بەڕیز/ یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان
بەرێزان مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی، سەرکردایەتی و ئەندام و جەماوەری سەربەرزی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان!
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاوێکی گەرم..
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٣١هەمین ساڵیادی دامەزراندن و بنیاتنانی پارتە پێشکەوتووەکەتان یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هەمووی ئێوەی خۆشەویست و پایەبەرز دەکات.
لە ڕوانگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازان جێگەی خۆشحاڵی و گەشبینیە، کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک جەریانێکی سیاسی/ نەتەوەیی_دینی بە ناوەرۆکێکی سەردەمیانە و ڕووکەردێکی ئاشتیانە، و بە درووشمی «ئازادی، برایەتی، دادپەروەری» چالاكی سیاسی/ مەیدانی دەست پێكردووە،و بۆ زیاتر بەرجەستەکردنی سیمای شارستانیەتی و کاراکتەری سیاسی کورد، هەروەها پەرەپێدان بە کولتووری تەعامول و پێکەوەژیان، چاکسازی و حوکمی یاسایی، بیری نوێخوازی و میانەرەویی، تێکۆشانی سیاسی وە مەدەنی، بە جیهانبینییەکی کراوەی دینداری لە سەر بنەمای ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە شێوازی ئەمرۆیی لە کۆمەڵگای کوردستان دا وەپێشخستووە، وە وەکوو پارتێکی خاوەن ئەزموون و بەشدار لە حکومڕانی کوردی بە حەق لە هەموو روویەکەوە بە شێوەی ئیجابی مۆرکی لە مێژووی نوێی بزاوڤی مافخوازی کورد داوە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان شادمانە بە بوونی هاوپەیوندی و دۆستایەتی