وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس گەیشتە عێراق بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو لە شەڕی دژ بە داعشدا، ئەم سەردانەش دوای چەند ڕۆژێک لە دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ ڕزگارکردنەوەی
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس گەیشتە عێراق بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو لە شەڕی دژ بە داعشدا، ئەم سەردانەش دوای چەند ڕۆژێک لە دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ ڕزگارکردنەوەی
ئاژانسی کوردپا: قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران لەبەرامبەر چالاکی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دژکردەوەی نیشان دا.
قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران لە هەواڵێکدا دووپاتی کردەوە لەگەڵ هەر جموجۆڵ و چالاکییەکی حیزبە کوردییەکان لە قوڵایی خاکی کوردستان لەگەڵی بەڕەوروو دەبنەوە.
قەراگای حەمزەی سپای پاسداران بە ئاماژە کردن بە ئامادەیی ئەو هێزە ڕایگەیاند:" هۆشدار بە حیزبە کوردییەکان دەدەین لە ئەگەری هەر جۆرە جموجۆڵێک و دەستدرێژییەکی ئەوان هەتا بنکەکانی خۆیان ڕاویان دەنێنن و بە توندی سزایان دەدەین".
ئەو هەوڵویستەی قەراگای حەمزەی سپای پاسداران لە کاتێکدایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ١٧دەهەمین پلینۆمی خۆیدا پێداگری لە سەر بەهێزتر کردنی خەباتی
فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی کوردستان بۆ فیلم لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت و فێستیڤاڵەکە بە فیلمی “ئاڵای بێ وڵات” دەکرێتەوە.
فێستیڤاڵەکە لەژێر ناونیشانی ”بەرەو ریفراندۆم و سەربەخۆیی“ بەڕێوە دەچێت و تێیدا ٤٦ فیلمی کورت، درێژ، ئەنیمەیشن و دیکۆمێنتاری بەشداریی دەکەن
ناوەندی فەرهەنگی_هونەری ڤەژین پاش ئاگرتێبەردان، لە لایەن لاینگەرانی ئەو ناوەندەوە نۆژەن کرایەوە.
ئاژانسی هەاڵدەریی کوردپا، پاش ئاگرتێبەردانی ناوەندی فەرهەنگی _هونەری ڤەژین، ئەندامان و لاینگەرانی ئەو ناوەندە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ئەو بینایەیان داوە.
ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی _هونەری ڤەژین ئەم هەوڵەیان بە وڵامی بەڕێوەبەرانی ئاگردانی بینای ئەو ناوەندە دەزانن.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، ناوەندی فەرهەنگی _هونەری ڤەژین لە شاری مەریوان لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا.
ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری "ناوەندی ڤەژین"ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەری "ناوەندەی ڤەژین"
له میانی گفتوگۆیهكدا لهگهڵ رۆژنامهی عوكازی سعوودی، مهسعوود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان وهڵامی زۆر پرسیاری پهیوهست به بارودۆخی ههرێمی كوردستان و عێراق و ناوچهكه و جیهانی داوهتهوه و له وهڵامی پرسیارێكی رۆژنامهكهدا دهربارهی ئهوهی ئایا حكومهتی عێراق له لایهن ئێرانهوه داگیركراوه؟، بارزانی گوتوویهتی "به راشكاوی دهڵێم، ههژموونی ئێران له عێراقدا له ههژموونی ههر دهوڵهتێكی دیكه بههێزتره".
رۆژنامهكه له بارزانی پرسیووه "دهگوترێ، زۆرێك لهو بڕیارانهی له عێراق دهركراون، نووری مالكی رۆڵی تێیدا ههبووه، له كاتێكدا سهرۆكوهزیرانی ئێستا له ههوڵی ریگریدایه، ئێوه و مالكیش بهریهككهوتن له نێوانتاندا روویدا ، ئایا هیچ شتێك بۆ سنووردانان له بهردهمیدا له ئارادایه؟".
لهو بارهیهوه سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاندووه "له راستیدا نووری مالكی هۆكاری پشت ئهو دۆخهیه كه ئهمرۆ عێراقی تێدایه، ئهو دهسهڵاتی قۆرخكردوو و تائیفهگهرێتی پهرهپێدا و درووستكرد، پهیوهندی نێوان ههرێم و بهغدای وێرانكرد، دهستووری پێشێلكرد، ئهوه هۆكاری بهریهككهوتنم بوو لهگهڵ نووری مالكی،
ئەردۆغان ڕایگەیاند ئێران و تورکیا باسیان لە ئەگەرى ئەنجامدانى هێرشى هاوبەش کردووە بۆ سەر چەکدارە کوردەکانى هەردوو وڵات.
ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەشکرد، کە دواى گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆک ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران لە ئەنکەرە ئەو بابەتەیان تاوتوێ کردووە.
ئەردۆغان وتیشى، "ڕوبەڕوبوونەوەى هاوبەشى تورکیا و ئێران دژى پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە و پارتى ژیانى ئازاد پژاک، ئەگەرێکى نزیکە، لەبەرئەوەى ئەو دوو گروپە بەردەوام هەڕەشەن بۆسەر بەرژەوەندییەکانى هەردوو وڵات".
ئەردۆغان ئاماژەى بەوەشدا کە خودى خۆى بە تایبەت باسى لە ئەگەرى ئەنجامدانى هێرشى هاوبەش لەگەڵ ئێراندا کردووە.
ئەو وتانەى ئەردۆغان دواى سەردانەکەى محەمەد باقرى سەرۆک ئەرکانى
پسپۆڕێكی بواری پێوەندییەكانی چین لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاوێژكاری دەزگەی هەواڵگری چین، دووپاتی ئەوە دەكاتەوە كە پێویستە حكوومەتی پەكین بە هەموو توانایەوە پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان بكات، ئەمەش تاكە ڕێگەیە بۆ ئەوەی ئاسایشی نەتەوەیی چین، بەرامبەر بە تیرۆریستان و هەوڵەكانی ئەنكەرە و واشنتن بپارێزێ، كە دەیانەوێ تیرۆریستان بۆ توركمانستان و ڕیزەكانی سوپای ڕزگاری توركمانستان بگوازنەوە كە دوژمنی چینن و لە سنوورەكان بەردەوام پشێوی دروست دەكەن.
د. كریستینا لین توێژەر لە سەنتەری پێوەندییەكانی زەریای ئەتڵەسی لە زانكۆی سایز جۆنز هۆبكنز و پسپۆڕ لە بواری پێوەندییەكانی چین و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاوێژكاری نووسینگەی هەواڵگری چین بۆ كاروباری كیمیایی و بایۆلۆجی و چەكە تیشكدەرەكان، لە بابەتێكی كە لە پێگەی ئاسیا تایمز بڵاو كردووەتەوە دەڵێ، بە ڕوانین لە ڕووداوە خێراكان كە لە باكوری عێراق و سووریا تێپەڕ دەبێ، ئەگەری هاتنە دی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان زۆر بەهێزە و زۆر لە وڵاتانیش پشتیوانی ئەو دەوڵەتەیان ڕاگەیاندووە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش
لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەێمی کوردستان، دەست پێ کردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20/8/2017، ئارام نەجمەدین، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەمڕۆوە بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەپارێزگای هەولێر دەکرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش 53 بنکەی تۆماری دەنگدەران داندراون.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەپێی تۆمارە سەرەتاییەکان، لە پارێزگای هەولێردا 1 ملیۆن و 147 هەزار و 123 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام ”ئەو تۆمارەی لەبەردەست بنکەکاندا هەیە، تۆمارێکی سەرەتاییە و ڕەنگە جۆرێک لە ناتەواوی هەبێ“. بۆیە داوای لە دەنگدەران کرد، سەردانی بنکەکان بکەن، تاوەکوو لە بوونی ناوەکانیان دڵنیا ببنەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئارام نەجمەدین ئەوەی ئاشکرا کرد، لەمڕۆوە لایەنە سیاسییەکان دەتوانن چاودێر بۆ پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دابنێن و لەکاتی بوونی ناڕەزایەتیدا دەتوانن
ماڵپەری وۆرڵد ئەفەیرز جۆرنالی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز نابێتەوە و بەر لە چەند ساڵێكیش كوردەكان ریفراندۆمیان ئەنجام دا و زیاتر لە %90ی خەڵك دەنگی بەڵێیان پێدا.
ماڵپەرەكە بڵاویشی كردەوە كە ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ جیاوازە لە وڵاتانی ئەوروپا و هەر رۆژە و رووداوێك روودەدات، بەڵام ئایا ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان وەك ریفراندۆمی سكۆتلەندا و بەریتانیا یان كەتەلۆنیا و ئیسپانیا یان هەرێمی كیوبیك و كەنەدا دەبێت، كەس نازانێت، چونكە عێراق نە كەنەدایە و نە بەریتانیا و ئیسپانیایە، عێراق شوێنێكە كە هاووڵاتیانی بیانی سەردانی دەكەن، دەبێ هۆشدارییان بدرێتێ لە ڕووی ئەمنییەوە.
وۆرڵد ئەفەیر جۆرنال باسی رەوشی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ ژمارەیەكی زۆری عەرەبی عێراقی لە هەرێمی كوردستان دەژین و لە كەشێكی ئارام و بێ كێشەدا بەردەوامی بە ژیان دەدەن.
هەروەها نووسیویەتی كە پێویستە ئیدارەی ترەمپ پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بكات نەك دژایەتی، توركیاش لە كاتی راگەیاندنی سەربەخۆییدا، نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
19/8/2017
ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ بارودۆخی ڕامین حوسێن پەناهی، لەگەڵ عاسیمە جەهانگیر و بەرپرسی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە شاری بێرلین دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
بەپێی هەواڵی کەمپەینی پشتیونای لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی گەلاوێژ، ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاکی مافی مرۆڤی کورد و برای ڕامین حوسێن پەناهی لە درێژەی پەیوەندیی و چاوپێکەوتنەکانی خۆی لە بارەی بارودۆخی ڕامین حوسێن پەناهی و زیندانییە سیاسییەکانی دیکە، لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوئێد لەگەڵ عاسیمە جەهانگیر، ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیکگرتووەکان لە کاروباری ئێران دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
ئەمجەد حوسێن پەناهی لەو دیدارەدا وێڕای دانی ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت کوردستان، باسی لە بارودۆخی زیندانییانی سیاسی، دەستبەسەر کردنە خۆسەرانەکان، هەڵسووکەوتی سپای پاسداران، زیاتر ئەمنییەتی کردنی کەش و هەوای کوردستانی ڕۆژهەڵات
كوردانی ھەرچوارپارچەی كوردستان لە ئەمریكا و بە تایبەت لە شاری ساندیێگۆ، لە ویلایەتی كالیفۆرنیا، پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی.
ئەوان باس لەوە دەكەن كە ریفراندۆم و سەربەخۆیی باشوور پروشكی ئاگرێكی فراوانی شۆڕشی رزگاری گەلی كوردە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، كە ئەوان بە ھەموو توانایەكیان بانگەشە و لۆبی و پاڵپشتی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، داواش لە خەڵكی باشوور دەكەن بە ئەمەك بن بەرامبەر خوێنی شەھیدان
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی لێدوانێکی سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران دەداتەوە و رایدەگەیێنێت: " قسەكردن لەبارەی مافەكانی خەڵكی كوردستان كاری ئەو بەڕێزە نییە و ئەوە بە دەستێوەردانێكی ئاشكرا لە كاروباری ناوخۆی كوردستان هەژمار دەكرێت".
دەقی لێدوانەکەی گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵنێریی تەسنیمی ئێرانی سەرلەشكەر باقری سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لێدوانێكی لەبارەی ریفراندۆمی بیست و پێنجی ئەیلوولی 2017 ـی هەرێمی كوردستان داوە و گوتویەتی ئەم ڕیفراندۆمە موستەحیلە و نابێ بكرێت.
لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە قسەكردن لەبارەی مافەكانی خەڵكی كوردستان كاری ئەو بەڕێزە نییە و ئەوە بە دەستێوەردانێكی ئاشكرا لە كاروباری ناوخۆی كوردستان هەژمار دەكرێت.
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی ڕەوا و سروشتیی گەلی كوردستانە و جگە لە خەڵكی كوردستان هیچ كەسی تر مافی ئەوەی نییە قسەی لەسەر بكات.
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
18ـی 8ـی 2017
ئهمڕۆ ههینی، سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوێكی سهبارهت به هێرشه تیرۆریستییهكهی شاری بهرشهلۆنهی ئیسپانیا بڵاو كردهوه.
فەرموون دەگەل دهقی راگهیهندراوهكه:
ئێوارهی ڕۆژی پێنجشهممه 17ـی 8ـی 2017 له ئهنجامی هێرشێكی تیرۆریستی له شاری بهرشهلۆنهی ئیسپانیا 13 هاووڵاتیی گیانی لهدهستدا و 100 كهسی دیكهیش بریندار بوون.
وێڕای ئهوهی زۆر به توندی ئیدانهی ئهو كاره تیرۆریستییه دهكهین، سهرهخۆشی له كهسوكاری قوربانیانی ئهو كردهوه دڕندانهیه دهكهین و هیوای چاكبوونهوهی خێرایش بۆ برینداران دهخوازین.
گهلی كوردستان، كه خۆی قوربانیی دهستی تیرۆره و له سهنگهری پێشهوهی شهڕی تیرۆره خۆی به هاوخهمی شاری بهرشهلۆنه دهزانێت.
سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان
18/8/2017
ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان، دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەوەی جدی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
پشتیوان گوڵپی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پارتی، گۆڕان و یەکێتی، دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەوەیان کردووە، بۆئەوەی بەزووی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، بێگومان ھەوڵەکان دەرەنجامێکی باش دەبێ و لە ئایندەیەکی نزیکدا پەرلەمان کارا دەکرێتەوە".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو: "کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانە، بەکاراکردنەوەشی چیتر ئەو قسەیە نامێنێ کە دەگوترێت، پەرلەمانی کوردستان دوو ساڵە پەکی کەوتووە، بەڵام لە ھەموو حاڵەتێکدا پەرلەمان بەکارەکانی خۆی ھەڵدەستێت، بەجۆرێک لە جۆرەکان کار بۆ ئەوە دەکرێ لە ڕێگەی پەرلەمانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێت، بێگومان دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەوەی جدی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".
ئاشکراشی کرد: "ھەر کەسێک لەناو یەکێتی دژایەتی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزادەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لەناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چونکە مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند یەکێتی، ھەمیشە پشتگیری لە ڕیفراندۆم کردووە، بۆیە ڕێگە نادات ھیچ کەس بچێتە ناو جولانەوەی (نەخێر)، بێگومان ناکرێ لەناو یەکیتی کە ئێمە پشتگیری لە پرسێکی نیشتمانی بکەین، ئەندامەکانمان ھەڵوێستی جیاوازیان ھەبێت".
18/8/2017
لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە هاوئاهەنگی نێوان رووسیا و تورکیا و ئێران بۆ قەیرانی سووریا دەستیپێکردووە. تاوەکو ئێستا ئەم سێ وڵاتە پێنج کۆبوونەوەی ئاستانەیان رێکخستووە و لە چوارەمین کۆبوونەوەیشدا چوار ناوچەی ئارامیان لە سووریادا راگەیاند.
ئەم هەنگاوە یارمەتیدەرێک بوو بۆ ئەوەی سوپای سووریا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا و هێزە یارمەتیدەرەکانی دیکەی ، ناوچەیەکی بەرفراوان کۆنترۆڵ بکاتەوە؛ کارێک کە بە دڵی رووسیا و ئێران بووە.
سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی رووسیا رایگەیاند: "لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، ناوچەیەکی بەرفراوانتر کۆنترۆڵکراوەتەوە. ئێمە توانیومانە رووبەرێک کۆنترۆڵ بکەینەوە کە دوو هێندە و نیوی ئەو رووبەرە زیاترە کە پێش چوونمان بۆ سووریا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتدا بوو".
بەڵام پێدەچێت کاتی ئەوە هاتبێت تاران و مۆسکۆش هەندێک کار لە سووریادا بکەن کە ئەنقەرە داوایان دەکات. چارەنووسی عەفرین و ئیدلیب بۆ تورکیا گرنگە؛ عەفرین جگە لەوەی ناوچەیەکی ستراتیژییە، ئەنقەرە نایەوێت هەر سێ کانتۆنەکەی رۆژئاواش پێکەوە گرێبدرێن.
بەڵام تورکیا بە تەنیا ناتوانێت کارێکی وا بکات و پێویستی بە دوو وڵاتەکەی دیکە هەیە کە لە سووریادا رۆڵی گەورە دەگێڕن. ئیدلیبیش بۆ تورکیا گرنگی زۆری هەیە، چونکە پارێزگاکە راستەوخۆ دەکەوێتە ئەودیو سنووری تورکیا.
ئیدلیب سەنتەری هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریایە، بەڵام کاریگەرترین هێز تێیدا دەستەی تەحریری شامە، کە لقی سووریای رێکخراوی ئەلقاعیدە پێکهێنەری سەرەکیەتی.
بەهێزبوونی ئەلقاعیدە نیگەرانی لای بەرپرسانی ئەمریکا دروستکردووە و هەربۆیە ئەنقەرە ترسی هەیە دوای رەققە واشنتن داوا لە هەسەدە بکات روو لە ئیدلیب بکات.
کارێکی لەو جۆرە بە دڵی تورکیا و رووسیا و ئێران نابێت، چونکە ئەگەر بۆ تورکیا واتای بەهێزبوونی زیاتری هەسەدە بێت ئەوا بۆ رووسیا و ئێران واتای بەهێزبوونی ئەمریکا دەبێت.
هەربۆیە هەردوو سەرۆک ئەرکانی رووسیا و ئێران لە تورکیا لەگەڵ هاوشانە تورکییەکەیان دەربارەی عەفرین و ئیدلیبیش گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک.
نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت، ئەوەی ئێستا لە رەققە و لە داهاتوویشدا لە ئیدلیب روودەدات کاریگەری گەورەی دەبێت.
ستافان دیمستۆرا، نێردەی UN بۆ کاروباری سووریا دەڵێت: "کەواتە تشرینی یەکەم گرنگ دەبێت و سەرەتای تشرینی دووەمیش بە هەمان شێوە. دەکرێت گۆڕانکاری نوێ لە رەققە و دەورووبەری و دێرەزوور بێتە ئاراوە و دواتریش بابەتە گرنگەکە دەربارەی داهاتووی ئیدلیب دەبێت".
ئەنقەرە و تاران و مۆسکۆش دەیانەوێت تاوەکو ئەو کاتەی دیمستۆرا باسی دەکات بناغەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە سووریادا دابنێن.
18/8/2017