کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان وێنەیەکی کارتی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بڵاو دەکاتەوە.
لە کارتەکەدا، کۆمسیۆن بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، توکمانی و سریانی لە هاووڵاتییانی کوردستان دەپرسێت، ”ئایا دەتەوێ هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟“.
هەر بەو چوار زمانە، وشەکانی (بەڵێ) و نە (نەخێر) لە خوارەوەی دوو چوارگۆشە نووسراون و دەنگدەر نیشانەی راست لە یەکێک لە چوارگۆشەکان دەنەخشێنێت.
هەروەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، بڕیارە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدرێت.
6/9/2017