هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
نەتەوەی سەربەرزی کورد!
ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، ٧٨ساڵ بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستاندا تێدەپەڕێت، ٢ی ڕێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواوکەری بیرەوەریەکی پڕ لەشانازی و نووختەگۆڕانێکی زەق و بەرچاو لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەڵ ڕووداوە چارەنووس سازەکەی ٢ی ڕێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێڕینی سەروەریسازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەڕانەوەیەکی ئوسوولگەرایانە بەڵام ڕۆمانتیکی لە عالەمی زەین و خەیاڵ، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەڕانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەوشێن و زێرینی پڕ لە بەختەوەری، سەربەستی، پڕ لە ئازادی، و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم ڕۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەرهبەرزی دوونیای بیرەوەرییەکانی نەتەوەیی، بەڕێزەوە یادی دەکرێتەوە و جێژنی بۆ دەگیردرێت.
گرنگیی مێژووی ٢ی ڕێبەندان لەمەدایە، کە دروست لەم ڕۆژەدا بوو کە بۆ یهکهم جار حکوومەتێکی دیفاکتۆی کوردی له ناوچهیهکی زۆر بهرتهسکی نیشتمانی کورددا دامهزرا. لەژێر دەسەڵاتی ئەم حکوومەتەدا بوو کە ئازادی و ئاسایشی نەتەوەیی به پێی گونجاویی ئهو سهردهمه دابین کرا. خوێندنگه ، چاپخانە، گۆڤار و ڕۆژنامه دامهزران و وەشانی خۆیان بەزمانی کوردی دەستپێکرد، بازرگانی میللی لەپاڵ دەستپێکی هەڵسووکەوتی دیپلۆماتیک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی گهشهی پێدرا. ئیرادهیهکی میللی سهریههڵدا که تا ئهو سهردهمه لەهەموو مێژووی پڕ لەنەهامەتی نەتەوییماندا بوونی نهبوو. لەئەنجامی دەستپێکی دیپڵۆماسیەکی چالاک و ئەکتیودا