چارەنووسی سێ خوێندکاری کورد پاش دەسبەسەر کرانیان لە شاری شیراز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ خوێندکاری کورد، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، لە شاری شیراز لە کاتی خۆپیشاندانە خەڵکییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
شوناسی ئەو سێ خوێندکارە کوردە بریتییە لە: "کورش حەقیقی، خوێندکاری عۆمران کوڕی محەممەد خەڵکی بوکان، شەماڵ خوسرەوی، خوێندکاری عۆمران کوڕی حوسێن خەڵکی شاری سەقز و