پاپا فرانسس ڕۆژی دووشەممە لە وتاری نەریتی ساڵی نوێیدا بۆ دیپلۆماتان، بۆ یەکەم جار لەسێدارەدانەکانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەرمەزار کرد و شەڕی ئۆکرانیاشی بە " شەڕێک دژ بە خودا و مرۆڤایەتی" ناودێر کرد.
پاپا ئەم قسەیەی لە وتارێکدا بۆ دیپلۆماتانی باوەڕپێکراو لە ڤاتیکان کرد، تێڕوانینێکی گشتی خۆی لە سەرەتای ساڵی نوێدا ڕاگەیاند کە بە شێوەیەکی نافەرمی بە وتاری "دۆخی جیهان" ناسراوە.
پاپا لەو وتارەیدا ئیدانەکردنی منداڵ لەباربردنی دووپاتکردەوە و
لە زانکۆی ورمێ 50 خوێندکار بەهۆی خۆپێشاندانەکانەوە لە خوێندن بێبەشکراون و رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە زانکۆ. هاوکات 50 هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشاریش لە زیندانی شاری نەغەدەدا راگیراون و چارەنووسیان نادیارە.
رۆژنامەی شەرق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، بەگشتی 50 خوێندکاری زانکۆی ورمێ رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە زانکۆ و بەرپرسانی زانکۆکەش بەدواداچوونێکی ئەوتۆیان بۆ کێشەی ئەو
عەلی باباجان سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و گەشەپێدان (DEVA) لە بارەگای گشتی پارتەکە "پلانی کارکردنی مافە بنەڕەتییەکان"ی ئاشکراکرد ڕایگەیاند " ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتووین، چارەسەرکردنی کێشەی کورد قەرزێکە لەسەر شانمان."
پلانی کارکردنی مافە بنەڕەتییەکانی لە هەژدە خاڵ پێکدێت؛ دەوڵەتێک کە لەسەر بنچینەی بەهای کەرامەتی مرۆڤ بێت، مافی ژیان، ئازادی ئایین، ویژدان و باوەڕ، ئازادی کۆمەڵ، هاووڵاتییەکی یەکسان، ئازادی بیرکردنەوە، مافی
کاربەدەستانی فەرەنسا ڕادەگەیەنن گومانباری هێرشەکەی پاریس ئەمڕۆ دووشەممە دەچێتە بەردەم دادگا.
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە بە مەبەستێکی ڕەگەزپەرستانە هێرشەکەی ئەنجامداوە و لە ڕووی دەرونییەوە ڕقی لە بیانییەکانە.
لە هێرشەکەی ڕۆژی هەینیدا بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا و دەوروبەری، 3 کورد کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون. هاووڵاتییەکی فەڕەنسی تەمەن 69 ساڵ
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ تاجانی دوابەدوای بانگکردنی باڵیۆزی ئێران لە ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئێران دەبێت لە سێدارەدان و سزادانی خۆپیشاندەران ڕابگرێت و کراوە بێت بە ڕووی گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا.
تاجانی وتی سەپاندنی سزای مەرگ دژی ئەو کەسانەی کە بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا دەکەن یاخود ئەو ئافرەتانەی کە ڕەتی دەکەنەوە سەرپۆش بکەن شێوازە سزایەکە کە جێی قبوڵکردن نیە و زۆر ناهاوتایە.
وتی " لە هیچ شوێنێکی جیهاندا لابردنی سەرپۆش یاخود بەشداریکردن لە خۆپیشاندانێک
وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز دەڵێت ئیسڕائیل ڕەنگە لە دوو یاخود سێ ساڵی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.
هاوکاتی چەق بەستوویی گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان، ئێرانییەکان پیتاندنی یۆرانیۆمییان زیاتر کردووە. پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاردێت بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەتوانرێت ببێتە سووتەمەنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەمەش سەرەڕای
دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند دادگاکانی تاران سزای زیندانی هەتا 10 ساڵیان سەپاندووە بەسەر 400 کەسدا بەهۆی ئەوەی پەیوەندییان هەبووە بە خۆپیشاندانەکانی کە پاش مەرگی ژینا ئەمینی سەرانسەری ئێرانی گرتەوە. شارەزایەکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەڵێت ئەم هەنگاوانەی ئێران نیشانەی ترسی ڕژێمە لە خۆپشاندان.
ماڵپەڕی میزانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە زاری عەلی ئەلقاسی
ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە دەنگی لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک دا کە لەلایەن ئەمەریکاوە پێشکەش کرابوو بۆ دوورخستنەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان.
ئەو بڕیارە بۆ سزادانی ئێران بۆ پێشێلکارییە بەردەوامەکانی
لە شاری دێهگولانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی کورد بە ناوی شادمان ئەحمەدی، ٨ی کانونی یەکەم لە زیندانی ئێراندا بە ئەشکەنجە کوژرا.
شادمان ئەحمەدی رۆژی پێنجشەممە لەلایەن ئیتلاعاتی شارەکەوە لەماڵەکەیدا دەستگیرکرا.
، ئەحمەدی بۆ ناوەندی ئیتلاعات لە گۆڕەپانی سەعادەت براوە و سەرلەئێوارە تەرمەکەیان هێناوەتەوە.
دەگوترێت کە ئەحمەدی لە بارەگای ئیتلاعات لە ئەنجامی ئەشکەنجەیەکی دڕندانەدا گیانی لەدەستداوە.
کاربەدەستانی ئیتلاعاتی شارەکە فشاریان لەسەر خانەوادەکەی
بەپێی نامەیەک کە کوڕەکەی لە فەڕەنساوە بڵاویکردۆتەوە، خوشکێکی ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی سەرکۆنەی سەرکوتکارییەکانی خامنەئی کردووە دژی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێران و داوای لە سوپای پاسدارانی ئێران کردووە چەکەکانیان دابنێن.
بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵەوە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێران، وڵاتەکە ڕووبەرووی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری بۆتەوە، هاوکات
بهڕێز سهرۆکی ههرێمی کوردستان له ميانى دوا سهردانهکانیدا بۆ بهغدا، لهگهڵ بهڕێز سهرۆك وهزيرانی عێراقی فیدراڵی و لايهنه سياسييهكان، دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ئهمنى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جهختيان له هاريكارى و ههماههنگيى نێوان تهواوى لايهنهكان كردهوه بۆ پشتگيرى له حكوومهتى فيدراڵيى نوێى عێراق و سهرخستنى كارنامهكهى، ههروهها پێكهوهكاركردن بۆ چارهسهركردنى كێشهكانی ههولێر – بهغدا له مادهی (١٤٠)، بودجه و شایسته دارایییهکان، دۆخی شهنگال و کێشهکانی وڵات بهگشتی به گفتوگۆ لهسهر بنهماى دهستوور و پاراستنى سهقامگيرى و سهروهريى وڵات.
سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و سهرۆك وهزيران ئهلسوودانى به تهواوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كردهوه كه به هيچ شێوهيهك ڕێگه به هيچ جۆره ههڕهشه و كردەوەیەكی سهربازى له سنوورهكانى عێراق و ههرێمى كوردستانهوه بهرامبهر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئهم مهبهستهش وهك ههميشه هاوكارى و يارمهتى پێشكهش به پهنابهران دهكهن، بهڵام ڕێگه به بوونى گرووپى چهكدار له ههرێمى كوردستان نادرێت، بۆيه ههولێر و بهغدا به تهواوى هاريكارى و ههماههنگى دهكهن و ئاسايشى سنوورهكان دهپارێزن، لهگهڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و ههماههنگ دهبن و ڕێكارى پێويست دهگرنه بهر.
سهرۆك نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جهختى لهوه كردهوه كه ههرێمى كوردستان وهك ههميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچهكهش به فاكتهرى ئارامى و سهقامگيرى دهمێنێتهوه، ههروهها خوازيارى
خۆپێشاندان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. شەوی رابردوو لە شەقامی پێنجی ئازەر لە ئیسفەهان خۆپێشاندەران دروشمی داکۆکی لە مافی ژنانیان گوتەوە. هەروەها خۆپێشاندەران لە تارانیش دروشم دا گوتیان، "ئەگەر تاران ببێتە کوردستان، ئێران دەبێتە گوڵستان" و داواشیان لە خەڵك کرد بچنە سەر شەقام.
لە سەتارخانی تارانیش خۆپێشاندەران داوا دەکەن خەڵک پشتیوانییان بکات. هەروەها لە شاری رەشت لە باکووری ئێرانیش خۆپێشاندەران پشتیوانییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئێران لە میانی یارییەكانی جامی جیهانیی 2022دا، بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریكا شكستی هێنا، خەڵكی رژانە سەر شەقامەكان و بەبۆنەی شكستی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیانەوە، ئاهەنگیان گێڕا.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەتەوە لە شارەكانی تاران، قوروە، رەشت، گورگان، جوانڕۆ، ئەردەبیل، ورمێ، سنە، مەریوان، دەزفول، ئەهواز، زەنجان، مهاباد، سەقز و كامیاران خەڵك رژاونەتە سەر شەقامەكان و بە گوتنەوەی دروشم و هەڵدانی یاری ئاگرین، خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر شكستی هەڵبژاردەی ئێران، دەربڕیوە.
ئەو هاووڵاتییانەشی لە هۆڵەكانی كۆنفڕانس، سینەما و كافێكانی تاران بەكۆمەڵ
تۆمارێکی دەنگی بەشێک لە فەرماندەکانی بەسیجی ئێران لە لایەن گروپی هاککەرەکانی "بلاک ریوارد" دزەی پێکرا کە تیایدا لەبارەی ترس و نیگەرانی بەپرسانی ئێران لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێستای ئەو وڵاتەوە گفتوگۆدەکەن.
گورپی هاککەرانی "بلاک ریوارد" لە دوای هاککردنی ماڵپەڕی ئاژانسی فارس نیوز زمانحاڵی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمارێکی دەنگیان دەستکەوتووە کە وردەکاری کۆوبوونەوەی قاسم قورەیشی جێگری فەرماندەی هێزەکانی بەسیج و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەری راگەیەندنی سەر بە سوپای پاسدارانی تێدایە.
لە تۆمارە دەنگییەکەدا، بەرپرسەکانی ئێران باس لە مامەڵەکردن لەگەل خۆپیشاندانەکان دەکەن لەگەڵ چەن بابەتێکی جیاوازی دیکە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو کۆبوونەوەیە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم ئەنجامدراوە و ماوەی دوو کاتژمێری خایاندووە.
لە تۆمارە دەنگییەکەدا، قاسم قورەیشی جێگری فەرماندەی هێزەکانی بەسیج باس لە لایەنە نوێیەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و پلانەکانی حکومەت و دامەزراوەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ناڕەزاییەکان دەکات.
بەبپیی وتەی یەکێک لە بەرپرسانی ناو کۆبوونەوەکە کە لە تۆمارە دەنگییەکەدا تۆمار کراوە، بەلایەنی کەمەوە ٧٠٪ی کۆمپانیاکانی ٢١ پارێزگای ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی
نوێنەری شاری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران، بەهۆی تووندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان لە دژی خۆپێشاندەران، دەنگی ناڕەزایی بەرزکردەوە و رایگەیاند، دەبێ سەرۆککۆمار و وەزیری ناوخۆی ئێران وەڵام بدەنەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 27-11-2022، جەلال مەحموودزادە، نوێنەری شاری مهاباد لە پەرلەمانی ئێران داوای لە سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە کرد؛ بۆ کوژرانی 105 کەس لە خۆپێشاندەرانی