ناوەندی کۆنترۆڵ و چاودێری کردنی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (ئۆفک) به مەبەستی بەئامانج کردنی چوار کەس لە دەستوپەیوەندییەکانی حێزبوڵڵا، کە کاروباری دارایی، هەواڵگری و چالاکیە سەربازییەکانی حێزبوڵڵا لە عێراق هەڵدەسووڕێنن، هەوڵێکی دەستپێکردووە.
سیگال ماندێلکەر، جێگری وەزارەتی خزێنەداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیارییە داراییەکان وتی: حێزبوڵڵا لایەنێکی تیرۆریستییە کە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەکات و هەوڵدەدات بۆ لاوازکردنی دەسەڵات و سەروەری سیاسی عێراق و ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین. ئێمه ئەوانەی ئاسانکاری دەکەن بۆ تیرۆریزم لەوان “عەبید ئەلزەیدی”