هێمن عهبدولقادر
پەیمانگای زانستی دەمار و دەورنناسی مەعریفی، لە (بۆدابست)ی پایتەختی هەنگاریا لە رێگەی (electroencefalograma) یان (eeg test)، واتا بەستنی کەللەی سەر لە جیهازی شیکاری کارەبایی مێشک،
کە توێژەران هاتن لەرێگەی ئەم ئامێرەوە بەستیان لە مێشکی ژمارەیەکی زۆر لە (سەگ) و (خاوەنی سەگەکان) بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو گۆڕانکاریانەی لە مێشکی هەردوو لادا ڕودەدەن لەکاتی خەودا، لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە: ئەو سەگانەی کە خاوەنەکانیان رێزیان دەگرن و یارمەتیان دەدەن و ڕۆژانە خزمەتیان دەکەن، ئەو سەگانە لەگەڵ خاوەنەکانیان زیاتر هەست بە ئارامی دەکەن، زیاتر و باشتر دەچنە ناو خەوی قوڵەوە کەمتر خەبەریان دەبێتەوە..ئەم تاقی کردنەوانە بۆ دەرخستنی ڕادەی وابەستەیی منداڵ بەدایک و باوکانەوە ئەنجامدرا، هەروەها بۆ دەرخستنی هەندێک لە گرفتەکانی کەمخەوی منداڵ.
قسەکە لێرەدا ئەوەیە: ئەگەر ئەمە شعوری سەگێک بێت بەرامبەر بە مرۆڤێك، کە لەکاتی ئیحترام گرتن و ئەماندا باشتر و چاکتر بخەوێت و بەیانیان زوتر هەستێت و وزەیەکی زیاتر بداتە سەگەکە بۆ یاریکردن