فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

kahbai mokarama

 

ماوەی چەند ساڵێكە گەشتكردنی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ سعودیە بەمەبەستی بەجێهێنانی سونەتی عەمرە رووی لە زیادبوون كردووە و خەریكە ببێتە دیاردە، هەندێك لە هاووڵاتیانیش پێیانوایە بەشێكی زۆر لەو عەمرەكردنە تەنیا چاولێكەرییە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ئەوقاف تەنیا لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی 13 هەزار و 500 كەس سەفەری ماڵی خوایان كردووە بەمەبەستی بەجێهێنانی ئەو سووننەتە، كە بەشێكی زۆر لەوانە گەنج بوونە.

“بۆ حاسڵبوونی مرازیانە”

سیڤەر سیروان، گەنجێكی دانیشتووی شاری هەولێرە، پێیوایە چوونی گەنجان بۆ سعودیە “90%ی چاولێكەرییە‌‌. سیڤەر دەڵێ “بەشێكی زۆر كەم لە گەنجان لەجیاتی چوون بۆ ولاتێكی وەك توركیا یان قوبرس دەچنە سعودیە‌‌. بەپێی ئەو زانیاریانەی سیڤەر لەو هاوڕێیانەی وەریگرتووە كە سەفەری سعودیەیان كردووە “بەشی زۆریان رازێكیان لەدڵدایە و بۆ هێنانەدی ئەو رازەیان روو لە كەعبەی پیرۆز دەكەن”.

40%یان گەنجن

خاوەن كۆمپانیاكانی تایبەت بە حەج و عومرە ئاماژە بەوە دەدەن لە چەند ساڵی رابردوودا گەشتكردنی گەنجان بەمەبەستی بەجێهێنانی سوننەتی عەمرە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

سەدرەدین كەریم، خاوەنی كۆمپانیای روەیدە، كە تایبەتە بە ئەنجامدانی گەشت بۆ وڵاتی سعودیە، بە (رووداو)ی گوت “نزیكەی 40%ی ئەوانەی ئەمساڵ لە رێگەی كۆمپانیاكەمانەوە گەشتی ماڵی خوایان كردووە گەنجانن”.

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف بە (رووداو)ی راگەیاند ساڵی رابردوو 50 هەزار و 300 كەس گەشتی عەمرەیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیەش 45%ی گەنجان بوون. نەقشبەندی مەزەندەی كرد تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی ئەو كەسانەی دەچنە عەمرە لە 60 هەزار كەس زیاتر دەبێت.

سەدرەدین پێیوایە چەند هۆكارێك هەن لەپشت گەشتكردنی ئەو رێژە زۆرەی گەنجان، ئەو دەڵێ “هەرزانی تێچووی گەشتكردن هۆكاری سەرەكییە”، واتە بە بەراورد لەگەڵ گەشتكردن بۆ وڵاتانی دیكە هەرزانترە . ئەو روونیكردەوە كە تێچووی گەشتكردن بۆ سعودیە بۆ ماوەی 10 رۆژ تەنیا 950 بۆ 1000 دۆلارە، بە دابینكردنی فڕۆكە و شوێنی مانەوە و پاسی تایبەت بە گەڕان بەنێو ئەو وڵاتەدا “ ئەمەش وایكردووە زۆر گەنج بچنە سعودیە”. هۆكارێكی دیكەش كە سەدرەدین پێیوایە لەپشت گەشتكردنەوەیە “باشبوونی باری دارایی هاووڵاتیانە”.

مامۆستایەكی زانكۆ: بە هەدەردانی پارەیە

لە ئاینی ئیسلامدا هەركەسێك سەردانی ماڵی خوا بكات خێر و چاكەی زۆری بۆ دەنووسرێت. مەلا موئەیەد، پێشنوێژ و وتارخوێن لە یەكێك لە مزگەوتەكانی هەولێر، دەڵێ “ هەر كەسێك تاوەكو نەچێتە ماڵی خودا، شارەزا نابێ لە گەورەیی و پاكی و جوانی ئایینی ئیسلام “.

بەڵام مامۆستایەكی زانكۆ باس لەوە دەكات گەشتكردنی ئەو رێژە زۆرەی خەڵك بۆ سعودیە بەهەدەردانی پارەیە. هیوا عەلی كە مامۆستای زانكۆی سەلاحەددینە گوتی” كەسانێك هەن هەموو ساڵێك گەشتی عومرە دەكەن، ئەوەش زیان بە ئابووری كوردستان دەگەیێنێت”. ئاماژەش بەوە دەكات چاولێكەری هۆكاری پشت بەرزبوونەوەی رێژەی ئەنجامدانی گەشتی عەمرەیە.

نازەنین نادر، كە چەند مانگێكی كەمە لە عەمرە گەڕاوەتەوە، گوتی “دوای ئەنجامدانی عەمرە هەستدەكەم لە هەموو تاوانەكانم پاك بوومەتەوە”.

هێنانەوەی كولتووری عەرەبی

هەندێ كەس باس لەوە دەكەن، چوونی رێژەیەكی زۆری كورد بۆ وڵاتی سعودیە كاریگەری هەبووە لەسەر ناساندنی كولتوور و زمانی كوردی، بەڵام هەندێكیش دەڵێن كاریگەری هەبوو لەسەر هاوردەكردنی كولتووری عەرەبی بۆ هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی زۆربەی ئەوانەی لە گەشتی حەج و عەمرە دەگەڕێنەوە، دشداشەی عارەبی لەبەر دەكەن.

سەدرەدین رەسول لەوبارەوە گوتی “دە ساڵ بەر لە ئێستا فرۆشیارانی سعودیە هیچ شتێكیان نەدەزانی لەبارەی كوردەوە، بەڵام ئێستا زۆر لە فرۆشیاران بەكوردی مامەڵە لەگەڵ كڕیارانی كورد دەكەن”.

بەڵام هیوا عەلی بۆچوونێكی دیكەی هەیە و پێیوایە بەهۆی گەشتی عەمرەوە دشداشەی عەرەبی رەواجی زۆری پەیداكردووە لە باشووری كوردستان “چونكە زۆربەی موسڵمانانی كورد دشداشەی عەرەبی بە شتێكی پیرۆز دەزانن”.

نازەنین بەر لەوەی بچێتە عەمرە بەدەست نەبوونی منداڵەوە دەیناڵاند، وەك خۆی دەڵێ سەرەڕای ئەوەی سەردانی چەندین دكتۆری كردووە، سەرئەنجام هەر بێهیوابووە، تاوەكو ئەوكاتەی بەخەیاڵیدا دێت رازەكەی بباتە ماڵی خوا. نازەنین گوتی “سوپاس بۆخوا دوای گەڕانەوەم لە گەشتی عەمرە ئێستا سكپڕم”.

12/05/2013

para dinar

 

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا 6413 کەمئەندام و 2435 خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە وەزارەتەکەمان مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە".
بۆ خێزانی هەژار بڕی مووچەکە 150 هەزار دینارە

ئەحمەد محەممەد ئەحمەد گوتی: "هیچ خێزانێک نییە لەلای ئێمە خۆی تۆمارکردبێت و نەبووبێتە خاوەنی مووچەی مانگانە، بە مەرجێک رێنماییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گرتبێتییەوە. ئەو خێزانانەش، کە مووچە دەیانگرێتەوە، بریتین لە: بەساڵاچووان، بێ سەرپەرشتان، بێوەژنان، لەگەڵ ئەو خێزاندارانەی، کە قوتابین و بەردەوامن لە خوێندن".

گوتیشی: "بڕی مووچەی کەمئەندامان بەپێی ئەو راپۆرتە دەدرێت، کە لیژنەی پزیشکی دەینووسێت و تێیدا رێژەی کەمئەندامیی کەسەکە دیاریدەکات، بۆ خێزانی هەژاریش بڕی مووچەکە 150 هەزار دینارە".

12/05/2013

rafsanjani u mshai

 

ئەکبەر هاشمی رەفسنجانی، سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران و رەحیم مەشایی راوێژکاری سەرۆکی ئێستای ئێران ناوی خۆیان وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران تۆمار کرد.

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە،لە دوایین ساتەکانی داخستنی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران، کاژێر ٦ بەکاتی ناوخۆیی تاران، هاشمی رەفسنجانی، بۆ ناونوسین چوە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران.

لە دوایین کۆمێنتیشدا پەیجی هاشمی رەفسنجانی جەختی لەسەر خۆ کانیدکردنی کردەوە.

هاوکات ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە کە ئەسفندیار رەحیم مەشایی، لەگەڵ ئەحمەدی نەژاد چووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆمارکردنی ناوی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، هاوکات محەممەد رەزا رەحیمی یاریدەدەری یەکەمی ئەحمەدی نەژاد ناوی خۆی تۆمار کردووە.

ئەسفەندیار گوتی" پابەند دەبم بە یاساکانی ئەنجوومەنی پاسەوانانی پاراستنی دەستور".

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران خولی یازدەهەمێتی و تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە ٤٥٠ کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە.

11/05/2013

barzani u froka

 

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11ـی 5ـی 2013 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

بارزانی بەهۆی پرسەی خوشكییه‌وه‌ كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات هێنا و ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

جه‌هدییه‌، خوشكی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران كۆچی دواییكرد

رۆژێك پێش مردنی خۆشكه‌كه‌ی، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مەسعود بارزانی بە سەردانێكی تایبەت كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت.

11/05/2013

pkk garrillaa

 

پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) رەتیکردووە پەیوندیان بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری رەیهانەی تورکیاوە هەبێت و دەڵێت "کاریگەری ناکاتە سەر پرۆسەی ئاشتی نێوان ئەوان و تورکیا".

ئەمڕۆ چوار تەقینەوە شاری ریهانیەی ناوچەی هاتای تورکیای هەژاند و لە ئەنجامدا 40 کەس کوژراون و 100 کەسیش بریندار بوون.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانیش رایگەیاند، رەنگە تەقینەوەکان پەیوەندیان بە پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و حکومەتەوە هەبێت یان پەیوەندی بە کێشەی سووریاوە هەبێ.

لەوبارەیەوە، ئەحمەد دەنیز، گوتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، "هیچ کاتێک ئەوان لەگەڵ هێرشەی لەم شێوەیە نین کە دژی خەڵکی مەدەنی دەکرێن. بەڵام ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی لێکوڵینەوەکان دەکەن تاوەکو بزانرێت ئەنجامدەرانیان کێن".

دەنیز، رەتیکردووە، پەکەکە پەیوەندی بە تەقینەوەکانەوە هەبێت و گوتی، "کاریگەری ناکاتە سەر پرۆسەی ئاشتی نێوان ئێمە و دەوڵەتی تورکییە".

11/05/2013

falah mustafa_krg___2012_08_233861308

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک پەیوەندییەکانی دەرەوە، پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن لە باکووری کوردستان و تورکیا و بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە، هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی ئەو هەڵوێستەی نواندووە.
فەلاح مستەفا لەبارەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کە کشانەوەى گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ی لە ناو خاکى باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق (هەرێمی کوردستان) رەتدەکاتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "(رووداو) گوتی: "شتێکی زۆر ئاساییە لە پەیوەندەییە نێودەوڵەتی و دیبلۆماتییەکان، بەیاننامەی ناڕەزایی دەرببڕن، بەڵام گرنگ ئەوەیە، کە ئێستا قۆناغێکی تازە لە پەیوەندییەکان دەستپێدەکات، هەروەها پڕۆسەیەکی زۆر گرنگی ئاشتی و دیالۆگ لە تورکیا دەستی پێکردووە. ئێمە هەڵوێستمان ئەوەیە، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هاوکاربن لەگەڵ هەموو لایەک، بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە".
فەلاح مستەفا راشیگەیاند، "ئەم ناوچانەی باس دەکرێن، ناوچەی سێگۆشەی سنووری نێوان کۆماری تورکیا، عێراق و ئێرانە و زۆر سەختن، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک نەیتوانیوە بە تەواوی کۆنترۆڵی بکات. بۆیە بوونی ئەو گرووپە لەو ناوچانە ئەگەر ببێتە مایەی چارەسەری کێشەکە، کپکردنی چەکەکان و دەستپێکردنی قۆناغێکی تازە، لەبەرژەوەنی هەموو لایەکدایە".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئێمە دووربینانە سەیری چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەکەین، کەوا بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە تورکیا بەردەوامە. بۆیە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی ئاشتییانە لە رێگای دیالۆگ و چارەسەری سیاسی، مانای سەقامگیری و ئارامی ئەم پڕۆسەیەیە، دەبێتە مایەی تەواوبوونی ئەو توندوتیژیی و ناتێگەیشتنەی کەوا هەیە و دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانەوە".
پێشتر یاسین مەجید، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: ''ئێمە پێشوازی لەو رێککەوتنەی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان و دواتر کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ چیاکانی قەندیل دەکەین، بە مەرجێک لە سەر حیسابی عێراق نەبێت".
پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەبەیاننامەیەکدا، کشانەوەى گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستانی لە ناو خاکى باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند "حکومەتى عێراق رازى نابێ کۆمەڵێک چەکدار بێنە ناو خاکەکەیەوە، چونکە ئەگەرى هەیە زیان بە ئاساییشى عێراق و ئاسایشى وڵاتانى دراوسێش بگەیەنن"، هاوکات خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەرامبەر هەر رێکكەوتنێک لەرێگاى ئاشتیەوە ئەنجام بدرێت، بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد لە باکووری کوردستان.
11/05/2013

putin kamarun

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریا رایان وه‌ك یه‌ك نییه‌، خۆشیان دانیان به‌وه‌دا نا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ روسیا و به‌ریتانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی ئینتیقالی له‌و وڵاته‌ پێكبێت.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیررۆن، رایگه‌یاند، وه‌كو دوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ سه‌رخه‌ین.

وتیشی، هه‌وڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه‌ به‌ڵكو وڵاتانی به‌ریتانیا و روسیا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ هاوكاری پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی بكه‌ن و هه‌موو گه‌لی سوری متمانه‌ی پێبكه‌ن.

بۆ وه‌ستانی رشتنی خوێن له‌ سوریا، روسیا له‌ لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌وتۆته‌ ژێر فشاره‌وه‌، چونكه‌ یارمه‌تی چه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وت تاكو هه‌موولایه‌كی ناكۆك له‌ سوریا له‌ كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به‌ململانێیه‌كه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌.

رۆیته‌رز / س . س

11/05/2013

rudaw tv

 

تۆڕی میدیایی رووداو، ئێوارەی سبه‌ى شه‌ممه‌ له‌ ته‌لارى هونه‌ر له‌ شارى سلێمانى کۆنسێرتێکی نێودەولەتی وکوردی  میوزیک رێک دەخات لەوێش رۆژی پەخشی کەناڵی رووداو ئاشکرادەکرێت.

کۆنسێرتەکە، بە بەشداری 6 هونەرمەندی بەنێوبانگی جیهانییە کە لە وڵاتانی جیاوازی؛ کوردستان، ئێران، تورکیا، هۆڵەندا، ئازەربایجان و ئەمریکاوە هاتوون و لەلایەن هونەرمەندی بەناوبانگی کورد هەژار زەهاوی سەرپەرشتی دەکرێن.

ئەم کۆنسێرتە بە ناونیشانی "رەگی کۆن، گەڵای نوێ" یە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداوە بۆ دەستپێکردن بە پەخشی بەشەکانی تەلەفزیۆن و رادیۆی رووداو و هه‌ر له‌و ئێواره‌ كۆنسێرته‌ى شارى سلێمانیش كاتى ده‌ستپێكردنى په‌خشى ڕووداو تیڤی و رادیۆ ئاشكرا ده‌كرێت .

دوێنێ و ئه‌مڕۆش هەمان کۆنسێرت لە شاری دهۆک و هه‌ولێر بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ئەو شارانە بەرێوە چوو،

 لە کاژێر 6ی ئێوارەى سبەی شەممە لە شاری سلێمانی لە هۆڵی تەلاری هونەر ساز دەکرێت و کۆتا رۆژی کۆنسێرتەکە دەبێت.

10/05/2013

ahmad xatami

پێشنوێژی هەینی تاران دەڵێت "خەڵکی ئێران لەسەر بنەمای پێوەرە ئایینیەکان سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرن و سەرۆک کۆمار دەبێ لە ژێر چاودێری رێبەری ئەو وڵاتەدا کار بکات.
ئەحمەد خاتەمی، کە پێشنوێژی کاتی رۆژی هەینی شاری تارانە، لە گوتاری ئەمڕۆیدا ئاماژەیدا بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران و بارودۆخی سوریا و هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکەی سوریا.
ئەو هەروەها داوای لە خەڵک کرد لەسەر بنەمای باوەڕ بە ئایین و یاسا دەنگ بە پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماری ئێران بدەن.
بە گوتەی خاتەمی، ژمارەیەک لەو کەسانەی شیاوییان بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆماری پشت راست ناکرێتەوە، بە واتای "رەتکردنەوەی تەواو" نییە و دەکرێ لە جێگەی دیکە کەڵکیان لێ وەربگیرێت. 
ئەو هەروەها گوتی؛ سەرۆک کۆمار دەبێ لە ژێر چاودێری رێبەری ئێراندا کار بکات.
لە وتارەکەی پێشنوێژی تاراندا هەروەها هاتووە "میدیای دەوڵەتی ١٠ کاژێر کاتی داوە بە پاڵێوراوەکان، بۆیە پێویست ناکات کە بە وێنە هەڵواسین بانگەشە بۆخۆیان بکەن".
گوتاربێژی نوێژی هەینی تاران هەروەها نەیارانی ئێران بە هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تۆمەتبار دەکات. ئەو ئاماژەی بە ناوی نەیاران و هۆکاری ئەو هەوڵانەیان نەکرد.
سەبارەت بە بارودۆخی سوریاش، گوتاربێژی تاران دەڵێت کە هێرشی هەوایی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا دەریخست کە خۆی ئیسرائیل پشتگیری تەواوی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەکات و هەروەها ئەم هێرشە خۆڕاگری دەوڵەتی سوریای بەهێز کردووە.
10/05/2013

jnek u 4 mndali dabn

 

ژنێکی کوردی خەڵکی شاری “سەرپێڵ زەهاو” لە دوومین جاری منداڵبوونیدا، بە سکێک بووە خاوەنی پێنج منداڵ.

بەپێی هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ “ئیرنا”، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ و دانیشتووی گوندی “کوبیکی حەسەن”ی سەربە لەشاری سەرپێڵ زەهاو لە نەخۆشخانەی “شهدا”ی ئەو شارە بە سکێک دوو کوڕ و سێ‌ کچی بووە.

“هووشەنگ بەهاری” یەکێک لەو دكتۆرانه‌ی‌ ئەو نەخۆشخانەیە بە “ئیرنا”ی راگەیاندووە، دوو منداڵ لەو پێنج منداڵە كێشیان وه‌ك یه‌كه‌ یه‌ك کیلۆ و ٢٠٠ گرامه‌و منداڵێکی دیکەیان یه‌ك کیلۆ و ٣٠٠ گرامه‌و هەروەها دوو منداڵەکەی دیکەشیان یه‌ك کیلۆ و ١٠٠ گرامه‌.

ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوەشداوە، دوو منداڵیان بەهۆی کێشی کەم و ناکامڵی، بەمەبەستی چاوەدێری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراون.

سەرپەرستی ناوەندی بێهداشت و دەرمانی شاری سەرپێڵ زەهاو رایگەیاندووە، ئەو ژنە ماوەی ٣١ هەفتە سکی بەو منداڵانە پڕ بووە و منداڵەکانیش زووتر لەپێ و مانگی خۆیان لە دایک بوون.

هاوکات باوکی ئەو منداڵانەش رایگەیاندووە، “خۆشحاڵم بەوەی کە بوومەتە باوکی ٥ منداڵی ساغ و سەلیم، بەڵام نیگەرانی دابین کردنی تێچوو و پێداویستتەکانیانم”.

10/05/2013

pkk garrillaa

 

دوێنێ پێنج شەممە وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەبەیانامەیەکدا کشانەوەى گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK )ی لە ناو خاکى تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق رەتکردەوە.

لەبەیانامەکەدا هاتووە، "حکومەتى عێراق رازى نابێ کۆمەڵێک چەکدار بێنە ناو خاکەکەیەوە، چونکە ئەگەرى هەیە زیان بە ئاساییشى عێراق و ئاسایشى وڵاتانى دراوسێش بگەیەنن".

لەهەمان کاتدا، حکومەتی عێراق خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەرامبەر هەر رێکكەوتنێک لەرێگاى ئاشتیەوە ئەنجام بدرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد لەتورکیادا.

هەروەها لەبەیانامەکەدا هاتووە، "ئەو هەڵوێستەمان لەپێناو پاراستنى ئەمن و ئاسایشى عێراق و رێزگرتنى دراوسێیەتى و دەست وەرنەدانە لەکاروبارى ناوخۆى وڵاتانى دیکە، ئەو هەڵوێستەش لەیاساکانى نێودەوڵەتى و دەستورى عێراق پەسندکراوە".

دوێنێ چوارشەممە هێزی پاراستنی گەل HPG رایگەیاند کە پڕۆسەی کشانەوەی هێزی گەریلا لە قوڵایی خاکی تورکیا و باکووری کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ گەریلایەک نەگەیشتووەتەوە قەندیل.

بەختیار دۆغان، گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل HPG لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (رووداو)ی راگەیاند "بەبڕیاری سەرۆک ئاپۆ و کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، پاشەکشەی هێزی گەریلا لە قوڵایی خاکی تورکیا و باکووری کوردستانەوە بۆ قەندیل دەستی پێکرد و ئەو پڕۆسەیە تا کشانەوەی یەکجاری گەریلاکان بەردەوام دەبێت".

بەختیار دۆغان راشیگەیاند "گەریلاکان لە قوڵایی خاکی تورکیاوە و بەشێوەی قۆناخ بە قۆناخ و شار بەشار پاشەکشە دەکەن و لە یەکەم رۆژی پاشەکشەکەدا تا ئێستا هیچ گەریلایەک نەگەیشتووەتەوە قەندیل".

گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل بەبیرهێنانەوەی راگەیەندراوەکەی KCK، سەرکەوتنی پڕۆسەی کشانەوەی گەریلاکانی PKKی بەچۆنێتی هەڵوێستی ئەنقەرە و سوپای تورکیا بەستەوە.

هه‌ڤاڵ دیار قامیشلۆ ئه‌ندامى راگه‌یاندنى كۆماجڤاكێن كوردستان KCK به‌ (رووداو)ى راگه‌یاند "هیچ گه‌ریلایه‌ك نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه‌ قه‌ندیل و بۆ گه‌یشتنه‌وه‌یان كاتمان پێویسته‌، چونكه‌ هێزه‌كانمان له‌ باكوورى كوردستان له‌ جوگرافیاییه‌كى فراوان بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و كاتى ده‌وێت تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ قه‌ندیل، هه‌روه‌ها ئه‌وان به‌ ئۆتۆمبیل ناگه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌پێ شاخ به‌شاخ دێنه‌وه‌"".

دیار گوتیشى "كشانه‌وه‌ى گه‌ریلاكان به‌ هێدى و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌بێت و هیوادارم هیچ ئاسته‌نگیه‌كیان بۆ درووست نه‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و گه‌ریلایانه‌ى له‌ باكوورى كوردستانن، هه‌ڤال دیار ده‌ڵێت "ناتوانین ژماره‌كه‌یان دیارى بكه‌ین، به‌ڵكو به‌ هه‌زارانه‌ و هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ نه‌ رۆیشتونه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌وێشه‌وه‌ به‌شدارى ریزه‌كانى گه‌ریلا كراوه‌ و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ژماره‌ى گه‌ریلاكان لێره‌ ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه‌ له‌ رووى شوێنى مانه‌وه‌"".

موراد قەرەیلان ، سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK رایگەیاندبوو "سوپای تورکیا خۆی دەخاتە ژێر بارێکی قورسەوە ئەگەر بیەوێت لەکاتی کشانەوەی گەریلاکانی PKK رووبەڕوویان ببێتەوە".

دوای چەندین دیداری شاندی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رۆژی پێنجشەممە 21ی ئادار، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەگەڵ دەستپێکی رێوڕەسمی نەورۆز، بۆ یەکەم جار پەیامی نەورۆزانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خوێندرایەوە کە تێیدا داوای کشانەوەی گەریلاکان و دەستپێکی خەباتی سیاسی کردبوو.

پەیامەکەی ئۆجەلان پشتیوانی کوردستانی، تورکی، ناوچەیی و جیهانی لێکەوتەوە.

هەر یەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە پارتە کوردستانییەکان، حکومەتی تورکیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پڕۆسەیە دەربڕیوە.

malla baxtiyarr1

 

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن گفتوگۆكان بەردەوامن.

له‌باره‌ی پرسی دەستوری هه‌رێمی كوردستانیش، مەلا بەختیار، رایگەیاند "بەبێ تەوافوقی نیشتمانی لەگەڵ ئەوەنین دەستور بخرێتە راپرسییەوە".

ئه‌و قسانه‌ی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ هات كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئەنتۆنی جودفری راوێژكاری وەزیر بۆ كاروباری سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئه‌نجامیدا.

مەلا بەختیار، گوتیشی" گۆڕانكارییەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو لەدوا ئەنجامدا، پێویستی بە دیموكراسییە، پێویستی بەپیشەسازییە، پێویستی بەئاسایش و ئارامی و پێویستیشی بەمۆدێرنەتەیە، بۆیە پشتیوانی ئەمریكا بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە گرنگن".

09/05/2013

rudaww

 

خوشكی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ماڵی كۆچكردوو، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ (رووداو) پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "(جه‌هدییا)، خوشكی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕٍۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ئێران كۆچی دواییكردووه".

به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، "كۆچكردوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرابوو".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند "ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی جه‌هدییا بارزانی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌ ناوچه‌ی بارزان به‌ خاكبسپێدرێت".


دەستەی کارگێری سایتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی خووشکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی، سەرەخۆشی لە بەرێزیان و گشت بنەمالەی رێزداری بارزانی دەکات و لەخوای گەۆرە داواکارە روحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

دەستەی کارگێری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

 

09/05/2013

qereylan 316498382

 

موراد قەرەیلان، لە مانگی رابردوو فەرمانی بە چەکدارەکانی کرد کە دەست بە پاشەکشێ بکەن بۆ بنکە و بارەگاکانیان لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ پەیامی سەرۆکی زیندانی کراوی پارتەکەیان عەبدوڵلا ئۆجەلان، کە داوای کوتایی هێنانی شەڕی کرد لە گەڵ سوپای تورکیا کە نزیکەی 30 ساڵە بەردەوامە.

کشانەوەی گەریلاکانی PKK دڵەڕاوکێی لە لایەن هەردوولا دروست کردووە، هەرچەندە حکومەتی تورکیا داوای کردبوو کە بەر لە کشانەوەیان چەکەکانیان دانێن، بەڵام PKK ئەمەی قبوڵ نەبوو، چونکە لە هێرشکردنی سوپای تورکیا دەترسان، لای خۆیانەوە سوپای تورکیا ترس و دڵەڕاوکێ خۆیان نەشاردووەتەوە لەم قۆناغەدا.

لە بەیاننامەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتووە ''چالاکی سێخوری فڕۆکەکانی تورکیا لەکاتی کشانەوەی چەکدارانی PKK بەردەوامە، ئەمەش پڕۆسەی کشانەوەکە پەکدەخات، هەروەها دروستکردنی کۆمەڵێک بەربەست و نشینگەی سەربازی نوێ لەم قۆناغەدا کە رەنگە ببنە هۆی هەراسانکردن، لە کۆتاییدا رووبەڕووبوونەوەی یەکتری''.

قەرەیلان پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو یەکەم گرووپی ئەو چەکدارانە بگەنە قەندیل، هەر گرووپێک لە شەش کەس پێکدێن، کشانەوەکەش رەنگە چەند مانگێک بخایەنێت، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە بە تووندی وەڵامی هەر جۆرە شەڕفرۆشتنێکی سوپای تورکیا دەدەنەوە.
و: هەڵۆ خەلیل

rudaw

08/05/2013

komarixwaz logo b.d.p

دوێنێ رێکەۆتی ٨/٥/٢٠١٣، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی چالاکوان کاک ئیبراهیم بایەزیدی نوێنەری بزووتنەوە لە هەۆلێر، سەردانی بارگای نوێنەرایەتی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی( B.D.P ) لە هەۆلێریان کرد، شاندی بزووتنەوە زۆر بەگەرمی لەلایەن بەرێزان کاک جەمال کاسگون بەرپرسی بارەگای نوێنەرایەتی و پەیوەندیەکانی ب.د.پ لە هەۆلێر و کاک مەحمەد عەلی ئیدان پێشوازیان لێکرا.
لەم دیدارەدا زۆر مەسەلەی پەیوەندیدار بە گۆرانکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی هاتنە بەرباس و هەردووک شاند لەمبووارەدا بیرورایان گۆریەوە. لەدرێژەی باس و ئاخەفتنەکەدا، باسی وێکچوونی سیاسەتی ئاشتەوانی پەیرەۆکراۆ لە لایەن B.D.P، و بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان کرا و لەئەنجامدا هەردووک لایەن دەگەل دەربرینی خۆشحالیان، بەلێنی دەسپێک و قایمکردنی پەیوەندی و ئاراستەکردنی هاۆکاری پیویستی دووقۆلیان دا، بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی لەناۆچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی باس و ئاخفتنی دوو شانددا، دەگەل لێکدانەوەیەکی خەسارناسانە سەبارەت بە دەستنیشانکردنی هۆ و هۆکارەکانی پەرتەوازە و پەرش و بلاۆبوونی حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان، باس لە پێویستی ساغکردنەوەی ئیستراتێژی نەتەوەیی و هاۆکاری هەرەوەزیانەی گشت لایەنەکانی کوردستانی بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کرا، لەم پەیوەندیەدا لایەنیB.D.P خوازیاربوون کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان وێرای پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، کار بۆ رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ بەستنی ئەم کۆنگرەیە بکات.
لەدرێژەی دیدارەکەدا، باس لە خەباتی چەکداری و ئاکامەکانی ئەم شێوازە لە خەبات کرا، و رۆلی سەرۆک ئاپۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی لە باکور و گشت ناۆچەی رۆژهەلاتی ناوەراست بەرز و پێویست نرخێندرا.
شایانی باسە دیدارەکە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.

09/05/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان