ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنی لە کوردستان لە کارێکی سمبۆلێکدا بێزاری خۆیان سەبارەت بە بڕینەوەی حوکمی ئێعدام بۆ چالاکانی مەدەنی دەربڕی.
چالاکانی مەدەنیی کوردستان یەکەم حەرەکەتی مەدەنییان بە مەبەستی دەربڕینی بێزاری لە بەرانبەر حوکمی ئێعدام بۆ چالاکانی کورد دەستی پێ کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ئەوانیان کردووە.
ئەو چالاکە مەدەنییانە ئەو حەرەکەتە سمبۆلێکە بە دروشمی "نە بۆ ئێعدام، بەڵی بۆ ژیان" دەست پێ کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور و ڕامین حوسێنپەناهیـ"یان کردووە.
لە ماوەی ڕابردوودا، لقەکانی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، ڕامین حوسێنپەناهی و هیدایەت عەبدوڵلاپوور، دوو زیندانیی سیاسیی کوردیان لە گرتووخانەکانی