فەرهەنگ فەرەیدون نامدار
لایەنێک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات هەموو جیهان کۆنترۆڵ دەکات، ناوچەکە سەرچاوەیەکی زۆری سروشتیی هەیە و گەورەترین و بەهێزترین ئیمپراتۆریەتە مێژووییەکان لەم ناوچەیەدا بوون، یان بەشێکیان هەبووە لەم ناوچەیە. ئێستا ئەمەریکا خەریکە بەرژەوەندییەکانی لەدەست دەچێت و هیلالی شیعی خەریکە دەگاتە دەریای ناوەڕاست و ڕووسیا یەکێکە لە یاریکەرە سەرەکییەکان لە ناوچەکە. سعوودیە بە هێزەکانی ئێران چواردەور دراوە، لەگەڵ گیرانی کەرکووک نیشانەیەکی پرسیاری زۆر گەورە کەوتە سەر دەسەڵات و هەژموونی ئەمەریکا و، ئێران ڕای گەیاند کە پلانەکانی ئەمەریکایان تێکشکاندووە.
ئێران لە کاتی دروستبوونییەوە تا ئێستا دروشمی دژە ئەمەریکایی بەرز کردووەتەوە و زۆر پێداگری لەسەر بیروڕاکەیان دەکەن. بیروڕاکەیان لەگەڵ سوننییەکان لە ناکۆکیدایە، بیروڕای ئێرانی لەگەڵ بیروڕای ئەمەریکا و رووسیا و ئەوروپا و تەنانەت چینیش ناگونجێت، ئێران لە هەوڵی قوتدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و هەوڵی گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەدات. بەکارهێنانی زێڕ لەبری پترۆدۆلار لە هەناردکردنی نەوتەکەیدا و لە بازرگانییەکانیدا، ئێران وڵاتیكی زلهێزە لە ڕووی وزەوە، بۆیە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان بازرگانیی هەیە. ئەمانە دەبێتە هۆی کاریگەریی زۆر خراپ لەسەر ئابووریی