێسترە بە نێوبانگەوە.
پەرەندیان لە سااڵنی کارکردنی لە ئۆرکێسترای رادیۆ کوردی کرماشان )قۆناغی 64 تاکوو کۆتایی 64 )
لە کارەکانی کەسانێکی وەکوو مامۆستا مەزهەری خالقی، سەیفواڵ نادر شاهی )لێوت رەنگینە و کاروان
ساالر(، مورتەزای تەندوور )ئامان هەی ئامان(، هاشم رەبیعی )گوشوارە لە گووش(، عزەتواڵ
قەندەرکی )بچیمە بیستوون(، ئیبراهیم خۆشناو، فەتانە وەلیدی، بهروز تەوەکولی و … سازی ژەندووە.
مامۆستا پەرەندیان کۆمەڵێک بیرەوەری ناوازە و شایانی گوێگرتنی لە ساڵەکانی کارکردنی لە رادیۆ
کوردی کرماشان دا هەیە کە لە درێژە دا دەیخوێننەوە:
بەرێز پەرەندیان لە ئۆرکێستری رادیۆ کوردی کرماشان
(پەیڤێک بۆ سدیق بۆرەکەیی)
هۆمەر نۆریاوی
کە ئاوڕێک لە دوێنێی ژین دەدەمەوە،دەچمەوە بۆ قۆناخێكی ژیان و ساڵانی خەبات و کارکردن لە نێو ڕادیۆ کوردیی تاران و سەدان یادەوەری ئەو ڕۆژگارەی تەمەن.
دێتەوە یادم بۆ ساڵانێک نووسەر و توێژەر"سدیق بۆرەکەیی"(سەفیزادە)چەندان بەرنامەی لەسەر ناوداران و وێژەی کوردی بۆ ڕادیۆ دەنووسی. بەرنامەکانی دەهێنا بۆ ڕادیۆ و بۆ چەندان کاتژمێر لە ڕادیۆ دەمایەوە. ئەرکی پێداچوونەوە و هەڵەچنیی بەرنامەکان لە بەشی کوردیی نێوەڕاست وەئەستۆی هاوڕێی زمان‌ناس و توێژەرم،"ئەییووب گازرانی"بوو کە بە شێوەیەکی گشتی،زۆر جاران مشتومڕێک لە نێوان نووسەری دەق و تێکستەکان و هەڵەچندا لەسەر زمان دروست دەبوو. تا ئەرکی پێداچوونەوە و هەڵەچنییەکە کۆتایی پێ دەهات،دەرفەتێک دەڕەخسا و بۆرەکەیی دەگەڵ خەباتکارانی ڕادیۆ لەسەر زۆر پرسی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری قسەی دەکرد. پاشان بۆ خۆی دەچوو بۆ نێو ستۆدیۆی ڕادیۆ و هەر بۆ خۆیشی بێژەر و پێشکەشکاری بەرنامەکان بوو.
سدیق بۆرەکەیی کە سەردەمی خۆی لە نێو ئەرتەش(سوپا)دا کەسێکی پلەدار و دەستڕۆییشتوو بووبوو و سەدان شوێن گەڕابوو،لە هەر گەشت و گەڕانێکدا بە سەرپاک ناوچە و دەڤەرە کوردستانییەکانیش،بە سەدان کۆنەبەیاز یان بە واتایەکی ڕاستتر،بەرهەمی دەستنووسی دەست کەوتبوو و دواتر بۆ خۆی و بە ناوی خۆیەوە ئەو بەرهەمە بەبایەخ و ناوازانەی لە چاپ دەدا. بۆیە دەتوانین بڵێین سدیق بۆرەکەیی هەنووکەیش خاوەنی کتێبخانەیەکی دانسقە و گرانباییە کە پڕیەتی لە سەدان کتێبی بەپێزی دەستنووس.
سدیق بۆرەکەیی ڕاستە لەو پێناوەدا ئەرک و زەحمەتێکی فرەی
هاونیشتمانانی خۆشەویست
رۆژی ٢ی رێبەندان، ٧٦سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستان‌دا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواوکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاو لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەڵ رووداوە چارەنووس سازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەریسازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەڵام رۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیاڵ، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی،و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە و جێژنی بۆ دەگیردرێت.
گرینگیی مێژووی ٢ی رێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم رۆژەدا بوو کە بۆ یه‌که‌م جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به پێی گونجاویی ئه‌و سه‌رده‌مه دابین کرا. خوێندنگه ، چاپخانە، گۆڤار و ڕۆژنامه دامه‌زران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپال دەستپێکی هەڵسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ری هه‌ڵدا که تا ئه‌و سه‌رده‌مه لەهەموو مێژووی پر لەنەهامەتی نەتەوییماندا هه‌بوونی نه‌بوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپلۆماسیەکی
یە سێ رووژە ک بان دەهزار کەس لە هووز یارسانییەێل ئێران و جەهان ئەڕا گرتن جەژن "مەڕ نوو" ک وە جەژن "خاونکار"یش نامگیرەو بییە وەرەو "تووتشامی" چگنە تا دە تەکیەێ "ئا سەی براگە" جەژن خاونکار بگرن.
وتنە ک دریژی قەتار ماشینەێلێ ک دە نزیکەێ دەرانەێ ئی جیگاێ پیرووز یارسانییە وە رز وسانە، بان یەک کیلوومتر بییە.
یارسانییەێلە هەر ساڵ وە ساڵ، دە ئیچۆنە رووژێ ک مانگ کامڵەو دبێ ئوو "زمسان کوردی" ئەڵکەفێ یەک رووژ نییەت دکەن و سێ رووژیش رووژگ دگرن و رووژە سێیمگەێش ک دەمچەکانن ئمجا کەڵەشێر کوردی هازا و بەزەڵێ سەر دبڕن و جەژن خاونکار دگرن.
ئەوان دە ئی جەژنە، تەموورە
جە وڵات‌و چینی یونسکۆ جە ٤٤مین کۆنیشتشەنە گفتوگۆش سەرو دۆسیەو تۆمارکەردەی هەورامانی چوون میراتی جیهانی کەرد و دەرەنجام تۆمارکەردەکەی قبوڵ کریا.
وێرەگاو ئارۆ ٣ شەممەی، جە وڵات‌و (چین)ی ڕکوزیاو پەروەردە، زانست و فەرهەنگو سەر بە نەتەوەیۆگێرتەکان کە بە یونسکۆ ئەژناسیان، ٤٤ چوارەمین کۆنیشتش ئەنجامدا و جە میانشەنە سەرو دۆسیەو تۆمارکەردەی هەورامانی چوون میراتیوی جیهانی مرۆڤایەتیی قسێ و باسێ وگفتوگۆی فراوان کریا.
هەرپاسە هەورامییەکی چەمەڕێ بێنێ، یونسکۆ دۆسیەکەش پەسەند کەرد و هەورامانش پێسەو میراتیوی جیهانی مرۆڤایەتیی تۆمار کەرد.
یۆنسکۆ جە کۆبییەو ئارۆیشەنە سەرەڕاو هۆرامانی چەنڎین ئاسەوارێ وڵاتانیش چوون میراتێ جیهانیێ پەسەدێ کەردێ.
٢ ساڵێ زیاتەرەن کە دۆسیەو هەرێم‌و هەورامانی جە دیم‌و وەرهۆرزو کوردستان (ئێران)ی دریابێ
ئامینەی کاکە باوە، ئەمڕۆ ناسراوترینو ئازاترین ژنە کوردی ئەوروپایە، ئەو کە پەرلەمانتاری سویدە، تورکیا‌و ئەردۆغان لەسەر هەڵوێستەکانی بەرامبەر بەکوردو ژن، داوای دەرکردنی دەکەن لەسوید، بەڵام ئەو شێلگیرانە پێداگری لەسەر هەڵوێستەکانی دەکات.
ئامینە کێیە؟
ئامینە لە گوندی "تورجان"ی سەربە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبوە. ئەو كاتێك دەبێتە 13 ساڵان پەیوەندی دەكات بە كۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە. ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنكەی سوپای پاسداران لە گوندەكەیان گوشاری بۆ باوكی هێنابو كە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا هاوسەرگیری بكات. بەڵام ئامینە هەڵات و بوە كۆمەڵە.
ئامینە كاكە باوە، ئێستا بەپێی ناسنامە51 ساڵانە، بەڵام ئەو دەڵێت، بۆ ئەوەی زوتر شو بكات، لە ناسنامەكەی سێ ساڵ گەورەتر تەمەنیان تۆماركردوە.
ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نوسین بوە. ئەو دەڵێت: بەهۆی كەمی تەمەنییەوە، كۆمەڵە ئەوی بۆ شەڕ نەناردوە.
ساڵی 1992، ئامینە لە تەمەنی 19 ساڵاندا، كۆمەڵە بەجێدەهێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەك كچێكی كە خوێنەواری كەمەو نەچۆتە قوتابخانە، ئەژماردەكرێت.
ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و رۆژانە كاردەكات و هاوكارییش بۆ خێزانە هەشت كەسییەكەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە.
ئەو سەركەوتو بو لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس