ئەبوبەکر کاروانی
پێدەچێت بۆ یەکەم جار ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فۆرمی ویلایەتی فقیھدا، دووچاری ئاڵنگاری وجودیی بووبێتەوە. بۆیە ئاڵنگاری و تەحەداکەش بە وجودی وەسف دەکەین چونکە ئاڕستەی بناغەی نیزام و سەرچاوەکانی ڕەوایەتیەکەی کراوەو پرسیار خراوەتە سەر کۆی سیستم نەك بەشێ یاخود ڕەھەندێ لە ڕەھەندەکانی. ھەڵسەنگاندنێکی لەو جۆرەش، ناڕەزایەتیەکان لە ڕووی پێناسەکددنەوە لە سنورەکانی شۆڕش نزیك دەکاتەوە، لانی کەم بۆن و بەرامەی شۆڕشگێڕیان پێدەبەخشێت. ئەوەش وا دەکات، شێوازە باوەکانی ڕابردوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و ناڕەزایەتیەکان، کارایی جارانیان لەدەست بدەن و نەتوانن سنورێکی یەکلاکەرەوە بۆ کۆتاییپێھێنانیان دیاری یاخود پێشبینی بکەن.
نارەزایەتیەکانی ئەمجارە لە ڕووی: قەبارە، قەڵەمڕەوی جوگرافی، دەستپێك و پاساو، ناسنامەی جوڵێنەرو بەشداران، داخوازی، مەوداو کاتبەندی جیاوازن. وا پێدەچێت ڕژێم لە سەرەتادا، توانای پێشبینیکردنی