ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە ئەمەریکا خەریکی تاوتوێکردنی ئەوەیە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێزبەندی گرووپە تیرۆریستییەکاندا دەربهێنێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند ئەمەریکا خەریکی تاوتوێکردنی ئەو پرسەیە کە لە بەرامبەر گەرەنتیدانی حکومەتی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەر لە نوێ سوپای پاسداران، ئەو ڕێکخراوە لە لیستی تیرۆردا بسڕیتەوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێکخراوەیەکی بەهێزە لە ئێران کە کۆنترۆڵی