ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاریدا ده‌نگدان له سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی تشیک هێگڵ وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا دوابخات به هۆی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه کۆمارییه‌کانی نێو ئه‌نجوومه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له ئاکامی ئه‌و لێدوانانه دێ که هێگڵ پێشتر له باره‌ی ئیسرائیل و ئێرانه‌وه داویەتی.
له هه‌واڵێکدا که که‌ناڵی (سکای نیوز) له ماڵپه‌ری خۆیدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ "که‌مینه‌یه‌ک له ئه‌ندامه کۆمارییه‌کانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا توانیان رێگری بکه‌ن له ده‌ستنیشانکردنی تشیک هێگڵ وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له کاتێکدا له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نه‌که 58 ئه‌ندام ده‌نگیان دا بۆ ده‌ستنیشانکردنی هێگڵ بۆ ئه‌و پۆسته که ته‌نها پێویستی به 60 ده‌نگه بۆ په‌سه‌ندکردنی".
گوتیشی "ده‌نگدان له سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی تشیک هێگڵ وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بۆ 26 ئه‌م مانگه دواخرا".
له لایه‌ن خۆیه‌وه باراک ئۆباما، سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی رویدا له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا له باره‌ی ده‌ستنیشانکردنی کاندید بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری رووداوێکه تا ئێستا رووی نه‌داوه".
تشیک هێگڵ، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکایه‌و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامێکی کۆماریه به‌ڵام ناسراوهبهوهی که له زۆرێک له پرسه‌کان هاو ڕا نییه له گه‌ڵ ئه‌ندامه کۆمارییه‌کاندا به تایبه‌ت له پرسی چۆنیەتی مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ ئیسرائیل و عێراق و ئێران.
رووداۆ/ ئاسۆ حاجی
15/02/2013