پرۆفیسۆر محەممەد ئەمین عەبدووڵلا هەورامانی نووسەر و لێکۆڵەری بواری ئایین و زمانی کوردی رۆژی ٢ی سەرماوەزی ٩٧ی هەتاویی لە نەخۆشخانەیەک لەشاری سلێمانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵەیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی ماڵپەڕی “ماڵی کتێبی کوردی” ناوبراو ساڵی ١٩٢٨ی زایینی لە شاری “بیارە” لە هەرێمی کوردستان لە دایک بوو.
ساڵی ١٩٣٧ی زایینی قۆناخی سەرەتایی خوێندنی دەستپێکرد و، پاش ئەوەی کە بۆ بە مامۆستا گوندی ” هاوار” ، هەر لەو گوندە کتێبێک لە پێوەندی لە گەڵ ژیان و مێژووی ئایینی یارسان و کاکەیی نووسی.
پاشان لە زانکۆی ” مستەنسەریە”ی بەغدا ماستەری