ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌مشه‌و حه‌شدی شه‌عبی، به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی، له دوو قۆڵه‌وه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هێرشه‌كانی حه‌شد، له قۆڵه‌كانی تازه - كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ بووه و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی هێرشه‌كه تێكبشكێنێت.
له هێرشه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 5 هه‌مه‌ری و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی حه‌شد سووتێنرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، به چه‌ك و تانك و هه‌مه‌ری ئه‌مه‌ریكی