شەماڵ بۆکانی
شارنشینی دەتوانێ بە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکانەوە، فەرهەنگێکی یەکدەست پێڕەوکات بۆ چۆنیەتی پێکەوەژیان، بەگشتی ڕێزدانان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، خۆشەویستی و نیشتینانپەروەری و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ نهوهی داهاتوو لە بواری فەرهەنگی کۆمەڵایەتیەوە تەنیا ئەرکی سیاسییەکان نییە و ئەوە کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو تاکی کۆمەڵگایە دەبێ وەک ئەرکێک بەجێی بێنن. لە فەلسەفەی کۆمەڵناسی و دەروونناسیی سیاسیدا کە بەشێکە یان لقێکە لە چاوەڕوانی حکوومەت لە کۆمەڵگا، پەروەردەی منداڵان و تازەلاوانە لە کاتی قەیرانە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سیاسی و ئابوری و جەنگ و…… هتد، بەبێ یاسایەکی داسەپێندراو کۆمەڵگا خۆی یاسایەک بۆ بەرز ڕاگرتنی باری دەروونیی منداڵان پەیڕەو دەکات، یان دەبێ بیکات کە ئەوە بەبێ گوێدان بە باشی و خراپی یان ڕەوابوون و ناڕەوابوونی شەڕەکەیە، کە یەخەی وڵاتی گرتووە و دەبێ ئەم ئەرکە ڕاپەڕێ، ئەویش لە منداڵەکەی خۆمەوە بۆ دراوسێکە و بۆ کۆڵان و بۆ گەڕەک و بۆ شارەکەم. ئەم شەڕ و جەنگە ماڵوێرانگەرەی کە ئەمڕۆ بەناوی “داعش” بەرۆکی