ژمارەیەک لەو کەسایەتییە لەشکریانەی ناویان لە لیستی کاندیدکراواندایە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بوونەتە مایەی نیگەرانی ئێرانییەکان لەسەر ئەوەی دەشێت ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی بە سەربازی کردنی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی.
تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 18ی مانگی 6ی سەرۆکایەتی ئێران، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی شەممە دەخایەنێت، دواتر ئەو ناوانە دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی نیگەهبانەوە کە کۆنەپارێزانی ئێران تیایدا دەسەڵاتدارن، تا هەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکان بکرێن و ئەوجا ناوی کاندیدەکان ئاشکرا بکرێن.
ئێرنا، ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئێران زۆرترین ژمارەی ناو کە پاشخانی لەشکرییان هەیە خۆیان ناونوس کردووە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئێراندا.
ئەحمەد زەیدابادی، ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ لە تاران دەڵێت "بەشداریکردنی کاندیدەکانی پاشخانێکی لەشکریانەیان هەیە شتێکی نوێ نییە لە ئێراندا."
بەڵام سەید حەبیب تورکاشڤاند، ڕۆژنامەوان لە ئاژانسی دەنگوباسی فارس کە نزیکە لە کۆنەپارێزە توندڕەوەکانی ئێرانەوە، ئاماژە بەوە دەکات، هیچ یەکێک لەو کاندیدانەی پاشخانێکی لەشکرییان هەیە لە ئێستادا لەناو هێزە لەشکرییەکاندا کار ناکەن.
بۆ ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئێران، ژمارەیەک ناو هەن دەشێت