ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە لە کاتێکدا شاخەوانی بەناوبانگی کورد، کەریم مەعروفزادە لەگەڵ پۆلێک لە شاخەوانانی دیکەی هاورێی لە تاران لووتکەی “توچاڵ” یان دەبڕی بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
کەریم مەعروفزادە لە ساڵی ١٣٤٦ ی هەتاوی لە شاری سەردەشت لە دایکبووە و قۆناخەکانی خوێندنی بڕێوە و، وێڕای خوێندن حەزی لە وەرزش و یاری بووە و هاوکاتیش دوای تەواو بوونی خوێندن وەک مامۆستای قوتابخانە لە شاری سەردەشت وانەی بە قوتابیان گوتۆتەوە.
ناوبراو یەکێک لە شاخەوانە ناودار و چالاکەکانی شاری سەردەشت بووە و دواتر بە هۆی شارەزایی و لێزانی لە وەرزشی شاخەوانی، وەک سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانی سینا هەڵدەبژێردرێ و دواتر ناوی سینا دەگۆردرێ و دەبێتە گروپی شاخەوانی ڕێژین.
ئەو وەرزشوانە سەرکەوتوو جیا لە کاری مامۆستایەتی