ڕەنگە زۆرێک لە گەنجانی کورد، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە لادێ و ناوچە کشتوکاڵییەکان دەژین، تێبینی ئەوە بکەن کە چۆن کەسانی بە تەمەن هەر لە سەرەتای مانگی هەشتەوە دەکەونە گفتوگۆی گەرم سەبارەت بەوەی ئاخۆ گەلاوێژ ئەنگوتووە یاخود نا. پێویستە بیزانین کە ئەم بابەتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ و تەنانەت لای فیرعەونەکانی میسڕیش جێگەی بایەخ بووە.
دەستەواژەی "گەلاوێژ ئەنگوت" یان "گەلاوێژ کەوت" ئاماژەیە بە دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ لە بەرەبەیانیانی ناوەڕاستی وەرزی هاویندا و لە ڕابردوودا باووباپیرانمان بەکاریانهێناوە بۆ دیاریکردنی گۆڕانکاری وەرزیی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی گەرمای هاوین.
ئەستێرەی گەلاوێژ (Sirius) دوای خۆر لە هەموو ئەستێرەکانی تر پڕشەنگتر دەردەکەوێت