له سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 66 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان.
به‌پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا 19 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و 47 که‌سیش بریندار بوون. کوژران و برینداربوونی 66 کۆڵبەر و کاسبکار لەو سێ مانگە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی وەرزی بەهاریشدا 56 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار