ژنە چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، پاش گوازتنەوەی لە زیندانی ژنانی "قرچک" بۆ گرتنگەی "وەزەرا"، چارەنووسی ناڕوونە.
موژگان (مایا) کشاوەرز، ژنە چاڵاکێکی کورد، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، یەکێک لە ناڕەزاییانی "حیجابی زۆرەملی"، پاش گوازتنەوەی لە زیندانی ژنانی قرچک، بۆ گرتنگەی وەزەرا، چارەنووسی ناڕوونە.
ئەو ژنە چالاکە مەدەنییە کوردە، یەکێک لە ناڕازییانی حیجابی زۆرەملی لە ئێران بووە و بە دانی گوڵ بەو کچ و ژنانەی کە لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا لە مێترۆی شاری تاران سەریان ڕووت کردبوو، دەسبەسەر کرابوو.
ئەو ژنە چالاکە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەڕ، بۆ وەرگرتنی