
به‌رپرسێك له‌سه‌ر نه‌خشه، هێڵێكی كێشا كه‌به‌نێو زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كاندا به باشوری ڕۆژئاوای به‌غدادا تێده‌په‌ڕی. به‌ناوچه‌یه‌كدا كه دانیشتوانه سوننه‌كه‌ی ئاواره‌بیوون، پاشان ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یدا بۆ به‌شوری باشوری یه‌كێك له‌شاره هه‌ره پیرۆزه‌كانی شیعه.
“حه‌سه‌ن قده‌م” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هێڵه‌ی كێشای، خه‌نده‌قێكه به‌درێژی 45 كیلۆمه‌تر بۆ پاراستنی شاری كه‌ربه‌لا له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌كی داعش، چونكه ئه‌وان هه‌وڵ بۆ وێران كردنی شاره‌كه ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: “ماده‌م داعش له‌ئه‌نبار هه‌بێت، كه‌واته ئه‌و خه‌نده‌قه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ پارێزگاری كردن له دانیشتوانی بابل و كه‌ربه‌لا، كه بڕیاره ببێته خاڵێك له‌وێوه پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌نبار ده‌ست پێ بكات.
به‌ڵام سوننه‌كان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كه كاتیی نه‌بێت، به‌ڵكو نمونه‌یه‌كی ئه‌و شێوازه بێت كه‌له‌دژیان به‌كارهێنراوه له‌وناوچه سووننییانه‌دا كه‌لێی ده‌ركراون. ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ئێستادا شیعه‌كان زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا.
خه‌نده‌قه‌كه‌و، دیواره خۆڵیینه‌كه‌ی ده‌وری، له‌نیوه زیاتری به‌زه‌وی هۆزه سووننییه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت كه گه‌مارۆدراون له‌نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌كاندا.
گه‌وره‌ی هۆزی “عه‌ویسات” كه‌ناوچه‌یه‌كی سووننییه‌و زه‌وییه‌كی كشتوكاڵییه، ده‌كه‌وێته 40 كیلۆمه‌تری باكوری ڕۆژئاوای به‌غداوه، ده‌ڵێت ئامانج له‌خه‌نده‌قه‌كه، دوور خستنه‌وه‌ی سووننه‌كانه له‌ناوچه‌كه.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزه به”ڕۆیته‌رز”ی گوتوه: ” ئه‌و هێڵه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شیعه‌یه له‌سووننه”.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووی ئه‌و جه‌نگه‌دا، ده‌یان هه‌زاركه‌س ئاواره‌بوون، زۆربه‌ی ئاواره‌كان له‌ناوچه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه‌ن، كه‌له ناوچه سووننییه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌نباره‌وه ده‌ست پێده‌كات، تاكو ڕۆژهه‌ڵات و باشوری هه‌ردوو پارێزگای بابل و كه‌ربه‌لا.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاتوچۆ له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ڕێی چه‌ند بازگه‌یه‌كه‌وه ڕێكخراوه كه‌زۆر به‌توندی پاسه‌وانییان بۆ دابین كراوه، بڕیاریش دراوه له‌هه‌ر 500 مه‌ترێكدا، قولله‌ی چاودێری به‌درێژایی خه‌نده‌قه‌كه درسوت بكرێت. تیایدا كامێرای چاودێری و ته‌لی دڕكاوی به‌كارده‌هێنرێت.
” عه‌تیله مه‌هدی” كه‌سه‌رۆك هۆزێكی بابله پێی وایه ئه‌و خه‌نده‌قه عێراق دابه‌ش ده‌كات، گۆڕانكارییه‌كی تۆپۆگرافی به‌به‌رچاومانه‌وه ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها گوتی: ” به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا ناچیته ئه‌و دیو”.
هێڵێكی به‌رگری
پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له‌ساڵی ڕابردوودا، چاوه‌ڕوانییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی عێراق زیاتر كرد، بۆ سێ هه‌رێمی سووننی و شیعی و كوردی، به‌ڵام ئه‌م دابه‌شكردنه ناڕێك و پێكه‌ی له‌نێوان هۆزه‌كاندا ده‌ستی پێكردووه، پێویستی به پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زه‌به‌لاح له‌نێوان دانیشتواندا ده‌كات.
به‌ڵام به‌رپرسانی شیعه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و خه‌نده‌قه كه قووڵییه‌كه‌ی سێ تا چوار مه‌تر ده‌بێت، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ دانیشتوان دابه‌ش ببنه‌وه.
“سه‌عدون موحسین كلێبی”سه‌رۆك هۆزێكی ناوچه‌ی “مه‌حمودییه”یه، ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته 20 كیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی خه‌نده‌قه‌كه‌وه، ده‌ڵێت: ” خه‌نده‌قه‌كه ڕه‌هه‌ندی تایفی نییه، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی هه‌یه، بۆ پاراستنی گه‌له، به‌شیعه‌و سووننه‌وه”.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزه گوتی: ” هێزه ئه‌منییه‌كان ژماره‌یان كه‌مه، تاكو بتوانن هه‌موو ناوچه‌كان دابین بكه‌ن، هه‌ر بۆیه هێڵی به‌رگری، وه‌ك ئه‌و خه‌نده‌قه، ده‌بنه پیوستی تاكتیكی.
هاوینی ڕابردوو سوپای عێراق له‌داڕووخانی ته‌واوه‌تی نزیك بوویه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن ئه‌مریكایشه‌وه ملیاره‌ها دۆلاری بۆ خه‌رج كرابوو. له‌ئێستادا ئه‌و سوپایه به‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك له میلیشیا شیعه‌كان و چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كان ته‌واو ده‌كرێت.
لایه‌نگره‌كانی خه‌نده‌قه‌كه ده‌ڵێن:” ئه‌و خه‌نده‌قه پێویسته بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتوان له‌باشوردا، كه زۆربه‌یان شیعه‌ن و له‌دوای كه‌وتنی ڕژێمی سه‌دامه‌وه له 2003دا، ده‌سته‌ڵاتی عێراقییان كه‌وتۆته ده‌ست.
یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كانی شیعه ده‌ڵێت: ” له‌دوای ڕزگاركردنی ئه‌نبار، به‌ته‌واوی ئه‌و خه‌نده‌قه لاده‌برێت”.
ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واوه، داعش هه‌ردوو شاری فه‌لووجه‌و ڕمادی داگیركردووه، كه دوو شاری سه‌ره‌كی ئه‌نبارن، پاشان ورده ورده پێشڕه‌وی كرد به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر. تاكو هاوینی ڕابردوو له‌سنوره‌كانی سوریاوه پێشڕه‌وییه‌كانی فراوانتر كرد.
ڕه‌نگه له‌ناوبردنی داعش چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و خه‌نده‌قه یارمه‌تی ده‌رده‌بێت بۆ دیاری كردنی چۆنێتی دابه‌شبوونی دیموگرافی له‌عێراقدا، له‌و حاڵه‌ته‌شدا دابه‌شكردنی دانیشتوان له‌ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستی مادییه‌وه، ئۆپشنێكی ماقووڵ ده‌بێت.
“شاكر عیسه‌وی” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری”عامرییه‌ی فه‌لوجه” كه ته‌نها 20 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای خه‌نده‌قه‌كه‌وه دووره، ده‌ڵێت: ” ناڕه‌زاییه ناوخۆییه‌كان بونه‌ته هۆی ڕاوه‌ستاندنی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كه، به‌ڵام له‌وكاته ده‌ترسم كه به‌ته‌واوی خه‌نده‌قه دروست ده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ڕه‌نگه له‌داهاتوودا زه‌وییه‌كی تر له‌شوێنێكی تر بدۆزنه‌وه‌و، به‌خه‌ڵكی بڵێن ده‌بێ بچنه ئه‌و شوێنه، خانووی تریان بۆ دروست ئه‌كه‌ن، ئیتر ئه‌م ناوچه‌یه‌یان له‌بیر ده‌چێته‌وه، ناوچه‌كه‌ش به‌تێپه‌ڕینی كات ده‌بێته به‌شێك له بابلی شیعی.
basnews
19/2/2015