سیروان سیرینی
له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رسام بوون به تێكشاندنی ئه فسانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه, له بڕی ئه‌وه پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد عه‌بادی خه‌ڵاتی پێشمه‌رگه بكات, كه چی له دوا قۆناغی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق حكومه‌تی فیدرالی به‌غدا، له چوارچێوه‌ی پیلانێكی قێزه‌ون ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ی دواخست بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی كۆبكاته‌وه و له ده‌رفه‌تێكدا هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه بوو له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه‌كانی عێراق له ژێر فه‌رمانده‌یی پاسداران و حزب الله و به به‌كارهێنانی تانكی ئه‌بڕامز و پاڵپشتی تاقمی په‌لكێش وكاڵفام و خۆفرۆش و هه‌رزانفرۆشی نێوخۆیی هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركووك و ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه داگیریان كردن.
له‌كاتێكدا ئه‌م هێرشكردنه پێشێلكردنی ماده‌ی (9)ی ده‌ستووری عێراقه كه نابێ حكوومه‌ت هێز له دژی هاووڵاتیانی به‌كاربهێنێ! له ئاكامی هێرشی دڕندانه‌ی حوكومه‌تی به‌غدا كۆمه‌ڵێك تاوانی قڕكردن و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و بڕین و ده‌ربه‌ده‌ركرن له‌دژی كوردانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدران.
حكومه‌تى فیدرالی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر درێژه دان به سیاسه‌تى سه‌پاندنی ئابلووقه‌ی سه‌ر قووتى خه‌ڵكی كوردستان و راگرتنی بوودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و هاوشێوه‌ی سیاسه‌تى رژێمی به‌عسی شۆڤێنی