وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە لەگەڵ نوێنەرانی گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان لە تاران کۆ بوونەتەوە.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "روژی یەکشەممە 2018.12.30 چەند نوێنەرێکی گرووپی تاڵیبان هاتوونەتە ئێران لەگەڵ عەباس عێراقچی، جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە دیدار و گفتوگۆیان کردووە".
قاسمی ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەو گفتوگۆ و دیدارانە بە ئاگاداریی