حازم ساغیە
كورد له كوێ بێت، سته‌م و نه‌هامه‌تی له‌وێیه، له‌م رۆژگاره‌ماندا له یه‌ك كاتدا له ئێران و توركیا و عێراق و سووریا دووچاری مه‌رگ ده‌كرێنه‌وه.
هۆكاره‌كان زۆرن، ناوخۆیی، هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیین، كه راڤه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئێستای وهزری خوێنی كوردیی و گه‌شانه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ری چوار وڵاته‌كه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه، كه له هه‌موو هۆكاره‌كان گرنگتره و ده‌كرێت بڵێین هۆی هۆكاره‌كانه، ئه‌وه‌یه هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌ی ناومان هێنان، ده‌سته‌پاچه‌ن و نه‌یانتوانیوه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌كان درووست بكه‌ن و كۆمه‌ڵێكی نیشتمانی یه‌كسان پێكبهێنن.
ده‌زانین، كه كورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێكهاته‌یه له جیهاندا، كه تا ئێستا چانسیان نه‌بوو، كاتێك وڵاتی نوێ هاتنه ئاراوه، ئه‌وان ده‌وڵه‌تێكیان هه‌بێت، سه‌ره‌ڕای بێبه‌شبوونیان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسێنرا، كه ببنه هاووڵاتی یه‌كسان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گرووپی دیكه له‌و چوار وڵاته‌ی پێكهێنران.
هۆكارگه‌لێك رێگرن له پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه، نه‌ته‌وه‌ی جیای زۆر له‌و وڵاتانه‌ی ناومان هێنان ده‌ژین. ده‌ربڕینی ئه‌و شكسته زۆر شێوه‌ی هه‌یه، ئومه‌ت له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌وڵه‌تی قوتدا، نه‌ته‌وه‌گه‌ری