دوابەدوای هەڵکشانی سەرسووڕهێنەری نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان لە ئێران، خەڵکی شارەگەورەکانی ئێران وەکوو تاران و ئیسفەهان و مەشهەد و زەنجان دەستیان کردوە بە خۆپێشاندان و ئەو ناڕەزایەتییانە هەروا بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی بەفرانبار، خەڵکی نارازی شاری مەشهەد بەرانبەر بە گرانی و سیستەمی سەقەتی ئابووری، ڕژانە سەرشەقام و دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆریان سەردا.
هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ماوەیەکە ناڕەزایەتیی کرێکارانی بێکار کراو و هەروەها خەڵکانی مافخوراو، کە لە بنکە ئابوورییەکان ناوی خۆیانیان نووسیبوو، نارەزایەتی بەرانبەر