ڕێبوار سیوه‌یلی
ساڵی 2012 له كۆنفرانسێكی به‌شی فه‌لسه‌فه و گۆڤاری گوڵان، توێژینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر كوردستان و ده‌وڵه‌ت پێشكه‌ش كرد. له‌و كاته‌وه تا ئێستا كه ساڵی 2016هیه، زۆر گۆڕانكاری به سوود و زیانی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام یه‌كێك له‌و گۆڕانه به‌رچاوانه له فه‌زای كولتووری سیاسیی نێوخۆیی و ده‌ره‌كییدا بریتییه له كاریگه‌ریی كولتوور له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی قسه‌كردن له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی ئه‌وه‌ی له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسییه‌وه باس ده‌كرێت و ئه‌مێستاش ئه‌م باسانه به‌رده‌وامن، منیش به خوێندنه‌وه‌كانی خۆمدا چوومه‌ته‌وه و له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و باسانه‌دا، چه‌ند به‌شێكی دیكه‌م بۆ وتاره‌كه‌م زیاد كردوون و لێره‌دا ده‌یانخه‌مه ڕوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك بهشدارییكردنێكی فیكریی له‌و بواره‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و باسانه به‌رده‌وامن، ئه‌م باسانه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی دیبه‌یت و گفتوگۆكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه. منیش پێ به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆم ڕه‌خساون، درێژه‌م به بابه‌ته‌كه‌م داوه و له چه‌ند كۆنفرانسێكدا و هه‌ر جاره‌ی به‌شێك له بابه‌ته‌كه‌ی خۆمم پێشكه‌ش كردووه، بۆ نموونه له (دیداری هزری نه‌ته‌وه‌یی) له سۆران، كه كتێبخانه‌ی گشتی و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕێكیان خستبوو،