جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: ئەو ڕێژیمە لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا ٩ گەنجی خوار تەمەنی یاسایی لەسێدارە داوە و یاساکانی مافی مرۆڤی پێشێل کردووە.
ڕاپۆرتێری تایبەت بە مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەو ڕێکخراوەیەدا وتی: هەندێ زانیاریم هەیە کە ۹۰ گەنج و منداڵی حوکمدراو چاوەڕوانیی لەسێدارەدان دەکەن. بەپێی یاساکانی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان کە ئێرانیش ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی بۆتە