كامەران سوبحان
رۆحی نامە مرد، مەحاڵە زیندوو ببێتەوە
(یەكێك لەو هۆكارانەی وام لێدەكات نیگەران بم لە تەكنۆلۆژیا، كوشتنی رۆحی نامەی دەستنووسە. چەند ساڵێك لەمەوبەر، ئەگەر بیری هاوڕێیەكم بكردایە و لێم دوور با، دەستم دەبرد بۆ پێنووس و كاغەز و نامەیەكی پڕ لە هەست و سۆزی خۆمم بۆ دەنووسی و دەمبرد بۆ فەرمانگەی پۆست، یان بە كەسێكدا دەمنارد و ناوناونیشانی هاوڕێیەكەم دەخستە سەر زەرفی نامەكە. من بۆ خۆم بەم نامەنووسین و پۆستكردنە، هەستم بە چێژێكی زۆر دەكرد. ئەگەر لە دەرەوەی وڵات بووایە.
بە تایبەتیش لە ساڵانی هەشتاكان تا كۆتایی نەوەدەكان، لە رێگەی ئەو كەسانەی دەگەڕانەوە بۆ وڵات، بە هەمان سۆز و ڕۆحەوە نامەمان بۆ هاوڕێیان و ئازیزانی دەرەوەی وڵات دەنووسی. باسی نامەی دڵداری ناكەم كە بۆ خۆی دونیایەكی فەرامۆشكراوی ئەدەبیاتی ئێمەیە. تا ئێستاش سەدان داستان و بەسەرهاتی ئەڤینداری لە وڵاتی ئێمەدا روویانداوە و زۆر لەو بەسەرهاتانەش بە خوێنڕشتن دوایی هاتوون. نامەنووسینی ئەڤینداری چیرۆكی زۆری هەیە، بەڵام لەسایەی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیادا ئەو لایەنەش بەتەواوی لەیاد چوو.
تەكنۆلۆژیا ئەو رۆحە زیندووەی نێو ئەدەبیاتی (نامە)ی كوشت، مەحاڵە جارێكی دیكە زیندوو ببێتەوە. تەكنۆلۆژیا ئەوەی فەراهەم كرد، لە مۆبایلەكەی گیرفانەوە بە نامەی ڤایبەر، بە چەند وشەیەكی كورت، سڵاو لە یەكدی بكەین و پاش ماوەیەك، بێ بەزەییانە هەموو نامەكانی نێو