له دوو شه‌وی رابردوودا كه‌ناڵی ARTE ی ئه‌ڵمانی له‌میانه‌ی رێپۆرتاژێكیدا كه خۆی له چه‌ند به‌شێك ده‌بینییه‌وه، پانۆرامایه‌كی سه‌باره‌ت به ره‌وشی كوردستان به‌گشتی بڵاوكرده‌وه كه باس له دوێنێ و ئه‌مڕۆی شه‌ڕی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ده‌كات له كوردستان.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌شدا باس له كوردستان و گه‌لێكی 35 ملیۆن كه‌سی ده‌كات، كه دوای یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی به‌سه‌ر توركیا‌و سوریا‌و عیراق و ئێران‌دا دابه‌شكراوه‌و له مافه‌كانیان بێ به‌شن و تائیستاش بێ ده‌وڵه‌تن، هه‌روه‌ها باس له دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌و كه‌سایه‌تی ئۆجالان و ژیان و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ كراوه‌و ئاماژه‌ش به قوربانییانه‌كانی ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو له توركیا‌و گه‌ریلا كراوه.
له‌میانه‌ی ئه‌و به‌شه‌دا باس له رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات كه له سه‌رده‌می ئۆزال-دا‌و به‌رده‌وام چ هه‌وڵێكی داوه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی توركیا‌و په‌كه‌كه‌و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و هێنانه‌دی ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی له سهل البقاع ساڵی 1993 ی به نموونه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هێناوه‌ته‌وه.
دواتر باس له شكستی هه‌وڵه‌كان و بڕوابوونی ئۆزال به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌كات، به‌رده‌وامی ئه‌و ئاڵۆزبوونه‌شی خستووه‌ته به‌رچاو به‌تایبه‌تی دوای مردنی ئۆزال.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا قسه‌یه‌كی ئه‌حمه‌د توركی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: كاتێك ئۆزال مرد، من سه‌یاره‌م لێده‌خوڕی له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال بووین، ده‌چووین بۆ نانخواردن، ئه‌و مردنه له‌لامان جێی گومان و ته‌مومژی بوو.
له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌دارانی تورك تیایدا قسه ده‌كه‌ن و چیرۆكی ئاڵۆزبوون و سیاسه‌تی توركیا‌و شۆڕش و عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ده‌گێڕنه‌وه.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له ده‌ستگیركردنی ئۆجالان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا‌و زیندانیكردن و ئاڵۆزبوونی زیاتری ره‌وشه‌كه‌و چڕبوونه‌وه‌ی ناكۆكی و شه‌ڕو پێكدادانه‌كان و كاردانه‌وه‌ی كوردستانیان له ئه‌وروپا كراوه.
راپۆرته‌كه‌دا به‌شێكی تری ته‌رخانكراوه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش و به نه‌خشه‌و دیكۆمێنت پانتایی قه‌له‌مڕه‌وی ئه‌م ده‌وڵه‌ته تیرۆرستییه ئیسلامییه‌و هێرشه وه‌حشیگه‌راییه‌كانیانی خستووه‌ته‌ڕوو به‌تایبه‌تی دوای گرتنی موسڵ و دواتر په‌لاماردانی ناوچه‌ی شه‌نگال و ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر كوردی ئێزدی‌دا هێناویانه، هه‌مانكات ئاماژه به روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و تێكشكاندنی ئه‌و هێزانه ده‌دات.
به‌شێكی تری رێپۆرتاژه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ شه‌ڕی كۆبانێ و كامێرای دیكۆمێنتی رێپۆرتاژه‌كه‌ش راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه له‌ناو كۆبانێ-دا دیدار‌و شه‌ڕه‌كانی تۆمار كردووه‌و باس له خۆڕاگری شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه‌و ژنانی كورد ده‌كات، كه داستانێكی بێوێنه‌یان له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا تۆمار كردووه.
ئه‌م رێپۆرتاژه پشتی به ئه‌رشیف و دیكۆمێنتی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌ناڵی ئارته به‌ستووه‌و بارگاوی كراوه به چه‌ندین فیلم و وێنه‌ی به‌نرخ.
بۆ بینینی رێپۆرتاژه‌كان كلیكی ئه‌م لینكانه بكه‌ن:
https://www.youtube.com/watch?v=DMKJPkPkkxE
https://www.youtube.com/watch?v=cSSWZfDwt5I
https://www.youtube.com/watch?v=SsG0thmTB_Y
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
13/2/2015