کەمپەینی هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ڕێکخراوە ژیگەپارێزییەکان و گرووپە شاخەوانییەکانی کوردستانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، لە شار و ناوچەکانی کوردستان دەستی پێکرد.
ڕۆژی هەینی، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان و گرووپە شاخەوانییەکانی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا کەمپەینێکیان بە ناوی زاگرۆسانە، بە مەبەستی هەڵمەتی بەڕوو چاندن و سەوزڕاگرتنی زاگرۆس ڕاگەیاند و لە زۆربەی گوند و شار و ناوچەکانی کوردستان هەڵمەتەکە دەستی پێ کردووە.
دەستپێکی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە شاری سنە و لەلایەن ئەنجومەنی