
دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015، ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دانوستانە نافەرمیەکانی نێوان تاران و واشنتنی لە نیویۆرک پشتڕاست کردەوە.
پێشتر ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی بەرگری وڵاتەکە بڵاویانکردەوە کە ئێران و ئەمەریکا "زۆر نزیکن" لە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بوژانەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی نێوان ئێران و زەلهێزە جیهانییەکان.
هەروەها ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە زاری دوو سەرچاوەی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە کە ئەمەریکا "نزیک بۆتەوە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی کاتی کە تیایدا واشنتن هەندێک لە سزاکان لادەبات و لە بەرامبەریشدا ئێران چالاکییەکانی وەک پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکاتەوە."
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە هاریکاریکردن لەگەڵ دەزگای وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەمەش لە بەرامبەر ڕێگەدان بە