لە درێژەی زنجیرە تەقینەوە گوماناوییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوەندە ئەتۆمی، سەربازی و گشتییەکانی ئێران، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی پووشپەڕ، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی پیشەیی باقرشار، هەڵکەوتوو لە باشووری تاران ڕوویدا کە بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسیتریش برینداربوون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دەنگی تەقینەوەکە بە شێوەیەک بەهێز بووە کە چەندین کیلۆمەتری ئەولاتر هەست پێکراوە و خەڵکی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. بەرپرسانی کۆماری