بەرپرسێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ وتی لە دوای ئەوەی تاڵیبان کابوڵی کۆنتڕۆڵکردۆتەوە زیاتر لە 18,000 کەس لە کابوڵەوە گواستراونەتەوە، هەروەها داوایکرد هەوڵەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان دوو هێندە بکرێت لەکاتێکدا ڕەخنەکان لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی ڕۆژئاوا لەگەڵ قەیرانەکەدا زیاتر دەبێت.
هەزاران کەس کە بەپەرۆشەوەن وڵاتەکە جێبهێڵن هێشتا لە فڕۆکەخانەکە ماونەتەوە، بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆیتەرزی وت تاڵیبان ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە کە بەڵگەنامەی یاسایی گەشتکردنیان نیە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا تاڵیبان داوای یەکگرتوویی ئەفغانیەکانی