نەریمان مەحەمەدی
کارەساتی هۆلۆکاست لەگەڵ ئەوەی بۆ جوولەکەکان کارەساتێکی مێژوویی دڵتەزێن بوو، بەڵام توانی ببێتە ئوبژەیەکی هاوبەش کە زۆربەی جوولەکەکانی ئەوکات و تەنانەت نەوەکانی دوای ئەو کارەساتەشی پێکەوە گرێ دا. سەرگەردانی، سەرلێ شێواوی و بێ دەوڵەتی بۆ خودی جوولەکەکانیش وەکوو چارەنووسی دیاریکراوی جوولەکە قەبووڵ کرابوو. جوولەکە توانای ئەوەی نەبوو خودی خۆی وەکوو خودێکی سەربەخۆ و جیاواز لە ئەوانیتر بناسێنێت و بە کورتی هیچ ئوبژەیەکی هاوبەشی ئێتنیکی یان نەتەوەیی لە زێنی مێژوویی خۆیدا پێکنەهێنابوو و سەرگەردانی مێژوویی وەکوو چارەنووسێکی دیاریکراو لە بەرانبەر گوناحێکی نەبەخشراوی قەبووڵ کردبوو. تەنانەت زۆر جاریش تێکۆشان بۆ ڕووخانی ئەو هەلوومەرجە وەکوو پێشێل کردنی هێڵێکی سوور دادەنرا. بەڵام کارەساتی هۆلۆکاست تەواوی ئەم باروودۆخەی تێکدا. ژنۆسایدی جوولەکەکان بوو بەهۆی تەواوبوونی پرۆسەی