ڕێبوار سیوه‌یلی
له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.. (له‌باره‌ی ئالانه چكۆلی خنكێنراوهوه)
1 – ئه‌مڕۆ جیهان گوندێكی بچكۆله‌یه. ئه‌و گوته‌یه‌ی مارشاڵ مه‌ك لووهان (1911-1980)، ساڵه‌ها لهمهوپێش پێشبینیی به گوندبوونی جیهانی كردبوو، زۆر له‌مێژه بووه‌ته واقیعێكی جیهانی. جیهان گوندیكه له په‌یوه‌ندیی سیاسی، ئابووریی سه‌رمایه‌دارانه به كۆی دامه‌زراوه و دروشمه‌كانی خۆیه‌وه. له‌ناو ئه‌م گونده‌دا، جیاوازییه‌كان سڕدراونه‌ته‌وه و ژیان به سیسته‌ماتیك و ستاندارد و لێكچوو كراوه. نه له فڕۆكه‌خانه‌كان، نه له مۆڵ و ماركێته‌كان و نه له بانك و میدیاكان، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوان شوێن و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه جوگرافیاییهكانی ئه‌م گونده جیهانییه نا‌بینیت. هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌كانه‌ی ئه‌م گونده‌یان پێكهێنابێت له ڕووی جوگرافییه‌وه لێكتر دوور بن، هێشتا په‌یڕه‌وی له یه‌ك ستاندار و شێواز ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی گشتگیر و سه‌رجه‌مگیر، له خزمه‌تی هه‌مان ماشێنی سه‌رمایه‌داریی مشه‌خۆردا، درێژه به كۆیلایه‌تیی مرۆڤه‌كان له‌پێناوی قازانج و سوودی زیاتردا، ده‌دات. ئه‌م گونده جیهانیه چیدی شوێنێك نییه بۆ به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی