ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە زیاتر لە 50 دەزگای راگەیاندنی کوردستانی، تورکی، عەرەبی و جیهانی ئامادەی بوون، موراد قەرەیلان، سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، ناوەڕۆکی راگەیانراوەکەی قەندیلی خوێندەوە.
قەرەیلان لە وەڵامی پرسیارێكى پەیامنێری (رووداو) کەبۆچی ئێستا مەرجی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە داواکارییەکانی ئێوەدا نابیسترێ، گوتی "ئێمە هەردەم داوای ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆ دەکەین، بەڵام هەلومەرجەکە ئێستا بەو شێوەیە".
قه‌ره‌یلان راشیگه‌یاند "هه‌رچه‌نده له‌و شوێنانه‌ی كه پاشه‌كشه ده‌كه‌ین خاكی خۆمانه، به‌ڵام له ئێستا هه‌ڵومه‌رجه‌كه واده‌خوازێت كه رێگه چاره‌سه‌ر سیاسی بگیرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش مانای چه‌ك دانان نییه، به‌ڵكو ته‌نیا پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانە".
لەکۆنگرە رۆژنامەوانییه‌كه‌دا قەرەیڵان ناوەڕۆکی راگەیانراوەکەی قەندیلی خوێندەوە و رایگەیاند "8 - 5 – 2013 " لە سنووری تورکیا پاشەکشێ دەکەن و ئەم پاشەکشێیەش بە قۆناخ دەبێت، هاوکات ئاراستەی پاشەکشێکردنیشیان باشووری کوردستان دەبێت.
لە راگەیەنراوەکەدا شەش خاڵ خرابوونەڕوو:
1- پەکەکە، بەبێ ئەوەی رێگا بە هچ رووبەڕووبوونەوەیەک بدات، لە میانی دەستپێشخەری خۆی، لە میانی بەکارهێنانی رێ و شوێنەکانی کە پێشتر بەکاریان هێناوە، هەنگاوەکانی پاشەکشێ تەواو دەکات.
2- بە گوێرەی ئامادەکارییەکان بۆ پاشەکشێ، لە ٨-٥-٢٠١٣ یەکەم قۆناخی پاشەکشێکردن دەستپێدەکات، قۆناخەکانیش بە نهێنی و لە چوارچێوەی دیسپلینی رێکخراوەیی دەبێت.
3- شوێنی مانەوەی پەکەکە دوای قۆناخەکانی پاشەکشە، هەرێمی کوردستان دەبێت، وە رێکارە یاساییەکانی مانەوەیان وەک هێزێكی فەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رێکدەخرێن.
4- دەبێ سوپای تورکیاش بە هەمان هۆشداریییەوە قۆناخەکانی پاشەکشە لەبەرچاو بگرێت، لە ماوەی بەڕێوەچوونی قۆناخەکانی پاشەکشەکردنیش هەر هێرشکردنە سەر، ئۆپەراسیۆن یان بۆمبارانکردن رووبدات، ئەوا بەزووترین کات پاشەکشە دەوەستێت و بەرگری لەخۆکردنی یاسایی بژاردەی پەکەکە دەبێت.
5- لە ماوەی پاشەکشێی پەکەکەدا، دەبێ هێزەکانی دەوڵەتی تورک پێشگیری لە هەر رووبەڕووبوونەوە هێرشکردنە سەر بکەن. بۆ ئەوەی ئەو پاشەکشێیەش لەچوارچێوەی قۆناخی ئاشتەوایی بەڕێوەبچێت.
6- دەبێ رێکخراوە سەربەخۆکان چاودێری پڕۆسەکە بکەن، دەبێ خاڵەکانی هەڵە و رێگرییەکان دەستنیشان بکرێن.
26/04/2013
كه‌جه‌كه كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان له‌ناوخۆی توركیا راده‌گه‌یه‌نێت و له‌مانگی داهاتووشه‌وه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه ده‌ستپێده‌كات، قه‌ره‌یلان-یش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر په‌لامارێك بۆسه‌ر هێزه‌كانمان، وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ش راده‌گرین.
ئه‌مڕۆ 25-4، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له قه‌ندیل، به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له 150 رۆژنامه‌نوسی هه‌رێمی كوردستان و رۆژنامه‌نوسانی بیانی، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (كه‌جه‌كه)، واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلای له‌ناوخۆی توركیا راگه‌یاند.
قه‌ره‌یلان به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: رۆژی 8ی مانگی داهاتوو هێزه‌كانمان له‌ناوخۆی توركیا ده‌ست به‌كشانه‌وه ده‌كه‌ن و له هه‌رێمی كوردستان جێگیرده‌كرێن.
روونیشیكرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌بێ گرفت ئه‌نجام بدرێت، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و هێزه سه‌ربازییه‌كانی، هاوته‌ریبی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان، رێگه به هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر نه‌ده‌ن و جموجۆڵ ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه شه‌ڕو پێكدادانی لێبكه‌وێته‌وه.
هۆشداریشیدا له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر په‌لامارێك بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له‌كاتی كشانه‌وه‌دا، به‌مافی خۆیانی ده‌زانن وه‌ڵامی په‌لاماره‌كان بده‌نه‌وه‌و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ش رابگرن.
جێی ئاماژه‌یه، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كه‌جه‌كه (باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه)، له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئاشتی دێت له‌نێوان حكومه‌تی توركیا و په‌كه‌كه، كه ئامانج لێی كۆتایی هێنانه به شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوانیان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتییانه بۆ دۆزی گه‌لی كورد له‌و وڵاته.
25/04/2013
كه‌ركوك: سایتی شار پرێس ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، بڵاویکردۆتەوە چه‌كداره سوننه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌لاماری حه‌مرین بده‌ن هه‌تا كه‌ركوك له‌به‌غدا داببڕن‌و مالیكیش بۆ رێگرتن له‌كشانی ئه‌و چه‌كدارانه په‌نا بۆ پێشمه‌رگه ده‌بات.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئەو سایتە هه‌ردوو لایه‌نی عێراق‌و كورد زانیاری وردی هه‌واڵگریان پێگه‌یشتووه به‌وه‌ی چه‌كداره سوننه‌كان پاش په‌لاماردانی حه‌مرین ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بۆ سه‌ر كه‌ركوك، له‌به‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ئه‌مڕۆ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان نوری مالیكی‌و به‌رهه‌م ساڵح‌و هۆشیار زێباریدا ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بدرێته ده‌ست پێشمه‌رگه.
لای خۆیانه‌وه به‌رهه‌م ساڵح‌و هۆشیار زێباری به‌ڵێنیان به‌مالیكی داوه كه كورد دژایه‌تی شیعه ناكات‌و له‌م جموجۆڵه‌ی ئێستا هاوكاری چه‌كداره سوننه‌كان نابێت، ئه‌ویش (مالیكی) رازی بووه ناو كه‌ركوك‌و سه‌رجه‌م ئه‌و سنورانه‌ی مه‌ترسی كشانی چه‌كداره سوننه‌كانیان لێده‌كرێت بدرێته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه هه‌تا له‌حاڵه‌تی روودانی هه‌ر جموجۆڵێكدا رێگه‌یان لێ‌بگرن، بۆیه سه‌رچاوه‌كه پێشبینی كرد له‌حاڵه‌تی دڵنیابوونه‌وه‌ی زیاتر له‌ئه‌گه‌ره‌كه، هێزێكی تری پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كه بجوڵێنرێت.
له‌مڕوه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئاگادار رایگه‌یاندووه، پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه به‌كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه له‌سلێمانیه‌وه به‌ره‌و خانه‌قین به‌رێكراون.
25/04/2013
گوته‌بێژى هۆزى جبوری ناوى چوار تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕه‌كه‌ى حه‌ویجه بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت "ده‌بێت له حه‌ویجه بكوژرێن".
ئەحمەد جبوری، گوتەبێژی هۆزی جبوری لە قەزای حەویجە بە (رووداو)ی راگەیاند: "داوا لەو سەربازانەی سوپای عیراق دەكەین، کە نایانەوێت دەستیان بە كوشتنی خەڵكی عێراق سوور بێت، چەك دابنێن و پاراستنی گیانیان دەخەینە ئەستۆی خۆمان".
لە ئەگەری بەردەوامبوونی سەربازانی سوپای عیڕاق لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیان، جبوری گوتی "ئەوانەی هەوڵی كوشتی ئێمە بدەن رەحمیان پێناكەین".
گوتیشی: "ئەمڕۆش هۆزەكانی حەویجە بە فەرمی ناوی چوار تۆمه‌تباری سەرەكی هەڵگیرسانی شەڕ و پێكدادانەكانی حەویجە بڵاودەكاتەوە، كە لە رێگای كۆمەڵایەتی و خێڵەکییەوە داواكراون و دەبێت لەناو شارۆچكەی حەویجە بكوژرێن".
جبوری بۆ (رووداو) ئاماژەی بەناوی ئەو كه‌سانه کرد، کە بە گوتەی ئه‌و تۆمەتبارن بە کوشتی خۆپیشاندەران و گوتی: "هەریەکە لە عەمید روكن خەلەف فەرماندەی لیوای 47 و عەلی غێدان فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی عێراق و ئەبو سەدام سەرۆكی شارەوانی حەویجە و لیوا روكن محەممەد خەلەف فەرماندەی فيرقەی 12ی سوپای عێراق"ن.
چەند هۆزێكی قەزای حەویجە ماوەی 24 كاژێرە بە فەرمی هەڵگرتنی چەكیان لە ژێر ئاڵای نەقشەبەندییەكان راگەیاندووە‌و بەردەوامن لە شەڕكردن لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 12ی سوپای عێراق و شەوی رابردوو توانیویانە سێ سەربازی سوپای عێراقی برینداربكەن.
ئەم كارەی هۆزەكانی حەویجەش دوای ئەوە دێت، كە بۆ ماوەی زیاتر لە 2 مانگ لە گۆرەپانی خۆپێشاندانەكانی حەویجە خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، تاوه‌كو رۆژى سێشه‌ممه سوپای عێراق هێرشی كرده سه‌ریان‌و له ئه‌نجامى پێكدادانه‌كانیشدا نزیكه‌ى 60 خۆپیشانده‌ر و زیاتر له 200ى دیكه كوژران و بریندار بوون. هه‌ر له‌و پێكدادانه‌دا نزیكه‌ى 15 سه‌ربازی سوپای عێراقیش بوونه قوربانی.
25/04/2013
له سه‌عات 8:30 خوله‌كی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تاكو ئێستا (سه‌عات11:20)، شه‌ڕوپێكدادان له نێوان سوپای عێراقی و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له پارێزگای موسڵ ده‌ستیپێكردوه‌و زیانێكی زۆر به سوپا‌و پۆلیس گه‌یشتوه.
سالم جبوری، یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی موسڵ به (سبه‌ی) وت: تاكو ئێستا له شه‌ش گه‌ڕه‌ك شه‌ڕوپێكدادانه‌كه به‌ده‌وامه، هێزێكی زۆر سوپای عێراقی كشاونه‌ته‌وه، چه‌ندین سه‌رباز له سوپا جیابونه‌ته‌وه.
جبوری ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، كه: چه‌كداره‌كان توانیویانه 12 ئۆتۆمۆبێلی سوپای عێراقی بسوتێنن له‌گه‌ڵ 24 ئۆتۆمۆبێلی پۆلیسی فریاكه‌وتن كه له هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس ئه‌نجامدرابو.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه "چه‌ند چه‌كدارێكی كوژراون، به‌ڵام تاكو ئێستا ژماره‌یان نازانرێت به وردی، پێده‌چێت ژماره‌یان ده كه‌س بێت".
ئا/ سۆران كامه‌ران
سبەی
25/04/2013
جەبار یاوەر، وتەبێژ‌و ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت “لەڕووداوەكانی ئەمرۆی قەزای حەویجەدا ئێمە تەرەف نین”و رەتیدەكاتەوە فەرمان بەهێزەكانیان كرابێت.
جەبار یاوەر، لەپەیجەكەی خۆی لەفەیسبوك رونكردنەوەیەكی لەسەر رووداوەكانی ئەمرۆی قەزای حەویجە داوە‌و ئاماژەی بەوەشكردوە هیچ فەرمانێكی سەربازی بەهێزەكانیان نەكراوە لەبارەی ئەو رووداوەوە.
بەوتەی یاوەر، رووداوەكانی حەویجە ئەنجامی ئەو نارەزایەتی‌و كێشە كەڵەكەبووانەیە لەنێوان هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و حكومەتی عێراقدا هەیە، جەختدەكاتەوە هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە هیچ پەیوەندییەكی بەو رووداوانەوە نییە.
hawlati
24/04/2013
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به زۆرینه‌ی ده‌نگی (۱۵۰) ده‌نگ به‌رامبه‌ر (۱۱) ده‌نگ پێشنیاری ده‌رکردنی (PKK) ی له لیستی تیرۆر په‌سه‌ند کرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا راپۆرتی تورکیای قبوڵکرد که تێیدا پێشنیاری ده‌رکردنی(PKK) ی کرد له لیستی تیرۆر و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگیش پێشنیاره‌که‌ی تورکیا په‌سه‌ند کرا.
دوای گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر راپۆرته‌که‌ی تورکیا، ئه‌و ماده‌یه‌ی ئاماژه‌ی به ده‌رکردنی (PKK) ده‌کرد له لیستی تیرۆر به رێژه‌ی (۱۵۰) ده‌نگ به‌رانبه‌ر (۱۱) ده‌نگ قبوڵکرا و به‌مه‌ش پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له لیستی تیرۆر ده‌رکرا.
ئه‌رتوگرول کورکچو، ئه‌ندام په‌له‌مانی (BDP) پێیوایه بڕیاری ده‌رکردنی په‌که‌که له لیستی تیرۆر “پێشکه‌وتنێکی زۆر گرنگ” بوه، هه‌وره‌ک فراکسیۆنی (MPKE) رایانگه‌یاند له‌و راپۆرته‌دا (۹) ماده‌یان پێشنیارکردبو که (۷) ماده‌یان قبوڵکران سەرچاوە سبەی
23/04/2013
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی كوردستان راده‌سپێرێ به هانای بریندارانی رووداوه خوێناویه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌ویجه‌وه بچن
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 23/4/2013 له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی داوه نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئاماده‌باشیی ته‌واو دابن و به هانای بریندارانی رووداوه خوێناویه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ریه‌وه بچن و هه‌موو ئیمكاناتی خۆیان بۆ بایه‌خدان به ره‌وشی ئه‌و بریندارانه بخه‌نه گه‌ڕ.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو بارزانی گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به هاناوه‌چوون وپێشوازییكردن له برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.
فیرقه‌ى 12ى سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرشی كرده سه‌ر قه‌زاى حه‌ویجه و له پێكدادانێكدا 50 خۆپێشانده‌ر كوژران و 200ى دیكه‌شی برینداربوون له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانیشه‌وه 6 سه‌ربازی عێراقی كوژراون.
23/04/2013
لە115هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردیدا، چوارەمین دانیشتنی دادگایكردنی 46 رۆژنامەنووسی كورد كە 26یان لەزیندانن، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەستەنبۆل بەرێوەچوو.
ئەو رۆژنامەنووسانە لە 20ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2011 دەستبەسەر‌و پاشان زیندانی كران. داداگاییان لە (15)هەمین لقی دادگای تاوانی قورسی (سلیوری) ئەستەنبۆل بەڕێوە چوو .
لەدادگایی كردنی ئەو (46) رۆژنامەنووسەی كورد، پارێزەرەكانیان و پەرلەمانتارانی كورد، مولكیە بیرتانە، سەباحەت تونجەل و لەونت توزەل و نوێنەرانی ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، پیشەوەران، سەندیكاكان و رۆژنامەنووسان ئامادە بوون .
شاندی دادوەری بێ لایەن داواكاری پارێزەرەكانی ئەو رۆژنامەنووسانەی لەسەر ئەساسی گواستنەوەی رۆژنامەنووسانی پیاو بە زیندانی سیلیوری بەبیانووی “ئەمنی” رەتكردەوە.
دادگا سزای بەسەر دوو لەو رۆژنامەنووسانە بەناوەكانی (میكائیل باروت و عسمەت كایهان) سەپاندووە.
ساڵی 1898 یەكەمین رۆژنامەی كوردی بەناوی كوردستان، لەقاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەركرا‌و ئەوەش بەدەستپێكی رۆژنامەگەری كوردی دادەنرێت.
hawlati
23/04/2013
گوته‌بێژێك به ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه پارتی داوای یاسایی لەسەر سەلاحەدین بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی تۆمار دەكات.
گوتەبێژێك بە ناویمەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشکرای دەکات، لە بەرانبەر هەڵوێستی سەلاحەدین بەهائەدین ، داوایەکی یاسایی لە دادگا تۆمار دەکەن.
گوته‌بێژه‌كه روونیكردۆته‌وه و دەڵێت: "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو هەمیشە تەئكیدمان لەوە كردۆتەوە كە پەرۆشی ئەوەیەن پەیوەندییەكانمان لە گەڵ هەموو لایەنەکان باش و گەشەکردوو بێت، کەچی بەداخەوە لەم کاتەدا هەواڵی ئەَوەمان بیست كە بەرێز سەلاحەدین بەهائەدین داوای یاسایی لە دژی كاك ئەدهەم بارزانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتیمان تۆمار كردووە".
له به‌شێكی دیكه‌دا ئاماژه‌یداوه "لەكاتێكی ئاوادا ئێمە چاوەڕوانی ئەوە بووین بەرێز سەلاحەدین بەهائەدین قسە و هەڵوێستی ژیرانە و حەكیمانەی هەبێت، نەك پێچەوانە. ئەگەر ناوبرا و لەدژی هەڤال ئەدهەم بارزانی داوای یاسایی تۆمار بکات ، ئەوا ئێمەش لە بەرانبەر ئەمەدا وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یاسایی لە دژی سەڵاحەدین بەهائەدین لە دادگا تۆمار دەكەین".
pna
23/04/2013
زانرا که ٣٠ هەزار و ٧٦٦ هاوڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆڕاکانی گوند و شار پاڵاوتووە.
"هومەن بەهرامی"، بەرپرسی گشتیی سیاسیی ئەمنییەتیی پارێزگای کرماشان به ئاژانسی ئیسنای ئێرانی راگەیاندووە کە ٨ هەزار و ٦٣٥ هاوڵاتی لەو پارێزگایە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەربژێر کردووە.
بەرپرسی کۆمیتەی هەڵبژاردنی پارێزگای سنەش لە رایگەیاند کە ٧٧٠٠ کەس لەم پارێزگایە خۆیان بۆ بردنەوەی کورسی شۆڕاکانی گوند و شار پاڵاوتووە. به گوێرەی ئەو سەرچاوە، تەنیا ١١٧ کەس لە بەربژێرەکان ژنن.
به گوێرەی ئامارەکان، هەڵبژاردن لە ٢٩ شار و شارۆچکە و ١٣٦٢ گوندی پارێزگای سنە بەڕێوەدەچێ و تێیدا ١٨٣ ئەندام وەک شۆڕای شار و ٤١٠٠ کەسیش وەک شۆڕای گوند هەڵدەبژێردرێن.
"عیسا قەنبەری"، بەرپرسی ستادی هەڵبژاردنی پارێزگای "ورمێ"ش لە راگەیاندراوێکی هاوشێوەدا باسی لەوە کردووە کە ١١ هەزار و ٨٩٧ کەس کەس لە ٤٢ شار و شارۆچکە و ٢١٩١ گوندی باڵای بیست ماڵ خۆیان بۆ بردنەوەی کورسییەکانی شۆڕای گوند و شار پاڵاوتووە.
به گوێرەی قەنبەری تەنیا ٢١٤ کەس لەم بەربژێرانە ژنن ئەوەش لە بەروارد لەگەڵ سێهەمین خولی هەڵبژاردنی شۆڕای گوند و شار لەم پارێزگایە داکشانێکی بەرچاوی بەخۆوە دیوە.
لە پارێزگای ئیلام‌یش "بەهرام نیا"، بەرپرسی گشتیی سیاسیی ئەمنیەتیی پارێزگاکە لە کۆنفڕانسێکی چاپەمەنیدا، رایگەیاند کە ٢ هەزار و ٥٣٤ کەس لە ٢٣ شار و ٣٧٨ گوندی ئەو پارێزگایە خۆیان بۆ هەڵبژاردن پاڵاوتووە.
بە گوتەی ناوبراو هەڵبژاردنی شۆڕاکان لە هەزار و ٥٤٦ ناوەندی ئەو پارێزگایە بەڕێوەدەچێ.
قۆناخی دوایی بەربژێری، بەدواداچوونی ناوەندە ئەمنییەکان و قەبووڵ یا رەتکردنەوەی مافی کاندیداتۆڕییە.
لە خولەکانی پێشووتری هەڵبژاردنی شۆڕاکاندا، زۆرینەی بەربژێرەکان، بە بیانووگەلی جیاواز مافی بەشداری لە هەڵبژاردنیان لێ زەوت کرابوو.
تا ئێستا حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، هەڵوێستێکی تایبەتیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی شۆڕاکانی گوند و شار لە خۆ نیشان نەداوە بەڵام "بەرەی یەکگرتوویی کورد"، و بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، داوایان لە هاوڵاتیان کردووە کە بەشداری فەعال لە هەڵبژاردنەکانی شوورای شار و گووندەکان دا بکەن.
22/04/2013
وێنەریكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (BDP) ئاشكرای كرد كە وا پڕۆسەی كشانەوەی چەكدارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەنێو خاكی توركیا لەماوەی هەشت بۆ 10 رۆژی داهاتوو دەست پێ دەكات.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حوڕیەتی توركیا، سیری سورەیا ئۆندەری نوێنەری شاری ئەستەنبوڵی پارتی (BDP)، رایگەیاند كە ئامادەكاری گرنگ دەكرێت تاوەكو بتوانرێت پڕۆسەی كشانەوەكە لە ئارامترین كەشوهەوادا ئەنجام بدرێت.
ئۆندەر، لەوبارەیەوە گوتی: " هەموو لایەنەكانی پەیوەندیدار بە كەجەكەوە لەسەر ئەوە سوورن كە پێشنیازەكانی ئۆجەلان جێبەجێ بکەن".
هەروەها ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەرنامەی هۆشیاركردنەوەی تایبەت دەست نیشانكراوە بەمەبەستی هاوكاری كردنی چەكدارانی پەكەكە بۆ ئەوەی بتوانن لەم قۆناخی گواستنەوەیەدا بەشدار بن و بچنە نێو جیهانی سیاسەتی مەدەنییەوە.
سۆران عەلی/م.ش
pna
22/04/2013
نامەیەک لە ئەحلامەوە بۆ گەلی کورد
لەلایەن رووداو 7 کاژێر لەمەو بەر
رووداو
٤٨ کاتژێری نەبرد بەسەر بەرنامەکەیدا کە گوتبووی کوردستان بەشێکی دانابراوە لە عێراق و پەرواز نوێنەری کوردستان نییە ، ئەحلام شەمسی دادوەری بەرنامەی عەرەب ئایدڵ لە ژێر فشارەکانی هاوڵاتیانی کوردستان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، داوای لێبووردنی کرد
رووداو دەقی نامەکەی بڵاودەکاتەوە:
وه‌ک به‌دواداچوونێک بۆ وه‌ڵامی گه‌لی کورد که پێمگه‌یشتووه له‌سه‌ر ئه‌لقه‌ی دوێنێ، ویستم ئه‌وه روونبکه‌مه‌وه، من مه‌به‌ستم نه‌بووه هیچ سووکایه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد بنوێنم ، بوونی (په‌رواز)ی پێشبڕکێکاریش له به‌رنامه‌که‌دا و قبوڵبوونی تێیدا، ده‌ربڕی په‌یامێکی به‌رزی هونه‌رییه، په‌یامی " ئاشتی و خۆشه‌ویستی" و، گوزارشت له‌و شوێنه ده‌کات که لێیه‌وه هاتووه، چونکه به عه‌ره‌بی گۆرانی گوت و ئێمه‌ش هیچ دوودڵییه‌کمان نه‌نواند له قبوڵکردنی داهێنه‌ریه‌که‌ی و به‌کوردیش گۆرانی گوت به‌وه‌ش ئێمه‌ی خسته شایی و خۆشییه‌وه، به‌خێرهاتنمان کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای هیچ کاروبارێکی سیاسی و هاوشێوه‌ی بکه‌ین ، ئه‌و به په‌یامێکی هونه‌رییه‌وه هاتبوو ، په‌یامێک که به خۆشه‌ویستی و ئاشتی پێچراوه، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه ئاشتی و خۆشه‌ویستیمان به‌رامبه‌ر خۆی و گشت گه‌لی کورد پیشاندا، قسه‌کانم به مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستی بوون ، به‌بێ په‌لاماری کوردستان بده‌م یان سووکایه‌تی پێبکه‌م ،
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیشم نه‌بوو بوونی ئێوه ره‌تبکه‌مه‌وه یان ته‌نانه‌ت هیچ سووکایه‌تییه‌کتان پێ بکه‌م. شانازی ده‌که‌م که (په‌رواز) به جوانی ده‌نگییه‌وه خۆشه‌ویستی و ئاشتی هه‌ڵگرتبوو، هه‌مووشمان شانازی ده‌که‌ین که شایه‌تیمان بۆ ئه‌و داهێنه‌رییه کرد و به‌هێزکردنی و پشتیوانیکردنی به سینگێکی فراوانه‌وه.
من وه‌ک خۆم زۆر براده‌ری کوردم هه‌ن و زۆر خۆشم ده‌وێن و، په‌یوه‌ندیمان پڕه له رێز و خۆشه‌ویستی.
هه‌رکه‌سێک قسه‌کانم له‌باره‌ی کوردستانه‌وه به سووکایه‌تی پێکردن لێکبداته‌وه زولمم لێده‌کات، چونکه من به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستم سووکایه‌تیپێکردن نه‌بووه، من له هه‌موو سه‌خافه‌تێک و فیتنه‌نانه‌وه‌یه‌ک گه‌وره‌ترم ، من له‌وانه‌ش نیم که ژه‌هر ده‌خه‌نه قسه‌کانیانه‌وه، یاخود شه‌ڕی نێو چوارچێوه‌ی سیاسی ده‌که‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی قیل و قال هه‌یه له‌باره‌ی قسه‌کانی منه‌وه، ئه‌وا من داوای لێبووردنتان لێده‌که‌م ، ئه‌گه‌ر قسه‌کانی منتان به‌و وێنه هه‌ڵه‌یه‌وه پێگه‌یشتبن . خوا هه‌موومان بپارێزێت و هه‌میشه بتانخاته به‌ر ئاشتی و خۆشه‌ویستی خۆی.
زۆر رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه هه‌یه
پشتیوانی په‌رواز بکه‌ن ، کچی کوردستانی عێراق
له‌گه‌ڵ رێزم
ئه‌حلام
22/04/2013
هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی پێیوایە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان پڕۆسەی ئاشتی و سیستمی سەرۆکایەتی پێشنیازکراو لە تورکیادا نییە و دەڵێت "مەرجی ئاشتی سیستمی سەرۆکایەتی نییە، ئەگەر لە دەستووردا "کوردستانی سەربەخۆ"ش بنووسن، بە سیستمێکی سەرۆکایەتی سەرکوتکەر رازی نابین.
لە هه‌ڤپه‌یڤینێكدا کە رۆژنامەی 'تەرەف'ی تورکی له‌گه‌ڵی ئەنجامداوە، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی هەنگاونان بەرەو دیموکراتیزەکردنی تورکیای بە مەرجی چارەسەری دانا و گوتی "دەمێک بوو دیموکراتیزەبوونی تورکیا دەهاتە ئاراوە، بەڵام حکومەتی تورکیا هەنگاوی پێویستی هەڵنەهێنا".
دەمیرتاش کارەکانی کۆمسیۆنی دەستووری تورکیای بەبێ ئەنجام لەقەڵمدا و گوتی "جگە لەرێککەوتن لەگەڵ ئێمە، دەوڵەتی تورکیا هیچ رێگەچارەیەکی لەبەردەمدا نییە. چونکە پارتی ئاشتی و دیموکراتی AKP لەگەڵ هەریەکە لە پارتی گەلی كۆماری CHP و پارتی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی (MHP) هیچ هەلێکی دانووستانی لەبەردەستدا نییە. بەڵام لەگەڵ ئێمە دەتوانن لەسەر دەستوورێکی کاتی کەتێیدا مافەکانی "هاونیشتیمانیبوون، خوێندن بە زمانی دایک، ناسنامە و کولتوری جیاواز" رێکبکەوین.
سەبارەت بە پرسی پەیڕەوییکردنی سیستمی سەرۆکایەتی، دەمیرتاش گوتی " AKP سەبارەت بە دادوەری و سیستمی سەرۆکایەتی پێشنیازی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەک شێوازی سیستمی سەرۆکایەتی پێشنیازکراو لەلایەن AKPـەوە قەبوڵ ناکەین، مەرجی ئاشتی سیستمی سەرۆکایەتی نییە، من وەک هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی دەڵێم '' ئەگەر لە ناو دەستووردا ناوی "کوردستانی سەربەخۆ" بنووسن و خوێندن بە زمانی دایک سەربەست بکەن و لە بەرامبەر ئەم مافانەدا سیستمێکی سەرۆکایەتی داپڵۆسێن و سەرکوتکەر بنەجێ بکەن، ئەوا ئێمەدەنگی "بەڵێ" بەم دەستوورە نادەین.
روداۆ/ و:فەرهاد چۆمانی
23/04/2013