کیشوەر پیرۆتی/ بەکالۆریۆسی بەڕێوەبەرایهتیی بازرگانی/ وەرگێڕ و توێژەری ئەدەبیاتی منداڵان
دیموکراسی، کە بە حکوومەتی خەڵک بۆ خەڵک پێناسە کراوە، یەکەم جار لە یۆنانی کەونارا دروست بووە. سەرەتای جموجووڵی دیموکراسییە نوێیەکان لە ئاڵوگۆڕەکانی سەدەی حەڤدەیەمی ئینگلستان، بەتایبەت شۆڕشە مەزنەکەی ١٦٦٨ەوە دەستیان پێ کرد. بیرمەندانی وەکوو "مهکیاڤێللی" تا "ئارسۆم"، "لۆتێر"، "کاڵڤین" و تەنانەت "کۆپرنیک"، کە نامیلکەی "شۆڕشەکانی جیهانی سهرووسروشتی"ی نووسی و وێناکانی جیهانی "سروشتی"ی تێک دا، هەروەها "بۆیی سی" کە ساڵی ١٥٤٩ پرسیاری "بۆچی خەڵک ملکەچی دەکەن"ی هێنایە گۆڕێ، هەموویان ڕێخۆشکەری دیموکراسیی نوێن.
لە سەدەی هەژدەیەمدا، لە لایەکەوە بە هۆی "مۆنتسکیو" و "ڕۆسۆ"وە ڕەوتی فکرە سیاسییەکان چوونە قۆناغێکی نوێوە و، لە لایەکی دیکەیشەوە ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوو شۆڕشی مەزن و گرینگی وەک سەربەخۆییی ئەمریکا و شۆڕشی مەزنی فەڕەنسایان لێ کەوتەوە و هەردووکیان کاریگەرییەکی زۆر قووڵیان لەسەر وەدیهاتنی هزری دیموکراسی هەبوو. "نەبوونی خۆشباوەڕی سەبارەت بە ئیمکانی جێگیربوونی سیستەمێکی ئازادی" لە فکری مۆنتسکیو و ڕۆسۆدا، وەکوو باوکان و بناغەدانەرانی دیموکراسیی نوێ، شایانی وردبوونەوەیە. ئەو بارودۆخەی مۆنتسکیو لە کتێبی "ڕۆحی یاساكان/Spirit of the Law''دا لە باری جوگرافی و پاناییی وڵات و ڕێژەی سامانەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراسی