کۆمپانیای فەیسبوک هەڵمەتێکی نوێی دەسـتپـێکردووە بۆ سڕینەوەی فەیسبوکی ئەو کەسانەی بیروباوەڕی توندڕەو و ڕەگەزپەرستی لەسەر فەیسبوکەکانیان بڵاودەکەنەوە.
لە ڕاگەیاندنێکدا فەیسبوک نووسیویەتی هەمیشە و بەبێ جیاوازی ئەو کەس و ڕێکخراوانەمان بلۆککردووە کە بانگەشە بۆ بیروبۆچوونی توندڕەو و ڕق و کینە دەکەن.
فەیسبوک کە خاوەنی ئنستگرامیشە، دەڵێت ئەو کەس و ڕێکخراوانە لە ئنستگرامیشدا بلۆک دەکرێن.
کۆمپانیاکە لە ڕۆژی پـێنجشەممەوە فەیسبوک و ئنستگرامی کۆمەڵێک کەسایەتی بلۆک کرد، لەوانە پـۆڵ نێڵێن، سیاسەتمەداری کۆماری لە ویلایەتی ویسکەنسن و لۆرا لومەر، چالاکوان