عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە رایگەیاند، "هیوادارم هەردوولا بە کردەوە بەدەم بانگەوازەکەوە بچن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-2-2025، شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. ئەحمەد تورک پەیامەکەی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە حەوت کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.
عەلی باپیر لەبارەی پەیامەکەوە دەڵێت، "ئەو پەیامەی بەڕێز ئۆجەلان، کە دەبووایە زووتر بوایە، دڵخۆشبووم و ساڵانی زووش چەند جارێک بەهەردوو لایەنی تورک و کوردمان گووتوە: پێویستە بیر لە چارەسەری ئاشتییانە بکرێتەوە."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەروەها دەڵێت، "هیوادارم هەردوولا بەکردەوە