هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی مافی مرۆیی "دادپەروەری بۆ ئێران" لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لە ژێر ناوی "چهرەهای جنایت" (ڕوخسارەکانی جینایەت)، بانکی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی لە ئێراندا ڕوونوێنی کرد کە تێدا، ٢٢٠ کەس و دەیان ناوەندی حکوومەتی لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە.
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە کە ماوەیەکە بە سەر ١٠ ساڵەی دامەزراندنیدا تێدەپەڕێ، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، بە ناوی ڕوخسارەکانی جینایەت، دۆسییەی زیاتر لە ٢٢٠ کەس و دەیان ناوەندی حکوومەتی لە پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیسی، بڵاو کردەوە.
لە بانکی زانیاریی "ڕوخساری جینایەت" ٤٣٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافی