"موژگان کاووسی" خەڵکی شاری کەلاردەشت کە لە زیندانی ئەوینی تاران دا، ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات بۆ ١١هەمین ڕۆژ درێژەی بە مانگرتن لە خورادن دا.
بە پێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "کاووسی" ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، بە هۆی ئەوی کە داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مەرخەسی ڕەد کراوەتەوە و هەروەها بەهۆی جیاکاری جینسی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە، ئیزنیان نەداوەتێ لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی بگرێت و نارەزایەتی خۆی دەربریوە و مانی لە خواردن گرتووە.
جێی ئاماژەیە لە زیندانی ئەوین، کاتی دیاری کراو بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە بۆ ژنان و پیاوان جیاوازی هەیە و بەرپرسانی زیندان تا ئێستا هیچ وەڵامێکییان بۆ داخوازی