یه‌كێتیی بۆڕسه‌كانی عه‌ره‌بی (AFE) ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونی بازاڕی هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه دارایییه‌كان له یه‌كێتییه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار بازاڕی هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه داراییه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتیی بۆڕسه‌كانی عه‌ره‌بی (AFE) له دوبه‌ی كرد، كه رێكخراوێكی جیهانییه داوای ئه‌وه‌ی لێ كرد به ئه‌ندامیه‌تیی خۆی قبوڵی بكات، رێكخراوه‌كه‌ش وه‌ڵامی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر به ئه‌رێنی ده‌داته‌وه و وه‌كو ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌كه‌ی قبوڵی ده‌كات.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی بازاڕی هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه داراییه‌كان بۆ (باس) رای گه‌یاند، ئه‌وان له‌و كۆنفرانسه‌دا داوای ئه‌ندامیه‌تیان كردووه و ئه‌و یه‌كێتییه جیهانیه‌ش دوای دیراسه‌كردن و سه‌یركردنی (سی ڤی)ی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر كه به شێوازێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێكردووه و ئاماده‌كاریی ته‌واویان بۆ ده‌ستكردن به كاره‌كانیان كردووه، وه‌ڵامیان به به‌ڵێ داونه‌ته‌وه و بڕیاری قبوڵكردنیان داون.
گوتیشی: ”ئه‌ندامبوون له‌و یه‌كێتییه ده‌رگای هه‌موو بۆڕسه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی بۆڕسه‌ی هه‌ولێر واڵا ده‌كات و ده‌توانن مه‌شق و راهێنان بكه‌ن و سوود له‌و بۆڕسانه وه‌ربگرن“.
واته ئه‌م ئه‌ندامبوونه له‌و یه‌كێتییه ده‌رفه‌تێكه بۆ بۆڕسه‌ی هه‌ولێر بۆ گواستنه‌وه‌ی شاره‌زایی له رێی كۆنفرانس و راهێنان و وۆركشۆپ بۆ ئه‌ندامانی بۆڕسه و ده‌ركردنی خوێندنه‌وه‌ی بازاڕ (Market Studies) هه‌روه‌ها پێدانی توێژینه‌وه‌كان و ئاماره‌كان.
له‌باره‌ی كاروباره‌كانی بۆڕسه‌ی هه‌ولێریش، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د رای گه‌یاند، له ئاستی پلانی ئه‌واندا رۆیشتووه و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی سیسته‌می كاركردنن له كۆمپانیای (نازداك ئۆمێكس) له ماوه‌ی كۆتاییه‌كانی مانگی (8)ی داهاتوو.
گوتیشی: ”ئه‌گه‌ر هیچ كێشه و گرفتێكیشمان نه‌یه‌ته پێش، ئه‌وه له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ بۆڕسه‌كه ده‌كرێته‌وه و تیایدا كڕین و فرۆشتن به پشكی كۆمپانیاكانه‌وه ده‌كرێت، كه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای به‌ناوبانگ ناویان تۆمار كردووه و بیمه‌ی ته‌واویان داناوه، پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی كۆمپانیاكانیش له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی به‌شداریكردن له‌و بۆڕسه‌یه بن.
روونیشی كرده‌وه: “مامه‌ڵه‌ی كڕینی پشكه‌كان له رێگه‌ی دیناری عێراقییه‌وه ده‌بێت و پێمان وانییه كردنه‌وه‌ی بۆڕسه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی دینار یان دۆلار دابنێ“.
ئاشكراشی كرد به‌ئه‌ندامبوونیان له‌و یه‌كێتییه ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه ده‌گاته (18) ئه‌ندام.
یه‌كێتیی بۆڕسه‌كانی عه‌ره‌بی له مانگی (6)ی ساڵی 1978 دامه‌زراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌زگایه‌كی رێنماییكردن بۆ بۆڕسه ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌مه‌ش به پێشنیاری كۆنفرانسی بانكه ناوه‌ندییه‌كان دامه‌زراوه و له‌ژێر چاودێریی ئه‌میندارێتیی گشتیی زانكۆی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له شانشینی ئوردنیدایه.
بازاڕی هه‌ولێریش بۆ كاغه‌زه داراییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته به پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه كوردستان ده‌كاته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراقدا و هانی كۆمپانیاكان ده‌دات گه‌شه به خۆیان بده‌ن و مامه‌ڵه به پشكه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
24/06/2014