فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

د. سەباح موفیدی

پێشەکی
دەرەتانی خولقاو لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی، دۆخی ئاڵۆزی ئێران و تێكچوونی دەسەڵاتی ملهوڕانەی رەزا شا و دوورخستنەوەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە و دابەشبوونی ئێران بە دوو بەشی ژێر دەسەڵاتی سۆڤییەت و بەریتانیا، ئەو هەلەی رەخساند کە لە ئێرانی ئەو کاتەدا نیوەدێمۆکراسییەک و هەندێ ئازادیی سیاسی و دەرەتانێک بۆ هەناسەدانێکی نەتەوە بندەستەکانی ئەو وڵاتە بخولقێت و دۆخێکی لەبار پێکبێت کە نەتەوەی کوردیش تێیدا ئاواتەکانی بەدواداچوون بکات. بۆیە بزووتنەوەی کوردی وەخۆکەوت تاکو حکوومەتی تایبەتی خۆی پێکبهێنێت. دیارە ئەم حکومەتە بەپێی هەلومەرج لە باری جوگرافیاییەوە کەوتبووە نێو بازنەی دەسەڵاتی سۆڤییەتەوە و سیاسەتەکانی ئەو دەمەی سۆڤییەت زیاتر بۆ راگەیاندنی ئەو حکومەتە یارمەتیدەر بووە و بۆ ماوەیەکی کورت دەرەتانی شیاوی رەخساندبوو. لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە پێوەندیی ئایین و سیاسەت لە کۆماری کوردستاندا لە نێو بازنەی سۆڤییەت وەک وڵاتێکی کۆمۆنیست، بەپێچەوانەی بەریتانیا وەک وڵاتێکی سێکیولار، چۆن بووە؟ لەم وتارەدا پاش روانینێکی کورت بەسەر چەمکی سێکیولاریزمدا، بە ئاوردانەوەیەک بە سەر پێوەندیی ئایین و سیاسەت لە کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستاندا هەوڵ دەدرێت شێوازی ئەو پێوەندییە روون بکرێتەوە.

سێکیولاریزم: جیایی "دەوڵەت و ئایین" نەک "ئایین و سیاسەت"
نە لە باری تیۆریکەوە و نە لە باری کردەوەییەوە سیاسەت و ئایین بە تەواوی لێکتر جیا نەکراونەتەوە. لە باری تیۆرییەوە دەکرێ ئاماژە بە بیروڕای "ژاکۆب توب" بکرێت کە لەسەر پێوەندیی نێوان ئیلاهییات (تیۆلۆژی) و تیۆری سیاسی و پێش گریمانەی ئیلاهییاتی بۆ تیۆری سیاسی و ئەوەی کە ئیلاهییات سەرەتا بە شێوەی بابەتێکی

Read more...

 

یادداشتەکانی میرزا مەنافی کەریمی

وەرگێڕان لە فارسییەوە: حەسەنی قازی

قازیی محەمەد لە سەروبەندی حکوومەتی کوردستان دا تەمەنی ٤٦ساڵ بوو و بەو توانایی زاتییەی کە هەیبوو جگە لە زمانی کوردی لە گەڵ زمانی ئینگلیسی،فەڕانسەیی،ڕووسی، فارسی و تورکی ش ئاشنایی هەبوو. بۆ فێر بوون و خوێندەواری لاوانی کورد هەستیارییەکی تایبەتی لە خۆیەوە نیشان دەدا و هەر بۆیەش بۆ ماوەی درێژ سەرۆکی ئیدارەی مەعاریفی شارستانی مەهاباد بوو. وێچوو بوو، لاواز و ڕەشتاڵە بوو، چاوی زەق و درەوشاوە بوو، ردێنێکی کورتی دەهێشتەوەو ئەوەش لە وەجاهەتی زیاد دەکرد. زۆر شەوان دوای سەعاتێک یان دوو سەعات لە دوای نیوەشەو دەیفەرموو مەناف ئەمشەو دەچمە سەردانی دەورو بەری شاری. لەوەی کە لە شاری دا ئارامی و هێمنی تەواو لە گۆڕێ دا بوو ڕازی و خۆشحاڵ بوو. قەت خۆی لە خەڵک و هاوکارەکانی جوێ نەدەکردەوە و لە میوانی و جێژنی تایبەتی ئەوان دا بەشداری دەکرد. هەڵسوکەوتی لە گەڵ خەڵک و بە تایبەتی لە گەڵ ئەندامانی حیزب وەک ڕەفیقێک وا بوو، قەت نێوی دوژمنانی نەدەهێنا سەر زمان و زۆر جوامێرانە لەگەڵیان دەبزووتەوە. لە دەبەرکردنی جلوبەرگ دا سادەیی ڕەچاو دەکرد، هەتا بڵێی لەسەرەخۆ و دەربەر بوو و لە هەمان کاتیش دا دڵسۆزی

Read more...

 

شۆرای ئیسلامیی شاری سنە لە هەوڵێکی نایاساییدا، بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەری شاری سنەی بە ئەندامێکی ناخۆجێی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران فرۆشت.
بەشێک لە ژینگەپارێزانی کورد بڵایان کردوە کە بڕیارە بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەر لەلایەن جەلال شەریعەتی، بەرپرسی شۆرای ئیسلامیی شاری سنە، فرۆشراوە بە عەلی سابیرتی ئەندامی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری تەورێز و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەازیەتی ژینگە پارێزانی لێکەتووتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: فرۆشتنی بەشێک لە داوێنی چیای ئاویەر بەو ئەندامەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری تەورێز بە مەبەستی

Read more...

 

خۆپیشاندانەکان دژ بە ڕێژیم چوونەتە فازێکی نوێ و خەڵکی ناڕازی، شەوانە دەڕژێنە سەر شەقام و لەدژی ڕێژیم درووشم دەدەن.

دوایین گرتە ڤیدیۆیی و هەواڵە پێوەندیدارەکان بە پرسی خۆپیشاندانەکان بەدژی ڕێژیم، دەریدەخات کە پاش ڕەشبگیری و سەرکووت کردنی ناڕازییان لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی ناڕازی نیوەشەوان کەڵک لە نەبوونی هێزە ئیتلاعاتییەکان وەردەگرن و دەڕژێنە سەر شەقام.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ڕێژیم لە سیاسەتی میلیتاریزە

Read more...

 

شارەداریی شاری ئەیوان سەر بە پاڕێزگای ئیلام، بە بڕینەوە دارە بەتەمەنەکانی ئەو شارە، خەریکی تێکدان و ناشیرین کردنی ژینگەی ئەو شارەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەر بڕیاری شارەداریی شاری ئەیوان، ٣٠ داری تەمەن ٥٠ هەتا ٦٠ ساڵ لەسەر شەقامی سەرەکیی ئەو شارە بڕایەوە.

بڕینەوەی دارە بەتەمەنەکانی سەر شەقامی سەرەکیی شاری ئەیوان، بووەتە هۆی تێکدان و ناشیرین کردنی ژینگەی ئەو شارەوە و ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لە دنیای مەجازیدا لێ کەوتووتەوە.

لەو پەیوندییەدا، یەکێک لە هونەرمەندان و ئەندامی بونیادی ژینگەپارێزی گەڵا و بەڕوو" بە ناوی داریووش هیمەتی، بە دروست کردنی کلیپێک ئەو هەوڵەی

Read more...

 

کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد لە بەرزاییەکانی شاری سەردەشت، لە کاتی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو، ٢٨ لەسەر ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شۆڕش عومەری" خەڵکی مەهاباد لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت، لە ئەنجامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تووشی بەربوونەوە بوو و گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە

Read more...

 

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە دەبێ ڕێز له مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئێرانییەکان بگیردرێت.

ئانتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، له پرێس کۆنفرانسێکدا له نیویورک، باسی لەوە کردووە که مافی دەربڕینی ناڕەزایەتی، یەکێک له مافە سەرەکییەکانی مرۆڤە و لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی گەلانی

Read more...

 

لە كاتێكدا خەلكی ئێران بەهۆی نەبوونی و برسیەتیەوە دەرژێنە سەر شەقامەكان و داوای نان و ئازادی لە بەرپرسانی ولاتەكەیان دەكەن، كەچی بەرپرسانی تاران كەشتیەكی زێر دەكەنە دیاری بۆ مەزاری حسین لە عێراق.

لە شاری (قم)ی ئێرا ئەمرۆ چوار شەممە كەشتیەك نمایش كرا بە ناوی كەشتی (قورئان لە كەشتی مطلا) كە بە زێر دروستكراوە بۆ سەر مەزاری حوسین لە عێراق.
ئەم كەشتیە بە درێژایی سێ مەتر پانی یەك مەتر بەرزی و یەك مەتر

Read more...

 

بەپێچەوانەی ئیددعاکانی ڕێژیم لەهەمبەر کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، شەوی ڕابردووش لە چەند شاری ئێران خەلک ڕژانە سەر شەقامەکان و لەدژی ڕێژیم درووشمیان دا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، دوێنێ شەو لە شارەكانی ئامۆل، رەشت، ئەراك، تەورێز و مەشهەد خۆپیشاندان لە دژی رێژیم بەردەوام بوو و خۆپیشاندەران بە دانی دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ دیكتاتۆر"، "سەرکەوێ ئازادی"، "مەترسن مەترسن ئێمە هەموومان پێكەوین" دروشمیان لە دژی رێژیمی كۆماری سێدارە دا و لە شاری تەورێزیش

Read more...

 

موختار زارعی یاساناس و رۆژنامەنووسی کورد لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی باس لەوە دەکا کە دادگای سنە بۆ دۆسیەی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی سێ سەرپێچی کردووە و پشتی بە بەڵگەکانی ئیداری ئیتلاعات بەستووە.
١٠ ساڵ لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی پەیام نووری شاری سنە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستە هیچ کەسێک لەو پەیوەندییەدا، وەکوو تاوانبار

Read more...

 

دادگای ئینقلابی شاری بۆکان، حوکمی ١٣ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "محەممەد کەریمیخا" کوڕی خالید تەمەن ٣٧ ساڵ، "حوسێن مەحموودی" کوڕی محەممەدکەریم تەمەن ٣٧ ساڵ و "ئەمیر ئیبراهیمی" کوڕی ئەبووبەکر تەمەن ٣٨ ساڵ، لە دادگای ئینقلابی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی "پەیمان ڕۆستەمی"، بەرپرسی

Read more...

 

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژیەك دەكرێت بەناوی (خزمەت)، پڕۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی رۆتینیاتی زۆرە لە فەرمانگە‌ و دامودەزگاكاندا و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوای بڕیاری

Read more...

 

فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسدارانی ڕێژیم باسی لەوە کردووە که بودجەی سەربازی ڕێژیم ٧ میلیارد دۆلارە کە دەکاتە ٣٠ هەزار میلیارد تمەن.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری محەممەد حسەین سێپێهر، جێگری هاوئاهەنگی نوێنەرایەتیی ڕێبەری ڕێژیم له سپای پاسداران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار، بڵاوی کردەوە بوودجەی نیزامی سپا ٧ میلیارد دۆلارە؛ ئەمەش لە حاڵێکدایە که لە بوودجەی گشتی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، ٤٤ هزار میلیارد تمەن بۆ بەشی نیزامی تەرخان کراوە که دەکاتە ١٠ میلیارد دۆلار.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێنەوە کە هیچ کات لە هیچ ڕاگەیەندنێکدا باس

Read more...

 

سەرکردوەیەکی میلیشیایەکی حەشدی شەعبی لە باشووری بەغدا کوژرا، کە میلیشیاکەی دژایەتییەکی سەرسەخزتی گەلی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی سێشەممە 16/1/2018، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە گوللەی چەکی بێ دەنگ، ئەمجەد جبوری، سەرکردەی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەقیان کوشتوورە.

ئەمجەد جبوری لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی حەسوە لە باکووری پارێزگای بابل لە باشووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق، کوژراوە.

میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق یەکێکە لەو میلیشیایانەی بەردەوام

Read more...

 

پلانی درووستكردنی هێزێكی نوێ كه‌ كورد سه‌رپه‌رشتی بكات و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا پاڵپشتی بكات، دوو دڵی زۆری بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ناوچه‌كه‌ درووستكردووه‌، چونكه‌ وای ده‌بینن به‌و هه‌نگاوه‌ له‌وانه‌یه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌نگڕێژی داهاتووی ناوچه‌كه‌ بكات و به‌ره‌و دابه‌شبوون بچێت.

ئه‌و هێزه‌ی كه‌ ئه‌ندامه‌كانی 30 هه‌زار سه‌ربازی سنوورپارێزه‌، رووبه‌ڕووی نه‌یارێتی توندی توركیا و رووسیا و ئێران و حكومه‌تی سووریا بووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌ قۆناغێكی دیكه‌ی جه‌نگی ده‌زانن، یان به‌گژیه‌كداچوونی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان