
یه‌كێك بوو له شوێنه‌واره ناوداره‌كانی شاری مووسڵ و هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن" مناره‌كه‌ی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام چه‌ماندووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن بۆ " مه‌ریه‌می پاكیزه" مناره‌ی حه‌دبا نزیكه‌ی 850 ساڵ به خۆراگریی مایه‌وه و له داگیركاریی مه‌غۆله‌كان رزگاری بوو، به‌ڵام به سه‌لامه‌تی له ده‌ست داعش ده‌رنه‌چوو.
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری، له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی زه‌نگییه‌كان و به دیاریكراوی له‌سه‌رده‌می شازاده نووره‌دین مه‌حمود زه‌نگی له ساڵی 1173 له شاری موسڵ درووستكرا، گه‌وره‌یی و فراوانییه‌كه‌ی كه‌وتبووه سه‌ر زاری زۆر كه‌سی جیهان، مناره‌ی حه‌دبا هێنده‌ی دیكه ناوبانگی به جیهاندا بڵاوكردبووه‌وه.
مزگه‌وت و مناره دێرینه‌كه سه‌دان ساڵ خۆیان راگرت، به‌ڵام رۆژی چوار شه‌ممه 21/6/2017 له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای عێراقدا راگه‌یه‌نرا، كه چه‌كدارانی داعش، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری و مناره‌ی ناوداری حه‌دبایان له شاری مووسڵ ته‌قاندووه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده داعش به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌مریكییه‌كان.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " چه‌ته‌كانی داعش تاوانێكی مێژوویی دیكه‌یان ئه‌نجامدا، مزگه‌وتی نووری و مناره دێرینه‌كه‌ی حه‌دبایان خاپوور كردووه".
به‌ڵام ئاژانسی ئه‌عماقی داعش ده‌ڵێت" مزگه‌وت و مناره‌كه به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه وێران بووه".
مزگه‌وته‌كه و مناره ناوداره‌كه‌ی كه ته‌نها یادگاریی یه‌كه‌م شوێنی درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌یه، له‌و مێژووه دوور و درێژه‌دا به قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، یه‌كه‌مین جار له پاش داگیركردنی ناوچه‌كه بوو له لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه، چونكه ئه‌و كاته‌ی گه‌ڕیده‌ی بیانی " جیمس سلك باكینگهام" له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده هاتووه‌ته ناوچه‌كه گوتوویه‌تی" ئه‌و مزگه‌وته پێشتر زۆر گه‌وره‌و جوان بوو، به‌ڵام ئێستا به ته‌واوی وێران بووه".
دێرینیی مزگه‌وت و مناره‌كه چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر زاری نه‌وه‌كان، هه‌ندێك گوتوویانه" مناره‌كه ئه‌وكاته خۆی چه‌ماندووه‌ته‌وه بۆ شكۆی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ، كاتێك براوه‌ته ئاسمانه‌كان"، به‌ڵام كریستیانه‌كان سه‌ربورده‌یه‌كی دیكه ده‌ڵێن و پێیانوایه مناره‌كه به‌ره‌و گۆڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌می پاكیزه خۆی چه‌ماندووه‌ته‌وه كه به بۆچوونی ئه‌وان گۆڕی مه‌ریه‌م ده‌كه‌وێته شاری هه‌ولێره‌وه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێه‌بری داعش له مینبه‌ری مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری له شاری مووسڵ / مانگی ته‌مووزی 2014
به‌ڵام پێده‌چێت چه‌كدارانی داعش ئیدی نا ئومێد بووبن له مانه‌وه‌یان له شاره‌كه‌دا و جه‌نگی مووسڵی كۆن كه (مزگه‌وت و مناره‌كه‌ش ده‌كه‌وته ئه‌و ناوچه‌یه) به‌ره‌و كۆتایی بڕوات و داعش نه‌یه‌وێت ئه‌و مزگه‌وت و مناره‌یه بكه‌وێته ده‌ست هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بۆیه ته‌قاندوویانه‌ته‌وه. چونكه مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری گرووپه‌كه‌یان، له مینبه‌ری ئه‌و مزگه‌وته‌وه ده‌ركه‌وت و خۆی به "خه‌لیفه"ـی موسڵمانان ناساند.
داعش له ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 ساڵی رابردوودا مزگه‌وته‌كه‌ی كردبووه جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی و له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراقیش له‌و ناوچه‌یه، شه‌ڕێكی زۆر له ده‌وروبه‌ری مناره‌ی خه‌دبا كرا.
رێكخراوی یونسكۆ ساڵانێ پێش ئیستا هۆشداریدا له لاوازیی بناغه‌ی مزگه‌وته‌كه و مه‌ترسی دارووخانی راگه‌یاندبوو، هه‌ر چه‌نده ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامدابوو.
پێده‌چێت خاپووركردنی مزگه‌وت و مناره‌كه و داڕووخانی یه‌كجاری داعش له شاری مووسڵ كاتێكی زۆریان له نێواندا نه‌مابێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی دوا مۆڵگه له ده‌ست بده‌ن، شوێنه‌وارێكی دێرینیان له مرۆڤایه‌تی سه‌نده‌وه، دوور نییه ساڵانێكی دیكه داعش له بیری زۆر كه‌س بچێته‌وه، به‌ڵام له ده‌ستچوونی ئه‌و شوێنه‌واره به‌نرخه له وانه‌یه میژوو له توانایدا نه‌بێت له بیری مرۆڤایه‌تی بباته‌وه.
22/6/2017