
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئێران به‌شداری جه‌نگی داعش ده‌كات، ئێرانییه‌كان وه‌ك ئه‌فسانه له‌و پیاوه ده‌ڕوانن و پێیان وایه، رزگاری هه‌موو ئێرانه، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیان وایه ئیتر دایكان له جیاتی لایه لایه و داستانه ئه‌فسانه‌یه‌كانی رۆسته‌م و زۆراب، باسی باسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ناوبانگی(جام نیوز) تیایدا هاتووه: "قاسم سوله‌یمانی پیاوێكی خۆشه‌ویسته و ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ئه‌و پیاوه بكه‌ین پڕ پڕه له سه‌روه‌ری، ئه‌و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه خۆشه‌ویسته‌كانی ئێران ئه‌گه‌ر چی له قاسم سوله‌یمانی له‌ناو كه‌سایه‌تیه هونه‌ری و وه‌رزشیه‌كاندا نییه، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و ده‌موچاوانه‌ی كه له خۆشه‌ویسترین كه‌سی ئێرانه".
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵدا هاتووه: "له كۆندا فارسه‌كان له داستانه‌كانیاندا باسی ئه‌وه‌یانكردوه چۆن پاڵه‌وانه‌كان رووبه‌رووی دێ‌و و دژه پاڵه‌وانه‌كان بوونه‌ته‌وه، دواتریش ئه‌و داستانانه بوونه‌ته جێگای لایه لایه‌ی دایكان، به‌ڵام ئه‌م رۆژانه ئه‌فسانه‌یه‌كی زیندوو هه‌یه كه ناوی (سردار قاسم سوله‌یمانی) و له جیاتی رۆسته‌م و زۆراب دایكان باسی ئه‌ویان بۆ ده‌گێڕنه‌وه".
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیش له وه‌سفی قاسم سوله‌یمانی نووسیویه‌تی: "سه‌ردار سوله‌یمانی ته‌مه‌ن 57 ساڵ له لیستی ره‌شی ئه‌مریكا هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و و وه‌ك پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران ده‌ناسرێته‌وه".
له‌ماوه‌ی رابردوودا هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (فۆرین پۆلیسی) نكۆڵی له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناكات، به‌ڵكو خۆی پێوه هه‌ڵده‌كێشێت و رایده‌گه‌ینێت: "قاسم سوله‌یمانی جه‌نگاوه‌رێكی باش و هاورێمه و پیاوێكی باشه، رێكخراوه‌كه‌مان شانازی به‌وه ده‌كات كه هاوپه‌یمانی ئێرانه، شتێك نییه بیشارێته‌وه ئێمه به درێژایی 1400 كم سنوورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و دراوسێمانن، چی بكه‌ین؟ ئێمه له عیراقدا به كرێ دانه‌نیشتووین و ناشكرێت بۆ شوێنێكی دیكه بگوازینه‌وه".
قاسم سلیمانی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك سه‌یری ده‌كرێت و هه‌میشه به پیاوه پۆڵاینه‌كه ناسراوه، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستاش، سادق خرازی باڵیۆزی پێشووی ئێران له فه‌ره‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ویستی خۆی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاندوه بۆ دیدار له‌گه‌ل قاسم سوله‌یمانی، كه "ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێكیش بێت".
دیبلۆماته ئێرانیه‌كه له زاری جۆن كیری بڵاویكردووه‌ته‌وه: "حه‌زده‌كه‌م له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی كۆببمه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێكیش بێت".
خه‌ندان ـ نه‌به‌رد فوئاد
16/11/2014