محەممەد نەزەری پاش ٧٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن تووشی داهێزرانی جەستەیی هاتووە و بە یارمەتی زیندانییانی دیکە ڕێگا دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ڕەجاییشاری کەرەج لە بارودۆخێکدا ٧٠مین ڕۆژی مانگرتنی خۆی لە خواردن تێدەپەڕێنێ کە نێونجی زەختی خوێنی لە یەک حەوتووی ڕابردوودا لە ژێر ٩ بووە هەروەها لێدانی دڵیشی لە ژێر ٥٠ بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو زیندانییە سیاسییە بە هۆی داهێزرانی جەستەیی، بە یارمەتی زیندانییانی دیکە دەتوانێ ڕێ بکات و توانای